background

داتا سترەکچەر چیە ؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 162  بەروار : نیسان 22, 2016
ئەررەی, ئەلگۆریسم, داتا, داتا سترەکچەر, ستاک, سترەکچەر, ڤاریەبڵ, کیوو
QR Code For:  داتا سترەکچەر چیە ؟

داتا سترەکچەر چیە؟

کاتێک سەرنج لەو زاراوەیە دەدەیت کە بە ئینگلیزیەکەی بەم شێوەیە دەنسورێت Data structures لە دوو بەش پێکهاتووە بەشی یەکەم داتا واتای زانیاریەکان بەشی دووەم سترەکچەر بەواتای شێواز بە عەرەبی هيكل گرنگ بیرۆکەکە بگات شێوازی لێکدانی زانیاریەکان و رێکخستنیان بۆ ئەوەی کارکدن ئاسان ببێت لەگەڵیان و کات و شوێن(میمۆری)ی زۆری پێویست نەبێت نەک بەس هەر بەس شێوازی رێکخستن بەڵکو ئەو کردارانەی لەسەر هەر جۆرێک یان شێوازێکی زانیاریەکان جیایە و هەریەکەیان کرداری تایبەتی خۆیان هەیە کە کارئاسانی دەکات بۆ ئەو کارەی پەیوەستە بەو شێوازە لەوانەیە بە کوردیەکەی ئەم زاراوانە زۆر مانادار نەبن بەڵام هەوڵ دەدەم بە نموونە باسیان بکەم و تێگەشتنیان ئاسانتر بێت

پێش ئەوە سوودی چیە ؟

نەک بەس بۆ ئەم بابەتە بۆ هەموو شتێک گەر سوودیان نەبوایە ئەوا بوونیان نەدەبوو باسی زانست دەکەم داتا سترەکچەرەکانیش بەدەر نین لەم یاسایە

بیرتە گوتم کۆمپیتەر لەگەڵ زمانی باینەری کار دەکات باشە قەت پرسیاری ئەوەت کرد چۆن؟؟ ئەم زانیاریانە کە مانایەکیان هەیە بۆ نموونە ریزێک لە سفرو یەک بە کۆمپیتەرەکە دەڵێت بکوژێوە بەڵام چۆن نیشان دەدرێن و چۆن کاریان لەسەر دەکرێت بە کورتی ئەم باینەریانە گروپ دەکرێن و دەخرێنە شوێنێکەوە کاریان لەسەر دەکرێت پێیان دەڵێن بایت یان وۆرد یان هەر ناوێک گرنگ ئەوەیە سوودی داتا سترەکچەر باسبکەین نموونەیەکی زۆر بەرچاوتر ئەم فۆڵدەرانەی لەناو کۆمپیەرەکەت هەیە بە داتاسترەکچەرێک نیشان دەدرێت پێی دەگوترێت tree structure  واتە  شێوازی دار زۆر شتی ترمان هەن سادەترینیان لە زمانەکانی کۆدنوسین بەکاریان دەهێنین بریتیە لە گۆراو یان variable یەک شوێنە کە دەتوانی زانیاریەکی لەناو پاشەکەوت بکەیت شتی ترمان هەیە نموونەی stack واتە کۆمەڵە شتێک لەسەر یەک دابنێت وەک سندوقێک نموونەکان زۆر زۆرن سوودەکانیان لەوان زیاتر لەخوارەوەدا کەمێک باسی دیارترینەکانیان دەکەین بۆ وەرگرتنی بیرۆکەیەک

 

variable ڤاریەبڵ

سادەترین جۆرە لە زمانەکانی کۆد زۆر بەکاردەهێندرێت وشەی ڤاریەبڵ زۆر گشتگیرە و مانای تەواو نەدات بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستمە تەنها یەک شوێن جێگای یەک زانیاری دەبێتەوە نموونە ژمارەیەک دەتوانین کردارە کانی لەسەر جێبەجێ بکەین بەپێی ئەو زانیاریەی ناوی نموونە گەر ژمارەبێت دەتوانیت کردارە بیرکاریەکانی لەسەر بکەین گەر نوسین بێت دەتوانی زۆر زیاتری لەسەر بکەین بەڵام کرداری بیرکاری قبوڵ ناکات لە داهاتوو وەک فێری زمانی کۆد نوسین دەبین تێدەگەین مەبەستمان چیە

 

Array

ئەرەی ئەم شتەی سەرەوە وا باسمان کرد کە دەشێت ژمارە یان نوسین یان زۆر شتی دی لەناو پاشەکەوت بکەین ئێ وادابنێ یەک ریز لەم ڤاریەبڵانەم هەیە کە هەریەکەی ناوێکی هەیە دەتوانم بە ناوەکانیان بانگیان بکەم زانیاریان لەناو پاشەکەوت بکەم
array

ئەررەی ئیندێکسی هەیە واتە ئەو ناوەی کە بەکاری دەهێنین بۆ گەشتن بەو شوێنە یان ڤاریەبڵە کە دەمانەوێت شتی لەناو پاشەکەوت بکەین

ئەررەی قەبارەی هەیە کە چەند ڤاریەبڵ لەدوای یەک ریزکراون یان چەند جێگای هەیە

ئەررەی هەر جێگایی ڤاریەبڵەکە دەتوانیت زانیاری لەناو پاشەکەوت بکەیت

کردارەکان زۆرن لەسەری بەلام بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکت بۆ دروست ببێت بۆ نموونە بڵێم دوو ئەررەی دابەش بکە یان کۆ بکەوە چۆن دەیکەیت وەک ژمارەی ئاسایی نیە مەبەستم ئەوەیە وەک دەڵێم کردارەکان لە داتا سترەکچەرێک بۆ یەکێکی تر دەگۆردرێت تەنانەت بە جۆری زانیاری پاشەکەوتکراویش دەگۆردرێت 

 

ستاک stcak

ستاک وەک ئەررەیە بەڵام لەجیاتی جێگایەکان(ڤاریەبڵەکان) لە ریزی یەک بن بەڵکو ئێمە لەسەر یەکتری دایان دەنێین و تەنها دەتوانین کار لەسەر یەکەمەین شوێن بکەین و جیا لە ئەررەی هەر جێگایەی ناوی نیە بەڵکو تەنها ئەو ڤاریەبڵەی لە سەرووی هەمویانە ئێمە دەتوانین ئەو بەکار بهێنین
ستاک

ستاک چەند کردارێکی لەسەر دەکرێت پوش کردن واتە شتێک بخەرە سەر سەرەوەی ستاکەکە وادابنێ سندوقێکت هەیە پەرتوکی لەناو دادەنێی کاتێک پەرتوکێکی نوێ دەخەیتە سەر ئەوانی تر ئەمە پوش کردنە بەڵام کاتێک پەرتوکێک هەڵدەگری ئەوەیان پۆپ کردنە گەر سەرنج بدەی تۆ دەتوانیت تەنها کار لەسەر یەکەمین شوێن بکەیت

سودی چیە !!!! زۆر ناچمە ناو بابەتەکە بەڵام زۆر بە سادەیی نزیکەی هەموو ئامێرێکی کۆمپیتەری ستاک بەکار دەهێنیێت سادەترین کار کە بیکات بریتیە لە پێچەوانە کردنەوەی نوسین نوسینێک بخەرە ناوی پیت پیت بەپێی ئەو یاسایانە باسمان کرد پاشان پیت پیت پۆپ یان بکەو بەیەکەوەیان بلکێنە نوسینەکە پێچەوانە دەبێتەوە زۆر زۆر بەکارهێنانی هەیە 

 

کیوو Queue

ئەو ستاکەی لەسەرەوە باسمان کرد وادبنێ ژێرەوەی سندوقەکەت کوونە دەبێت بە کیوو کەواتە دەتوانم یەکەم شوێن و ئاخر شوێن کاریان لەسەر بکەم نامەوێت زۆر بچمە ناو بابەتەکە بەڵام نموونەیەک بۆ ئەوەی لێی تێبگەین سەرەی سەمونە :p بەڵێ سەرەی سەمون کێ یەکەم کەس بێت یەکەم کەس سەموون وەردەگرێت بیرۆکەکە بەم شێوەیە لە زۆر سیستەم پێویستە سرە گرتن هەبێت جا هی ڤاریەبڵەکان بێت یان هی هەر جۆرە زانیاریەک بێت لەوانەیە بە کیوو کار بکات نموونە پرینتەر کیوو تێدایە 

queue

زیاتر

پێم خۆشنیە زیاتر بچمە ناو بابەتەکە ئەمە هەندێکن لە داتاسترەکچەرەکان  زۆرانی ترمان هەن کە زۆر سەیرن بەڵام بابەتەکە بەش ناکات نموونەی هەندێکیان (tree,binary tree,linked list,matrix,graphs) وەک گوتم یەکێک لە خۆشترین بوارەکانی زانستی کۆمپیتەر ئەمەیە و یەکێکە لە قورسترینەکان بەڵام شتی زۆر خۆشی پێدەکرێت و هەموو کۆد نوسین دەربارەی کۆنترۆڵ کردنی زانیاریەکانە ئەم زانستەش کاری ئەوەیە.

 

لەکۆتایی

لەکۆتایدا ئەوە بزانە کە داتاسترەکچەر زانستێکە لە بواری زانستی کۆمپیتەر و تەنها ئەم شێوازەی زانیاری نیە کە باسمان لێوە کرد بەڵکو شێوازی کارکردن لەگەڵیان و رێکخستنیان یان رێگای نوێ زۆر زۆر شت لەخۆی دەگرێت کە ناکرێت باسیان بکەین  ئەوەیە لەرێگای داتاسترەکچەر و ئەلگۆریسمەکان چۆنیەتی کارکدنی پرۆگرامەکەت دەتوانیت بڵێیت تا چەند خێرایە ئەم کارەی کە دەیکەم ئایە رێگای باشتر هەیە داتاسترەکچەری باشتر هەیە یان خۆم دانەیەک دروست بکەم  زۆر بە کەمی زاراوەی داتاسترەکچەر بەتەنها دێت بەبێ گوتنی ئەلگۆریسم (algorithm) ە کە ئەو کۆتا خەتەی نوسیم پەیوەندی پێیەوە هەیە لە داهاتوودا باسی ئەویش دەکەین بەهیوای سودوەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.