background

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 106  بەروار : نیسان 17, 2016
HTML, website, websites, هتمل, وێبسایت, وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن
QR Code For:  وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم

زۆرجار ئەو وێبسایتانەی دەیانبینین لەوانەیە زۆر سەریر دەرکەون بەشێوازێک کە خۆیان زۆر زۆر بە ئاڵۆزی نشان بدەن لە راستیشدا لەوانەیە وابێت بەڵام زۆربەی کاتەکان وانین، واز لە چۆنیەتی درووستکردنیان بێنین ئایە ئەو وێبسایتە لەکوێیە؟ یان چۆنە؟ و چیە؟ باشە چۆن ئەو شتانە دروست دەکرێن لەوانەیە ئەو پرسیارانەن کە بە مێشکی هەموو کەسێکدا دێن کە بیەوێت خۆی فێر بکات یان چەند زانیاریەک کۆبکاتەوە بە پێویستم زانی بابەتێکی لەو شێوەیە دابنێم .

پێش هەموو شتێک 

ئێمە دەبێت تێبگەین ئەو شتانەی پێویستن بەکار بهێندرێن لە وێبسایت چین و یەکە یەکە کورتە باسێکیان دەکەین

باشە سەرەتا هەر وێبسایتێک دەکەیتەوە ئەوە کەمێک زانیاری دێتە ناو کۆمپیتەرەکەت کە فایلەکەیە جارێ با وایتێبگەین و لە دوای باسی دەکەین

ئەوەی ئێمە لێرە باسی دەکەین فایلەکەیە ئایە ئەو فایلە چیەو چۆنە و چۆن کاردەکەن سادەترین شێواز و سەرەکیترینیان HTML باشە ئەو شتە چیە کورتکراوەی (hyper text markup language) ە ئەگەر لەوەش ناگەین بە سادەیی زمانێکە کە ئەوە دەسنشان دەکات چۆن ئەو فایلەی درووستی دەکەم خۆی نشآن بدات واتە چۆن بێت وێنەیەک لە سەرەوەی پەرەکە یان لە خوارەوە یان چەند لینکێک لەناو پەرەکە بە تاگ ەکان دروست دەکرێن کاتێک وێب براوسەرەکەت ئەو تاگانە دەبێنێت دەزانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات زۆرجار ئەو فایلەی باسی دەکەین پێی دەڵێن وێب پەیج (web Page)  بە چەند پەرەیەکی وێب ماڵپەرێک دروست دەبێت دەکرێ زیاتری لەسەر بخوێنیتەوە. ئێستە زانیمان سادەترین شێوازی ئەو فایلە چیە کە بە خەڵکی نشان دەدرێت وەک سەریری وێبسایتێک دەکەین

*ئێستە وادابنێ فایلێکت هەیە بە هەر شێوازێک بێت دروستت کردوە

 

چۆن وابکەم خەڵک بگەن بە وێبسایتەکەم 

لێرەدا بیرۆکەی ئەوەیە تۆ پەرەیەکی وێبت دروست کردوە چۆن وابکەی خەڵک بتوانن پێی بگەن وەک www.google.com لێرەدا پێویستیمان بە شتێکە پێی دەڵێن هۆست و دۆمەین باشە ئەو شتە سەیرانە چین ؟ راستیەکەی تۆ کاتێک شتێک دەکەیت لەناو کۆمپیتەرەکەت کەس ناتوانێت پێی بگات دەبێت بیخەیتە سەر ئینتەرنێت بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی لە سەرانسەری جیهان پێی بگەن لێرەدا پێویستیمان بە هۆست دەبێت

وادابنێ کۆمپیتەرێکی گەورە هەیە کە هەرگیز(ئەوەیان سێرڤەری پێدەڵێن) ناکوژێتەوە و لەناو هاردی D کۆمەڵە فۆڵدەرێکی تێدایە تۆ ئەو فۆڵدەرانە هەموو کەسێک دەتوانێت پێان بگات لەرێگای ناوەکانیان بە شێوەیەکی سادە گەر تێبگەین جا تۆ گەر بتوانین ئەو پەرەیە بخەیە ناو یەک لەو فۆڵدەرانە ئەوە دەتوانیت بۆ هاورێکانت و خەڵکی وەک وێبسایتێک دەرکەوێت جا ئەوەیە وەك دەڵێن هۆستێک بکرە مەبەستیان ئەوەیە فۆڵدەرێک بکریت لەسەر ئەو سێرڤەرە کە شتەکانتی لێ دابنێیت کاتێک وێبسایتەکە دەکەینەوە سێرڤەرەکە پەرەیەکی ناو ئەو فۆڵدەرە دەنێرێتەوە بۆ براوسەری ناو کۆمپیتەرەکەمان کە ئێمە بە جوانی دەیبینین. باشە دۆمەین چی بوو؟ بیرتە باسی ناوی فۆڵدەرەکەم کرد ئێ دەتوانیت وای دابنێیت کە لەرێگەی ئەو دۆمەینەوە دەتوانیت بگەیت بەو فۆڵدەرە لەسەر ئەو کۆمپیتەرە تۆ کاتێک سایتی گووگڵ دەکەیتەوە راستەیەکەی ناوی دۆمەینەکەیان لێدەدەیت واتە ناوی فۆڵدەرەکە لەسەر سێرڤەرەکە و فایلەکانت بۆ دەگەرێتەوە ، بۆ بەرزکردنەوەی فایلەکانیش بۆ ناو فۆڵدەرەکە پرۆتۆکۆڵێک بەکار دەهێنین ناوی FTP كە کورتکراوەی (File Transfer Protocol) ە رێگە دەدات لە کۆمپیتەرەکەتوە فایل ببەیتە ناو هۆستەکەت ، زۆرانێک لەو پرۆتۆکۆڵانە هەن هەریەکەی کاری خۆیان هەیە زیاتر لە بواری نێتوۆرک باس دەکرێن بەڵام بۆ ئێمە کەمێکمان پێویستە بە پێی پێویستی باسیان لێوە دەکەین 

وا هەست دەکەم بابەتەکە درێژە دەکێشێ بۆیە لێرەدا دەیوەستێنم و بەشی دووەم زیاتر ئاماژە بە زمانەکان دەدەین و باسیان لێوە دەکەین و هەوڵ دەدەم بە سادەترین و روونترین شێوە باسی بکەم ئەو بەشەیان پارچەیەکی کوورت  بوو کە باسی ئەوەمان کرد چۆن کۆمپیتەرەکەمان بتوانێت بگات بە وێبسایتێک و وێبسایت خۆی چیە.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.