background

باسێکی کورتی REST API

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 2615  بەروار : كانونی یه‌كه‌م 26, 2018
api, rest, rest api
QR Code For:  باسێکی کورتی REST API

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و هەبوونی جۆرەها کێشە و جۆرەها سیستەم هەموو رۆژێک پێداویستی نوێ دروست دەبێت بۆ تەکنیک و رێگای نوێ بۆ چارەسەر کردنی کێشە باوەکان ، لەم بابەتەدا باسی تەکنیکێک دەکەین کە وەک گەشەپێدەرێک لەوانەیە رۆژانە کارت پێی ببێت یان توشی هەندێک کێشە هاتوویت و نازانیت چۆن چارەسەریان بکەیت.

سەرەتا

هەر خزمەتگوزاریەک (service) یان هەر سیستەمێکی گەورە زۆر ئەستەمە بتوانیت بە تەنها بە یەک زمان یان یەک تەکنەلۆجیا گەشەی پێبدرێت ئەمەش لەبەر زۆر هۆکار زۆربەی سیستەمە گەورەکان دابەش دەکرێن بۆ سەر پارچەی بچوک بچوک کە هەریەکەیان پەیوەندی بەوەی ترەوە نیە بۆیە ئەگەر یەکێک لەو پارچە بچوکانە وەستا هەموو سیستەمەکە لەکارنەکەوێت لە هەمان کاتدا ئەم پارچە بچوکانە زانیارە ئاڵوگۆر دەکەن ئەمە نموونەیەکی بچووکی ئەوەیە تۆ لە چ کاتێکدا پێویستتت بە API دەبێت.

هەرچەندە زۆر تەکنیکی دیکە هەن بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆری زانیاری نێوان پارچەکانی سیستەمێکی گەورە بەڵام ئێمە با وادابنێن بە API دەیکەین، نموونەیەکی دیکە ئەوەیە تۆ بەرنامەیەکی مۆبایل دروست دەکەیت بۆ ماڵپەرەکەت لەو کاتەدا دەتوانی API یەک بۆ وێبسایتەکەت درووستبکەیت و بەهۆیەوە داتاکان لە نێوان ئەپەکە و وێبسایتەکە ئاڵوگۆڕ بکەیت.

وە هەتا بۆ وێب ئەپلیکەیشنیش، API ڕێگەمان پێدەدا کە UI(user interface) ەکە جیاواز بێت لەو کۆدەی کە لۆجیکی سیستەمەکە بەرێوە دەبات ئەمە رێگە بەوە دەدات کە گۆرانکاری لە UI هیچ پەیوەندیەکی بە کۆدی لۆجیکیەوە نەمێنێت.

Application Programming Interface (API)

دەستەواژەی API یمان زۆر گوێ لێدەبێت ئەمەش بە واتای

کۆمەڵێک فەنکشن کە وادەکات دروستکردنی ئەپەکان بتوانن خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی سیستەمی وەگەڕخەر یان ئەپەکانی دیکە بەکاربێنن.

بە شێوەیەکی زۆر سادە کۆمەڵک فەنکشنی ئامادەکراو و نوسراو تۆ تەنها بانگیان دەکەیت سادەترین نموونە تۆ کاتێک فایلێک دروستدەکەیت بە هەر زمانێکی وەکو جاڤا ئەوە جاڤا لە ژێرەوە هەڵدەستێک فەنکشێنک بانگ دەکات کە تایبەتە بە سیستەمی وەگەرخەرەکە دەڵێت فایلێک دروستبکە لەو کاتەدا جاڤا پێویست ناکات دەسکاری هیچێک لە میمۆری و هارد دیسک بکات بەڵکو سیستەمی وەگەرخەر ئەو کردارە دەکات.

پرۆتۆکۆڵی HTTP و دروستبوونی REST API

لە کاتێکدا دونیای WWW دروست بوو پرۆتۆکۆڵی HTTP یش لەگەڵ ئەودا، پرۆتۆکۆڵی HTTP بیرۆکەی Server و Client بەکاردەهێنێت بۆ ئاڵوگۆری زانیاریەکان بە شێوەیەکی سەرەکی تێکست و نوسراوەکان پرۆتۆکۆڵی HTTP کۆمەڵێک رێگا پێناسە دەکات بۆ کردارەکان لەسەر هەر زانیاریەک بەڵام کێشەی ئەوە هەیە WWW بە شێوەیەکی سەرەکی سوودی لە هەردوو رێگای POST, GET وەرگرتوە لە کاتێکدا پرۆتۆکۆڵی HTTP زۆر Methodی هەیە، بەڵام بڵاوترینیان ئەوانەن:

  1. POST
  2. GET
  3. PUT
  4. DELETE

پێناسەیەکی REST بە کورت و پوختی

بەکارهێنانی پرۆتۆکۆڵی HTTP وەکو خۆی

واتە سوود لە POST, GET, PUT, DELETE وەربگریت بە یەکەوە نموونەیەک بە وێنە وا دابنێ بنکەدراوەیەکت هەیە بۆ رێکخستنی فلیمەکانت:

REST API تەنها بۆ وێبە؟

وەڵامە کورتەکە نەخێر هەر سیستەمێک یان هەر زمانێک کە پرۆتۆکۆڵی http دروستکردبێتەوە و توانای ئەوەی هەیە REST API پێ دروست بکەیت و زانیاری پێ وەرگریتەوە بەڵام بە شێوەیەکی زۆر سەرەکی پرۆتۆکۆڵی http هەر لەسەر www بەکاردەهێندرێت بەڵام رێگایەکی زۆر رێک و پێک دەستەبەر دەکات بۆ ئاڵوگۆری زانیاریەکان لەنێوان دوو سێرڤەر(راژە) دا، لەم رۆژگارەدا نزیکەی هەموو زمانەکانی پرۆگرامسازی پرۆتۆکۆڵی http یان دروستکردۆتەوە و توانای ناردن و وەرگرتنی داواکاریت هەیە بۆیە هیچ کێشەیەک نیە لە بەکارهێنانی بەو شێوازە بەڵکو زۆر ئاسانکاری دەکات لەبەر ئەوەی پرۆتۆکۆڵی http ‌بگرە هەندێک رێگای خۆناساندی هەیە کە دەتوانیت بۆ لۆگین کردن بەکاری بهێنیت زیاتر بخوێنەوە لەسەر پرۆتۆکۆڵی http

خوێندنەوە بەسە با دەسپێبکەین

لەگەڵم بن لەم ڤیدیۆیەدا هەوڵ دەدەم ئەوەندە بیرۆکەیەی ماوە بە شێوەیەکی کرداری ئەنجام بدەین

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

  • دەست خۆش کاک ئارام ئەی لەگەڵ تێست نوسین چۆنیت ؟ مەبەستم unittest و جۆرەکانی دیکەی تێستە زۆر گرنگە فێریبیت !!

  • دەست خۆش کاکا ئارام سوپاس بۆبابەتەکەو بابەتیکی گرنگ و پر زانیاری بوو.
    من پرسیارم هەیە دەربارەی چۆنیەتی بەدەست خستنی id و apikey هەر سایتیک، دەپرسم ئایە ئەمانە لەبەشی شاراوەی سایت دان وەک سی پانیل یان خۆت دەتوانی بۆ سایت دروستی کەیت؟ وە گەر بمەویت ئەم دوانەم دەست بکەویت چ ریگایەکە هەیە چۆن بەدەستی خەم، هیوادارم لەمەبەستەکەم تیگەیشتبیت و لات رون بیت، دواتر دەمەویت بۆم رونبکەیتەوە گەر بەئەرک نەبیت، سوپاس…

    هەروەها دەربارەی Json پرسیارم هەیە گەربەئەرک نەبیت و شارەزایتان هەبیت وەلاممان بدەنەوە.
    پرسیارەکەم: بۆنمونە ئەم سایتەی ئیوە گەر بمەویت فایلی json ی بەدەست بخەم چۆن چۆنی دەتوانم بەدەستی بخەم ئایە هیچ ریگا هەیە یان هیچ سایت هەیە بتوانم سایتەکەی ئیوە بگۆرم بۆ سەرشیوازی json، یان دەبیت کەسەکە خۆی بەگویرەی داریژراوی سایتەکە دروستی بکاتەوە!، هیوادارم مەبەستم رون بیت دوبارە سوپاستان دەکەم گەر جوابمان بدەنەوە….

    • سڵاوت لێبێت کاک بریار
      سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت : API key زۆربەی کات ماڵپەرەکە یان ئەو لایەنەی کە خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات پێدەدات بۆ نموونە Hcaptcha بۆ ئەوەشە کە بزانن کێ چ داواکاریەک دەنێرێت و رێگری بکەن لەوەی هەر کەسێک لینکی API یەکەی هەبوو بە دڵی خۆی داواکاری بنێرێت چوونکە لەوانەیە API ەکە بە پارە بیێت

      سەبارەت بە پرسیاری دووەم : نەخێر ماڵپەرەکەمان لە ئێستادا هیچ وەلامدانەوەیەکی json نیە بەڵام گەر زۆر بە پێویستی دەزانیت دەتوانینن ئەم خزمەتگوزاریە بەردەست بخەین، هەموو ماڵپەرێک مەرج نیە زانیاریەکانت بە شێوازی REST API پێبدات واتە json بەڵکو دەبێت ماڵپەرەکە خۆی ئەم شتە بەردەست بخات

      • زۆر سوپاس کاک ئارام بۆوەلامدانەوەی پرسیارەکانم.
        من ئەودوپرسیارەم بۆئەوەکرد خۆم شارەزایی ویبسایت نیم دروستم نەکردوە واتا تەواوی پیکهاتەی ناوسیت بەگشتی ئاخۆ هموو ویب سایتیک api key هەیە یان نا، هەرچەندە خۆم هیندەک شارەزام لەبواری مۆبایل ئەپلی کەیشن هەیە بۆیە ویستم بزانم گەر ویستم سایتیک ریسپۆنس بکەم بۆسەر شیوازی مۆبایل ئەپلی کەیشن ئەوا ئەوکات پیویستم API KEY دەبیت، وە ویستم بزانم ئەگەر ریگای ئۆنلاین هەبیت ویب سایت وەرگیریت بۆسەر فایلی json ئەوا حەزدەم دەکرد بزانم شتیکی لەوجۆرەهەیە بۆگیرانەوەی کات و نوسینی کۆد.
        بەلام ئایە گەر api key نەبیت هەر بەکارهینانی URL ی سایتەکە و ریسپۆنس کردنی ئایە هەمان ئیش دەکەن گەرشارەزایتان هەبیت؟ سوپاس بۆ وەلام دانەوە.

  • نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *