background

کۆمپیتەر چۆن لە کۆد تێدەگات و زمانەکانی کۆد نوسین چین؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 134  بەروار : نیسان 20, 2016
زمانەکانی کۆد, زمانەکانی کۆد نوسین چین, زمانەکانی کۆد نوسین چین؟, کۆمپیتەر چۆن لە کۆد تێدەگات
QR Code For:  کۆمپیتەر چۆن لە کۆد تێدەگات و زمانەکانی کۆد نوسین چین؟

کۆمپیتەر چۆن لە کۆد تێدەگات

بۆ تێگەشتن بەشێوەیەکی باش لەم بابەتە دەبێت بیرۆکەیەکی باشت هەبێت لەوەی کە کۆمپیتەر چۆن درووست کراوە بەڵام هەوڵ دەدەم کە زۆر بە سادەیی باسی بکەم و نەچینە ناو ناوەرۆکەکان کۆمپیتەرەی لەبەر دەستتە بریتیە لە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە سویچ پلاک !!! بەڵی ئەوەی دەیبینی تەنها سویچ پلاکن رێک وەک ئەوەی بە دیواری ماڵەکەتەوە کە دەشێت پێبکرێن یان بکوژێندرێنەوە تاکە جیاوازی ئەوەیە ئەم پلاکانە میکانیکی نین بەڵکو ئەلیکترۆنین پێیان دەڵێن ترانسستەرەکان ، بە لێکدانی چەند ترانستەرێک لۆجیک گەیتەکان درووست دەبن کە کۆرسێکی لەسەر هەیە لێرە بە لێکدانی لۆجیک گەیتەکان ئێمە دەتوانین کۆنترۆڵی ئەنجامی کۆتایی بکەین 0 یان 1 کە لەو ترانسستەرانەوە دەردەچێت لە کۆتایی ئەوەیان دەبێت ئەنجامی سێرکتەکەت وەک دەڵێن 0 مەبەستمان  2-3 ڤۆڵت یان کەمتر وەک دەڵێین 1 واتە 5 ڤۆڵت یان کەمێک کەمتر چونکە هەموو شتەکە بە تەزووی کارەبا کاردەکات گرنگ بە لێکدانی ئەم شتە سادانە دەتوانین ئاستی ئالۆزیەکەی بەرز بکەینەوەو وابکەی کە کۆ کردنەوە بکات بە درووستکردنی ئامێرێک کە کۆکردنەوە بکات دەتوانین جارانکردنیش بکەین ئێ هەروەها بۆ کەمکردنەوە دروست بکرێت دابەش کردنیش دروست دەکرێت کاتێک ئەو چەند کردارە بیرکاریەمان دروست کرد هەموو شتێک دەتوانین بکەین ئاسانترین بۆ ئاڵۆزترین کێشەکانی بیرکاری بیرۆکەکە ئەوەیە ئەم ئامرێرانە پرۆسێسەری کۆمپیتەر پێکدەهێنن کە بە 0 و 1 کاردەکەن لە پرۆسێسەرێک بۆ یەکێکی تر دەگۆرێت

 

گەربێین سەیر بکەین کاتێک هەر لێکدراویکی سفر یان یەک بدەین بە پرۆسێسەرەکە کارێک دەکات بەو شێوازەی کە دروست کراوە باشە ئێمە ئێستە دەتوانین بە 0 و 1 کردارەکان بکەین ئێ کاتێک ئەوانەمان کرد هەموو شتێک دەتوانین بکەین بەس سەیر بکە کۆنترۆڵ کردنی پرۆسێسەر بە سفر و یەک کارێکی ئێجگار قوورسە و کاتی زۆر زۆری دەوێت و دەبێت زۆر بە باشی لە هاردوێری پرۆسێسەرەکە بزانیت بۆیە وەک یەکەم هەنگاو خەڵکی هەستان بە دروستکردنی شتێک کە پێی دەگوترێت assembly language زمانی ئەسێمبڵی زۆر سادەیە هێشتا لە پرۆسێسەرێک بۆ یەکێکی تر کۆدەکە دەگۆردرا بەڵام توانیبویان زۆر ئاسانکاری بکەن بەشێوازێک گەر بتویستبا دوو ژمارە کۆبکەیتەوە پێوستی نەدەکرد ئەو ژمارە باینەریە داخڵی پرۆسێسەرەکە بکەیت و پێی بڵی دوو ژمارەکە کۆبکەوە بەڵکو بە نوسینی وشەی Add ئەم کارە دەکرا کە زۆر کارئاسانکاری دەکرد و خۆکارانە کردارەکانی دەکرد بەڵام چۆن زمانی ئەسێمڵی دروست کراوە بەو سفرو یەکەی کە باسمان کرد باشە دوای ئەو هەنگاوە ئەسێمبڵی زۆر پەرەی پێدرا و گەشەی کرد بەڵام هێشتا بەس نەبوو 

بۆیە هەڵسان بە دروستکردنی زمانەکان بە بەکارهێنانی زمانی ئەسەمبڵی  کە هێشتا کاتێکی زۆری دەویست بەجۆرێک زمانە نوێەکە شێوازێک لە شێوازەکانی قسەکردنی مرۆڤی هەبوو بۆ نیشاندانی بیرۆکەکان ئاسسانن بەلام هێستا دەبێت ئەو شتەی من بەو جۆرە دەینوسم ببێتەوە زمانی ئەسەمبڵی و لەوێوە بۆ سفرو یەک ئەو شتەی ئەو کارە دەکات پێی دەڵێن کۆمپایلەر Compiler کە بەرنامەیەکە بە ئەسەمبڵی نوسراوە بۆ نموونە دەتوانێت ئەو شتانەی بە شێوازی خۆت دەیانوسی بیانگۆرێت بۆ زمانی ئەسەمبڵی و لەوێوە بۆ زمانی کۆمپیتەر کە پێی دەڵین Machine language کە پێکهاتووە لە سفر و یەک کاتێک کۆمپایلەرێکت درووست کرد واتە هەموو شتێکت پێ دەکرێت دەتوانی بەو کۆمپایلەرەی هەتە  کۆمپایلەری تر بنوسی کە شێوازی کۆد نوسینی خۆیان هەیە گرنگ بیرۆکەکە وەرگرین چۆنە.

 

 

زانیاری زیاتر

لەوانەیە هێشتا بیرۆکەی زمانی کۆد نوسین روون نەبێت بەم شێوەیەیە

1-یاسایەکان بۆ شێوازی نویسینی کۆدەکەت دابنێ

2-بە چ زمانێک کۆمپایلەرەکەت دەنسویت نموونە ئەسەمبڵی

3-کاتێک کۆمپایلەرێکت دروست کرد بۆ ئەو یاسایانەی کە خۆت داناون

4-پیرۆزە زمانێکی نوێت دروست کرد

ئاسان دیارە بەس دڵنیابە نووسینی کۆمپایلەرێک زۆر زۆر قورسە و ئاستێکی باشی دەوێت لە کۆد و شارەزایەکی باش لە هاردوێری کۆمپیتەر و شارەزایەکی باشتر لە زانستە ئەکادیمیەکان

 

کۆمپایلەرەکان کاتێک رەن دەبن و کۆدێک دەکەن بە زمانی باینەری سفرویەک فایلی تایبەتی دروست دەکەن و گەر هەر هەڵەیەک لە کۆدەکەت هەبێت ئەوا هیچ بەشێکی کۆدەکە ئەنجام نشان نادات یان کارناکەن یان هەمووی کار دەکات یان هیچیان کار ناکەن ئەو زمانانەی کە کۆمپایلەریان هەیە پێیان دەڵێن programming languages نموونەیان زۆرە وەک c یان java 

لەبەرامبەردا شتێکمان هەیە هاوشێوەی کۆمپایلەرە پێی دەڵێن ئینتەرپرینتەر interpreter جیاوازیەکەی ئەوە لەگەل کۆمپایلەر ئەو هەڵدەستێت بە کاردکرن لەسەر کۆدەکە گەر هەڵەیەکیش ببێنێت ئەو ئەوەندە ئیشەی کردوویەتی نشانت دەدات  و خێراترە لە کۆمپایلەر و دەیبینی ئەو زمانانەی ئینتەرپرینتەریان هەیە پێیان دەڵین scripting languages  نموونە وەک javascript یان python ێان perl 

 

گەر لێم دەپرسی Php کامیانە ئەو هەردوکیانە و هیچیان نیە لە هەمان کاتدا چوونکە لە هەندێک حاڵەت php کۆمپایل دکرێت لە هەندێک حالەتی تر ئینتەرپرینت دەکرێت بەڵام زۆربەی کاتەکان ئینتەرپرینت دەکرێت بۆیە دەتوانین بڵێین هەندێک زمانمان هەن تێکەڵی هەردو تەکنیکن واتە کۆمپالەریان هەیەو ئینتەرپرینتەریان هەیە لە هەمان کات 

 

 

ئەوەشیان باسێکی دورو درێژ بوو لەسەر ئەوەی چۆن کۆمپیتەرەکانمان لە کۆدەکان تێدەگەن و کۆدەکان چین و زمانی کۆد نوسین چین و چۆنن بەهیوای سوود وەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.