background

باسێکی پرۆتۆکۆڵی open graph

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 2642  بەروار : نیسان 1, 2019
api, devtree, devtree.io, link sharing, og, open graph, open graph api, Search engine optimization, SEO, بۆت, درەختی گەشەپێدەران, گەران
QR Code For:  باسێکی پرۆتۆکۆڵی open graph

وادابنێ ماڵپەرێکت دروست کردووە و دەتەوێت لە کاتی بڵاوکردنەوەی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوازێکی جوان دەربکەوێت نەک وەک تەنها بەستەرێک  یان کاتێک ناوەرۆکێکی ماڵپەرەکەت بڵاودەکەیتەوە رێک وەکو بڵاوکراوەیەکی ناو تۆرە کۆمەڵایەتیەکە دەربکەوێت جا چ فەیسبووک یان تویتەر یان هەر سەکۆیەکی دیکە.

سەرەتا

پرۆتۆکۆڵی open graph بەکاردەهێندرێت بۆ ئەوەی بەستەر و ناوەرۆکی ماڵپەرەکانت وەک بڵاودەکرێتەوە بە شێوازێکی جوان و رێک دەربکەون بۆ نموونە سەردێری بابەت و کەمێک لە بابەتەکە و وێنەیەک دەربچێت کاتێک بەستەر بڵاودەکەیتەوە یان لەناو ماڵپەرەکەت دەتەوێت لایک و شەیر و  کۆمێنت نوسین بەردەست بکەیت ئەوا دەتوانیت سوود لەم پرۆتۆکۆڵە ببینیت ئەوەی ئێمە لەم بابەتە کورتەدا ئاماژەی پێدەکەین تەنها لە کاتی بڵاوکردنەو چۆن جوان دەربچێت هاندەرێکی دیکەش هەیە بۆ ئەوەی بتەوێت ئەم پرۆتۆکۆڵە لەناو ماڵپەرەکەت دابنێیت تەنها بۆجوانی نیە بەڵکو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بونەتە بەشێکی زۆر گرنگی وێب و سەرچاوەی کۆمەڵێک زانیارین بۆیە لەوانەیە بۆتی بزوێنەرەکانی گەران (Search Engine Bots) ئەوانە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ناوەرۆکی ماڵپەرەکەت بە باش دەبنێن و بەمەش زووتر ناوەرۆکی ماڵپەرەکەت دەردەچێت.

بەکارهێنانی open graph

بەکارهێنانی پرۆتۆکۆڵی open graph زۆر سادەیە ئەویش لە رێگای meta تاگەکانی HTML ە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیەوە (attribute) دەبێت کە بە مێتا تاگ ەکەی دەدەیت گەر نازانیت مێتا تاگەکان چین بە کورتی بریتین لە کۆمەڵێک تاگ لەناو پەرەی html کە دەرناکەون بەڵکو واتا (semantic) دەبەخشن بە پەرەکە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و بزوێنەرەکانی گەران سەیری ئەم مێتا تاگانە دەکەن لەناو پەرەکە لەگەڵ کۆمەڵێک شتی دیکە بەڵام مێتا تاگەکان هەر واتادەرن بە پەرەکە تەنانەت وێبگەرەکانیش بەکاریان دەهێنن.

نموونەیەک لە ماڵپەری open graph ەوە وەرگیراوە:


نموونەیەک لە کاتی بڵاوکردنەوە

 

هەروەک دەبینن تەنها مێتا تاگیان زیاد کردوە لە head دا کاتێک بڵاودەکەیتەوە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان سەیری ئەو مێتا تاگانە دەکەن ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها زیادکردنیانە ئێستا ئەوە ماوە باسی تایبەتمەندیەکان بکەین کە دەتوانینن بیدەین بەو مێتا تاگانە.

تایبەتمەندیەکان attributes

og:title ئەو سەردێرەی کە دەتەوێت دەربچێت لە کاتی بڵاوکردنەوە سەردێر بە شێوازێکی بەرچاو و گەورە دەردەکەوێت. 

og:type جۆری ئەو لینکەی بڵاوی دەکەیتەوە چیە ڤیدیۆیە یاخود پەرگەیەکی دەنگیە یاخود نوسینێک و بابەتێکە open graph چەند جۆرێکی هەیە دەتوانیت لێرەدا سەیریان بکەیت.

og:image ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت دەربچێت لە کاتی بڵاوکردنەوە هەندێک لەم تایبەتمەندیانە تایبەتمەندی دیکەیان هەیە بۆ نموونە وێنەیەک دادەنێت کە وەک وێنەی بابەتێک درەبچێت بەڵام لە کاتی بڵاوکردنەوە دەتەوێت درێژی و پانی وێنەکە دیاری بکەیت نموونە og:image:width کە پانی وێنەکە دیاری دەکات دەتوانیت لێرەدا زانیاری زیاتر و وردەکاری وەرگریت لەسەر ئەم جۆرە تایبەتمەندیانە.

 

ئەررەیەکان

وادابنێ کە بەستەرێکت کۆمەڵێک وێنەی تێدایە دەتەوێت هەمویان دەرکەون لە کاتی بڵاوکردنەوە ئەوە تۆ مێتا تاگەکە دروست دەکەیت و لەدوای ئەوەوە راستەوخۆ هەمان مێتا تاگ دوبارە دەکەیتەوە لە کاتی بڵاوکردنەوە کۆمەڵێک وێنە دەردەچێت و شێوازی دەرکەوتنی دەکەوێتە سەر ئەو ماڵپەرەی کا بەستەرەکەی لێ بڵاودەکەیتەوە لەوانەیە فەیسبووک بە شێوازێکی جیا مامەڵە لەگەڵ بەستەرە بڵاوکراوەکان بکات و تویتەر بە شێوازێکی دیکە.

کۆتایی

ئەمە بریتی بوو لە باسێکی پرۆتۆکۆڵی open graph و سەرچاوەی سەرەکی ماڵپەری سەرەکیان بوو ogp.me دەتوانیت باسکردن و نموونەی زیاتر بدۆزیتەوە لەوێدا هەوەها لەگەڵ کۆمەڵێک ئامراز کە بەکاردەهێندرێت بۆ تاقیکردنەوەی ماڵپەرەکەت.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.