background

دروست کردنی سکرینی چاوەروانی بۆ ماڵپەر

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 705  بەروار : ته‌مموز 29, 2016
loader, loading, web
QR Code For:  دروست کردنی سکرینی چاوەروانی بۆ ماڵپەر

سڵاو جیهان

گەر تۆ کار لە بواری وێب دەکەیت بێگومانم کە شتی لەو شێوازەت دیتوە کاتێک ماڵپەرێک دەکەیتەوە راستەوخۆ ماڵپەرەکە نایەت بەڵکو سکرینێک دێت دەڵێ تکایە چاوەروانبە یان شتێکی لەو جۆرە دیارترین نموونە کاتێک یوتیوب دەکەیتەوە پێش ئەوەی ڤیدیۆیەکە تەواو دەسپێبکات شتێک دەبینیت دەسورێتەوە مەبەستم ئەمەیە

 

spiner

هۆکاری سەرەکی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە لە لایەن ماڵپەرەکانەوە بریتیە لەوەی کاتێک پەرەکە دروست دەبێت لە لایەن وێبگەرەکەوە کاتێکی پێویستە تا هەموو وێنەو ستایل و لایبرەریەکان دە‌هێنێت ئەوەش راستەوخۆ پەیوەندی بە خێرای خەتی ئینتەرنێتەکەوە هەیە و لەوانەیە ماڵپەرەکە جوان دەرنەکەوێت بەبێ وێنە و جوان نیە لەبەرامبەر چاوی بەکارهێنەر وێنەکان دروست ببن و بێن. بەکارهێنانێکی تر کاتێک ئەجاکس بەکار دەهێنیت پەرەکە ریفرێش نابێت تۆ پێویستە رێگایەک هەبێت بە بەکارهێنەر تکایە چاوەرێ بکە ئەوەش کارێکی جوان و رێکە کە بیکەیت ئێستا دەسپێدەکەین کارێکی زۆر سادەو ئاسانە.

 

پێداویستیەکان

چەند کەرەستەیەک پێویستە بۆ کارئاسانی

1- JQuery

2- font awesome ئەوەیان دەتوانیت بەکار نەهێنیت تەنها بۆ جوانکاریە دەتوانیت وێنەیەکی gif بەکاربهێنیت بەڵام من بەکاری دەهێنم لەبەر ئەوەی ئایکۆنەکان راستەوخۆ بە فۆنت دروست کراون کە زۆر خێرایە و هیچ کاتی ناوێت

 

دەسپێکردن

سەرەتا پەرگەیەکی html دروست دەکەین بە هەر ناوێک کە ئارەزووتە ئێمە لێرەدا ناوی دەنێین index.html کۆدێکی سادەی html لەناو دەنوسین

هەروەک دەسپێکێک

ئێستا لەسەر ئێمە پێویستە هەردوو لایبرەری jquery و font awesome بهێنینە ناو پەرەکە دەوەستێتە سەر شێوازی خۆت گەر داتبەزاندون ئەوا کێشەت نابێت jquery بە تاگی سکریپت بانگ دەکرێت بەڵام  font awesome بە تاگی لینک چونکە فایلێکی ستایلە دوای ئەوەی بانگیان دەکەین کۆدەکەمان بەو شێوازەی لێدێت

دوای ئەوەی کارەکەمان کرد ئامادەین بۆ ئەوەی دەسبەکارەکانمان بکەین لە زۆربەی کاتەکان ئەو جۆرە شتانە بە div ێک دەکرێن کە بە شێوازێکی ئاسایی دیارە و وێنەیەکی لەسەر دەخولێتەوە بەڵام کاتێک تەواو دۆکیومێنتەکە دروست کرا لە لایەن وێبگەرەکە ئەوا ئێمە دەیشارینەوە با سەرەتا ئەو div ە دروست بکەین

گەشتین بەو قۆناغەی کە وێنەکە لەناوی زیاد بکەین کە دەسورێتەوە بەڵام وەک گوتمان ئێمە فۆنت بەکار دەهێنین تۆ دەتوانیت وێنەیەکی ئاسایی بەکاربهێنیت

ئەوەی پێی گەیشتوین تا ئێستە بەو شێوازە دەردەکەوێت

Capture

ئەو شتە دەخولێتەوە بەدەوری خۆیدا ئێمە پێویستە لەسەرمان  کەمێک جوانی بکەین بۆیە کەمێک ستایلی پێدەدەین بەو شێوازە

دوای زیادکردنی کەمێک ستایل ئەنجامەکەمان بەو شێوازەی لێدێت

Capture

دوای ئەوانە دەگەین بە کۆتا پارچەی فێرکاریەکە ئەوی بریتە لە ونکردنی ئەو دیڤ ە کاتێک پەرەکە بە تەواوی لۆد کرا لە لایەن وێبگەرەکەوە

کەمێک شیکردنەوەی جاڤاسکریپت ەکە دەکەم بە شێوازی ئەم خاڵانە

;{….}()window.onload=fnction ئەوە دەڵێت کاتێک پەرەکە بە تەواوی لۆد بە هەموو ئەو پارچانەی ناویەوە(وێنە،فۆنت،ستایل،…) بوو ئەو کارانەی ناو فەنکشنەکە جێبەجێ بکە

()loader”).fadeOut#”)$ ئەو فەنکشە دەڵێت وا لەو دیڤ ە بکە بە شێوازێکی جوان بزر ببێت ئەو 300 ە بە ماوەی 300میلی چرکە ئەو کردارە بکە ئەو فەنکشنەی تر پێیان دەڵێن Callbacks کاتێک ئەو کردارە تەواو بوو ئەو فەنکشنە بانگ دەکرێت کە لەناوی فەنکشنی ()loader”).remove#”)$وادەکات کە ئەو دیڤە بسرێتەوە لە DOM ەکە

 

ئەنجامی فێرکاریەکە

دەتوانیت کۆتا فایلەکانی فێرکاریەکە لێرەدا داببەزێنیت

لە کۆتایدا 

لەم وانەیەدا تەنها بیرۆکەیەکم پێدان کە ئایە چۆن ئەو کردارە جێبەجێ دەکرێت چۆنیەتی بەکارهێنانی دەگەرێتەوە بۆخۆت، هەروەها وام داناوە کە تۆ پێشتر برێک کارت لەگەڵ ئەو زمانانە کردبێت بۆیە زۆر وردەکاریم نەدا بەهیوای سوود وەرگرتن

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.