background

Overprovisioning چییە؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 2540  بەروار : تشرینی یه‌كه‌م 20, 2018
overprovisioning, ssd
QR Code For:  Overprovisioning چییە؟

چونکە کۆمپیوتەر سیستەمی دوانەیی بەکاردێنێت، بۆیە قەبارەی مێمۆری بە شێوەی توانی دووە: 1, 2, 4, 8, 16, 32, 64, 128, 256, 512, 1024… بەڵام ئەگەر بچی لە بازاڕ SSD یەک بکڕی قەبارەکانیان لە توانی 2 لایان داوە: 120, 240, 500…. لەوانەیە وا هەست بکەی کە فێڵت لێکراوە. بەڵام لە ڕاستیدا وانییە، چونکە SSD یش هەر قەبارەکەی بە توانی 2 ـە، بەڵام بەهۆی شێوازی کارکردنی واباشە کە بەشێکی بە بەتاڵی بەجێبهڵێدرێ. واتە کۆمپانیا بە ئەنقەست بەشێکی SSD یەکە وا لیدەکات کە بەکارهێنەر نەتوانێ داتای تێدا دابنێت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی SSD یەکە. ئەو دیاردەیە پێی دەگوترێ Overprovisioning.

هۆکاری ئەوەی کە Overprovisioning تەمەنی SSD درێژتر دەکات دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە SSD تەکنەلۆژیای NAND Flash Memory بەکاردێنێت. لەو تەکنەلۆژیایە داتا لە خانە (Cell) هەڵدەگیرێت و چەند خانەیەکیش بەیەکەوە پەڕێک (Page) پێدێنن کە عادەتەن (2 – 16 کیلۆبایت)ـن. چەند پەیجێکیش (32 – 256) بەیەکەوە بلۆکێک (Block) پێکدێنن.

بلۆکێکی SSD لە چەند پەڕێک پێکدێت

SSD تەنیا دەتوانێت لە پەڕی بەتاڵ بنووسێت. بۆیە ئەگەر پەڕێک لەسەری نووسرابێت و بتەوێت داتایەکە Replace بکەیت، SSD یەکە داتایەکە لە پەڕێکی نوێی بەتاڵ دەنووسێت و پەڕە کۆنەکە دیاری دەکات بۆ خاوێنکردنەوە. دوای ئەوەی زۆربەی پەڕەکانی بلۆکێک دیاریکران بۆ خاوێنکردنەوە، SSD یەکە ئەو بلۆکانەی کە هێشتا داتایان تێدایە کۆپی دەکاتە بلۆکێکی دیکە و هەموو پەڕەکانی بلۆکـەکە سفر دەکاتەوە. ئەو پڕۆسەیە پێی دەگوترێ Garbage Collection.

Garbage Collection بە سێ هەنگاو تەواو دەبێت

بەڵام خانەکانی SSD تەنیا بەرگەی ژمارەیەکی دیاریکراوی نووسین دەگرن و دوای ئەوە تێکدەچن، بۆیە ئەگەر SSD یەکمان هەبێت کە Overprovisioning ی بۆ نەکرابێت و زۆربەی پڕبۆبێتەوە، SSD یەکە شوێنی زۆر کەمی لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی داتای نوێی لێ دابنێت، ئەوەش وا دەکات ئەو شوێنە کەمە زۆر لەسەر یەک داتای تێدا بنووسرێت و تەمەنی ئەو بەشەی SSD یەکە زۆر کورت دەکاتەوە.

Overprovisioning وا دەکات کە هەمیشە شوێنی بەتاڵ هەبێت بۆ Garbage Collector تا بتوانێت بە باشی کاری خۆی بکات بێ ئەوەی سترێسی زۆر بخاتە سەر ناوچەیەکی کەم. بۆ ئەوەی بزانی کە کاریگەری Garbage Collection چییە لەسەر هاتنەوەی فایلە سڕاوەکانت دەتوانی ئەو وتارە بخوێنییەوە کە باسی چۆنییەتی کارکردنی Permadelete دەکات.

ڕێژەی Overprovisioning

هەرچەندە SSD لە NAND Flash Memory درووستکراوە کە بە GibiByte دەپێوریت کە دەکاتە 1024بایت، بەڵام لەسەر پاکێجەکەی قەبارەکەی بە GigaByte دەنووسریت کە دەکاتە  10003 بایت، بۆیە هەموو SSD یەک بە لای کەم بە ڕێژی جیاوازی نێوان Giagabyte و GibiByte لە قەبارەکەی بۆ Overprovisioning دانراوە. واتە ئەگەر SSD یەکە لەسەری نووسرابێت 256 GB ئەوا %7.37 ی Overprovision کراوە. ئەگەر لەسەری نووسرابێت 240 GB، ئەوا 16 * 10003 بایتی دیکەشی بۆ
Overprovisioning دانراوە. ڕێژەی تەواوی Overprovisioning بەو یاسایەی خوارەوە لێکدەدرێتەوە، کە دەکاتە %12.7.

یاسای لێکدانەوەی ڕێژەی Overprovisioning

تیبینی بکە لەو نموونەیە لە خوارەوە 256 مان نووسیوە، ئەگەر SSD یەکە 120 گیگا با، ئەوا نزیکترین ژمارەی توانی ٢ دەیکردە 128. واتە ئەو ژمارەیە بە پێی ژمارەکەی سەرەوە دەگۆڕێت.

بۆیە SSD یەکان سێ ئاستی Overprovisioning یان هەیە:

  • ئاستی یەکەم: جیاوازی نێوان GibiByte و GigaByte کە دەکاتە %7.37.
  • ئاستی دووەم: کۆمپانیا چەند GigaByte ێکی دیکەش لە قەبارەی SSD یەکە بۆ Overprovisionig دادەنیت. لەم ئاستە ڕێژەکانی %0, %7 و %28 باون.
  • ئاستی سێیەم: بەکارهێنەر خۆشی دەتوانێت بەشێکی دیکەی قەبارەی SSD یەکە بۆ Overprovisioning دابنێت بە بەکارنەهێنانی ئەو بەشە یانیش Partition نەکردنی. بە مەرجێک SSD یەکە پشتگیری TRIM بکات.
سێ ئاستەکەی Overprovisioning

زۆرتر بخوێنەوە:

 

محمد یاسین

ژمارەی بابەتەکان: 21

قوتابی بەشی ئەندازیاریی سیستەمی زانیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر