background

سەرەتایەک بۆ PHP

هاوپۆل: کۆرس  ژ.بابەت : 4679  بەروار : نیسان 16, 2021
php, websites
QR Code For:  سەرەتایەک بۆ PHP

php بە یەکێک لە بەهێزترین زمانەکانی وێب دادەنرێت کە کار لەگەڵ داتابەیس دەکات و زمانێکی سێرڤەر سایدە، واتە لەسەر سێرڤەر رەن دەبێت بۆیە بە پێویستم زانی زنجیرە فێرکاریەک دابنێم سەرەتایەک بێت بۆ فێربوونی زمانی php هەرچەند گەر کەسەکە هیچ لە پرۆگرام و کۆد کردن نەزانێت دەبێت ئاسان بێت بۆی و بەردەوام بێت لە ساڵی رابردوو دەستم بە دروست کردنی کرد و نزیکەی 33 ڤیدیۆی فێرکارین و بیرم لەوە دەکردەوە سەر لەنوێ دروستی بکەمەوە بەڵام ئەو ڤیدیۆیاینەی هەن هیچ کێشەیەکیان نیە و زۆر باشن بۆیە لێرەدا کاتەکەی دەدەمە زنجیرە فێرکاری تر کە چۆن سیستەمێک لە سەرەتاوە دروست بکەیت، گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئەم چەند ڤیدیۆیە دەبێت بیرۆکەیەکت بۆ دروست بکەن لەوەی چیەو چۆن کاردەکەن.

زانیاری پێویست

پێویستە کەمێک زانیاریت لەسەر شتەکان هەبێت وێب چۆن کاردەکات و چیە هەڵبەتە لە ڤیدیۆکان کەمێک باسی لێوە دەکەم بەڵام هەموو زانیاریەک ناگەیەندرێت بۆیە دەتوانیت لەم چەند بابەتەی خوارەوە بیرۆکەیەک وەرگریت و پاشەن دەس بە زنجیرە فێرکاریەکە بکەیت بەبێ کێشە و بنەمایەکی باش.

١-ووێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی یەکەم

٢-وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم

٣- وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی سێیەم

٤-بنکەی زانیاریەکان چیە ؟

٥- بنەماکانی بنکەی زانیاری Relational Databases) SQL)

سەرەتایەک بۆ زنجیرە فێرکاریەکە

ئامادەکردنی کۆمپیتەرەکەت

سکریپتی سڵاو جیهان

نوسینی کۆمێنت

دروستکردنی گۆراو

کردارە بیرکاریەکان

جۆرەکانی زانیاری Data types

دانەپاڵی سترینگەکان

ناونانی گۆراوەکان و کیوۆردەکان

رستەی مەرجی if

رستەی مەرجی else if

بەکارهێنانی switch

رستەی while loop

رستەی for loop

nested loop چیە؟

چەند راهێنانێک لەسەر لووپەکان

راهێنانێک بۆ تۆ

شیکاری راهێنانەکە

دەربارەی Array

Array بەشی دووەم

فەنکشن چیە؟

پەیوەندی دروست کردن لەگەڵ داتابەیس

پرۆژەیەکی بچوک بەشی یەکەم

پرۆژەیەکی بچوک بەشی دووەم

پرۆژەیەکی بچوک بەشی سێیەم

 پرۆژەیەکی بچوک بەشی چوارەم

 پرۆژەیەکی بچوک بەشی پێنجەم و کۆتایی

هەردوو فەنکشنی file_get_conntents و file_put_conntents نموونەیەکی سادە

کارکردن لەگەڵ فۆڵدەر و نموونەیەکی سادە

ریکێرشن چیەو چۆن بەکاردێت ؟

دروست کردنی فایل ئەپلۆدەرێکی سادە

شیکردنەوەی هەڵەی Xss و چۆنیەتی خۆپاراستن

چۆنیەتی ناردنی ئیمەیڵ

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *