Discrete Mathematics

  پێشەکی

زانستی Discrete Mathematics بە یەکێک لە گرنگتین بیرۆکەکانی بیرکاری دادەنرێت بەهۆیەوە چەندان داهێنانی بەسوود کراون یەکێکیش لەوانە بریتیە لە کۆمپیتەر بۆیە لەم کۆرسەدا هەوڵ دەدەین بە نوسین گرنگترین بابەتەکانی بڵاو بکەینەوەو شیکردنەوەی بۆ بکەین هۆکارێکی دیکە ئەوەیە لە زانکۆکاندا دەخوێندرێت بۆیە بە پێویستی دەزانم کۆمەڵی بابەتی لەسەر هەبێت بە زمانی کوردی چونکە قوتابیەکانی زانکۆ هیچ سودێک لەو زانستە نابینن و بە بێ کەڵکی لە قەڵەم دەدەن نەزانی(خۆیان یان مامۆستاکانیان دەسەلمێنن) کە لە سوودی ئەو زانستە نەگەشتوون.

پێشکەوتووترین جۆری هێرشی هاک – Quantum Insert

کوانتەم ئینسێرت – Quantum Insert

لە ئێستادا تەکنەلۆژیا قووڵبۆتەوە لە ژیانماندا بە جۆرێک لە هەموو کارێکی ڕۆژانەماندا پێویستمان دەبێت، بۆیە هەم لەلایەن دەوڵەتەوە یاخود کەسان و گروپی بێلایەنەوە رۆژانە تەکنەلۆجیا دەکرێتە ئامانج هەتاکوو بتوانن زۆرترین کەس قۆرخ کەن و سیخوڕی بکەن کە ڕەنگە زۆربەمان لەم کێشەیەدا تێوەگلابین.
لە پاش هەڵهاتنی ئێدوارد سنۆدن (Edward Snowden) لە ئاژانسی پاراستنی میللی – ئەمریکا (NSA) هەستا بە بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەم ئاژانسە؛ لە ناو یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا باس لە جۆریک تەکنیکی هاک دەکات کە ئەم ئاژانسە بەکاریانهێناوە بۆ چوونەناو کۆمپیوتەری خەڵکەوە کە ناو نراوە (QUANTUMINSERT).

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی دووەم –

کورتە باسێکی زیاتر لەسەر نهێنەپەڕلە

نهێنەپەرڵە هەروەکو لە جارەکەی پێشوو ئاماژەمان پێدا کە بریتیە لە زانستێک یاخود ڕێگایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی زیانیار و پەرگەکانمان و هەروەها چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریەکان لە نێوان دوو کەسدا .. بۆ خوێندنی زیاتر تکایە کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە ( سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم – ).

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم –

کورتە باسێکی سەرەتای بۆ نهێنەپەڕلە

بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیاو جیهانگیر بوون دووهۆکارن کە وایان لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا کردووە باڵ بەسەر ژیانی مرۆڤدا بگرن بە جۆرێک زۆربەی کارو فەرمانەکانی مرۆڤ ڕادەپەڕێنێت بە کاتێکی کەم و خێرا و بێ هەڵە، لایەنێکی تریش گواستنەوەی پەیوەندیەکانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند کێشەیەک ڕوویکردۆتە ئەم پەیوەندیانە ئەویش سیخوڕیکردنە جا چ لالەیەن تاکە کەس یاخود لایەنێک یاخود وڵاتێک، بۆیە ڕیگەیەکی بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی پارێزراو ئەم پەیوەندیانە بەڕێوە ببرێت ئەویش لەڕیگەی نهێنەپەڕلە ( Cryptography ) ـەوە دەکرێ!