background

داڕشتنی بینایی (Visual Design)

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 1905  بەروار : ئاب 8, 2017
تایپۆگرافی, داڕشتنی بینایی, ڕەنگ, ڤیژوال دیزاین, گرافیک دیزاین, وێب دیزاین
QR Code For:  داڕشتنی بینایی (Visual Design)

بسم الله الرحمان الرحیم

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان، لەم بابەتەدا باس لە ئەرکی ڤیژوال دیزاین دەکەین لە هەردوو بواری وێب و گرافیکدا بە گشتی، وە باس لە لق پۆپەکانی ئەم بوارە دەکەین.

ڤیژوال دیزای (Visual Design) : جەخت ئەکاتەوە لەسەر جوان دەرکەوتنی سایتەکە، وەک ئیش کردن لەسەر وێنەو ڕەنگ و فۆنت و پێکهاتەکانی تر…

ڤیژوال دیزاین تەنها پەیوەستە بە بەشی دیزاینەوەو زۆر دوور ناکەوێتەوە لە بوارەکەی خۆی، وا لە سایتەکە دەکات بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دەرکەوێت و سەرنجی خوێنەرو سەردانکەر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت, کار کردن لەم بوارەدا دەکەوێتەوە سەر ئەزموونی دیزاینەر.

پێکهاتە سەرەکیەکانی ڤیژوال دیزاین

ڤیژوال دیزاین خۆی لەم پێکهاتانەدا دەبینێتەوە:

  • Lines

Lines دوو خاڵ پێکەوە دەبەستێتەوە و بەکاردێت بۆ  پێناسە کردنی شەیپ، بەکاردێت بۆ جیا کردنەوە شەیپ لە بەشەکانی تر، هەموو هێڵێک درێژی و پانی هەیە.

  • Shapes

شەیپ کۆمەڵێک شێوەی هەیە کە بریتین لە، سێ لا، چوار لا، بازنەی.

  • Color palette

کۆمەڵێک شەیپی جۆراو جۆرە

  • Texture
  • Typography

تایپۆگرافی بەشی نوسین دەگرێتەوە کە لە دوایدا بە درێژی باسی دەکەین

  • Form

 

 

 

 

 

 

حەوت پێکهاتەی تری ڤیژوال دیزاین

 

  • BALANCE
  • RHYTHM
  • PROPORTION
  • SPACE
  • DOMINANCE
  • HIERARCHY
  • UNITY

BALANCE: وەک لە وێنەکەدا دیارە سوودی ئەم بەشە چیە، بریتیە لە ڕێکخستن و دابەش کردنی زانیاریەکان بە شێوەیەکی ڕێک بۆ ئەوەی بابەتەکە زیاتر ماناداربێت، وەک ئەبینن لێرە جۆرێکی نوێ لە جانتامان هەیە کە وێنەکەی دانراوە، لە دەستی چەپەوە نرخ و ناوەکەشی نوسراوە.

 

 

RHYTHM: وەک لە وێنەکەدا دیارە بریتیە کە دووبارە بوونەوەی شێوازی بابەتەکان لە کەتیگۆری (هەموو بابەتەکان)

 

PROPORTION: پێشی دەوترێ ,(Scale) وەک ئەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە سایتی ئەپل ئەم شێوازەی بەکارهێناوە، ئەم شێوازە واتە چەندێتی (نیسبە)، پشاندانی چەند جۆرێکی جیاوازە لە یەک شت بۆ نموونە وەک ئەو ئایپادانە کە جیاوازیان هەیە لە قەبارەدا بەپێی جۆرەکەیان.

 

SPACE: پێشی دەوترێ White Space

ئەمە شێوازێکی نوێیە دیزاینەران بەکاری دەهێنن بۆ هێور کردنەوەی مێشکی سەردانکەر کە هەڵدەست بە دانانی ئەو کاڵایە لە ناوڕاستی بەشێکی سایتەکەو چوار دەورەکەی هەموو بە بۆشای بەجێ ئەهێڵن کە ڕەنگی سپیە، دووبارە سایتی ئەپڵ لە بەشی فرۆشتنی ماک و بەشەکانی تریشدا ئەم شێوازەی بەکارهێناوە، وەک لە وێنەکەدا دەیبینن تەنها ئەو لاپتۆپە وێنەیەو دانراوە، ئەوەی تری بریتیە لە بۆشای.

 

DOMINANCE: واتە زاڵ کردی شتێک بەسەر ئەوانی تردا، بۆ نموونە کاتێک سایتی ئەپڵ ئەکەیتەوە ئەگەر کاڵایەکی نوێیان بەرهەم هێنابێ بە شێوەیەکی گەورەو سەرنج ڕاکێش وێنەکەی لە سەرەوە دا ئەنێن کە وەک لە پێشوودا باسمانکرد هەوڵ ئەدەن چوارد دەورەکەی بە تەواوەتی سپی بێت بۆ ئەوەی سەردانکەر تەنها سەرنجی لەسەر ئەو کاڵایە بێت کە تازە هاتووە، سەیری وێنە سەرەوە بکەن، بە هەمان شێوە وێنەی خوارەوەش.

 

HIERARCHY: واتە پلە بەندی، لێرەدا وەک ئەبینن پەڕەی سەرەکی گوگل پلە بەندی کردووە بۆ بەکارهێنەران بەپێی ئەوەی کە ئەزموونی چەند ساڵەی هەیەو دەزانێت پێویستە چی لەبەرچاودا بێت یەکەمجار.

پلەبەندی یەکەم بریتییە لە نوسینی شتێک بۆ گەڕان بەدوایدا.

پلەبەندی دووەم بریتییە لە دوگمەی گەڕان کە ئەتوانی بە ئینتەریش بیکەیت.

پلەبەندی سێیەم بریتییە لە هەڵبژاردنی زمان کە کۆتا شتە کە بەکارهێنەر پێویستی دەبێت.

 

UNITY: بریتییە لە پشاندانی دیزاینێکی گەورەی سایتەکە، واتە لەخۆ گرتنی هەموو ئەو بەشانەی کە لە پێشودا باسمان کرد، SPACE، HIERARCHY، DOMINANCE، RHYTHM…

 

C.R.A.P. چییە؟

مەبدەئێکی دیزاینە کە کورت کراوەی ئەم چوار مانایەیە.

  • CONTRAST
  • REPETITION
  • ALIGNMENT
  • PROXIMITY

 

CONTRAST: وا دەکات پێکهاتەکانی سایتەکە بە شێوەیەکی ڕوون دەرکەوێ لە چاوی خوێنەردا، کە ئەمە ڕێگەیەکی سەرکەوتووە لە دیزاین کردندا، بۆ نموونە ئەم ماڵپەڕە وەک ئەبینن لۆگەیکی سادەی هەیە نوسینی ناو لۆگۆکە هەمان ڕەنگی چوار دەوری خۆی هەیە.

 

REPETITION: واتە دووبارە بوونەوە، بۆ نموونە سەیری ئەو بزنس کارتەی خوارەوە بکە ئەبینیت ئەو ڕەنگە پەمەییەی بۆ ئەو لۆگۆیە بەکارهاتووە دوبارە لەولاوە لە رەیکتاینگلێکدا بەکارهاتووە کە بووە بانکگراوندێکی پەمەی گەورە، یاخود ئەو ڕەنگە قاوەییەی کە دووجار بەکارهاتووە، ئەم شێوازە یارمەتیت ئەدات دیزاینەکەت جوانتر بێت و وا دەرکەوێت کە هەموو ڕەنگ و نوسینەکان پەیوستن بەیکەوە.

 

ALIGNMENT: واتە هێڵە جووت کراوەکان، ئەگەر سەیری ئەم وێبسایتە بکەیت کە ئەبینی ئەلبومێکیان داناوە هەموویان بە شێوەیەکی ڕێک و جووت دانراون بەبێ جیاوازی.

 

دوو جۆر ALIGNMENT مان هەیە:

  • Edge ALIGNMENT
  • Center ALIGNMENT

 

ئەمە نموونەی Edge Alignmentە

بۆ نموونە ئەم نوسینەی کە من نوسیومە لەلای دەستە ڕاستەوە دەستم پێکردووە، واتە وێنەی سێیەم ئەم جۆرە نوسینەی منە، بە هەمان شێوە هەموو جۆرەکانی تریش بەکاردێت لە شوێنە جیاوازەکان دا.

 

ئەمە نموونەی Center Alignmentە

(واتە دەستپرێکردن لە ناوەڕاستەوە وەک ئەم نوسین و وێنەیە)

 

نموونەی سێ Alignment (باش و خراپ و تێکەڵ)، شەرت نیە هەر Alignmentێک تێکەڵ بوو وابزانین دیزاینی سایتەکە یاخود پەڕەکە خراپە، هەندێک دیزاینەر ئەمە بە فکرەیەکی جیاواز دەزانن و لە دیزاینەکانیاندا بەکاری دەهێنن.

 

PROXIMITY: پەیوەندی دروست دەکات لەنێوان پێکهاتەکانی دیزایندا، ئێمە بۆ دوو مەبەست PROXIMITY بەکار دەهێنین لە دیزاینەکانماندا.

  • بۆ دروست کردنی پەیوەندی
  • ڕوونتر پشاندانی پەوەندیەکە

PROXIMITY بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی مەبەستەکەمان بە شێوەیەکی ڕوون، بە نزیک کردنەوەی پێکهێتاکان لە یەکتر، لە دیزایندا پێویستە پێکهاتە پەیوەندی دارەکان لە یەک نزیک بکەینەوە بۆ ئەوەی وەک گروپێک دەرکەون بەیەکەوە، وە پێکهاتە نا پەیوەندی دارەکان لە یەک دوور بخەینەوە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن و بە یەک گروپ دەرنەکەون، ئەمە واتە ئەو پێکهاتانەی لە یەکەوە نزیکن پەیوەندیان بە یەکەوە هەیەو ئەو پێکهاتانەی لێکەوە دوورن بەپێی دووریەکەیان پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە واتە تا دوورتر بێت پەیوەندی کەمتر پێوەی، سوودی PROXIMITY ئەوەیە کە پێکهاتە جیاوازەکان جودا بکاتەوە لە یەکتر.

ئەمەش نموونەیەک لەسەر PROXIMITY

وەک ئەبینن ئەمە چوار دیزاینە کە هەر یەکەیان بە شێوەیەک کراوە، بەڵام یەک دانەیان لە هەموویان باشترە، ئەوانی تر کە هەڕەمەی وێنەو نوسینەکان دانراوە کەم ئەزموونی دیزاینەر دەر ئەخات، بۆیە پێویستە بابەتە پەیوەندی دارەکان لە تەیشت یەکەوە بێت، وێنەی دووەم باشترین ڕیکخستنە کە دیزاینەر کردوێتی، ئەبینین یەک دیزاین بە چوار ڕێگا کراوەو تەنها دانەیەکیان لە هەمووی باشترە.

 

TYPOGRAPHY

ئەگەر سەیری چوارد دەورمان بکەین تایپۆگرافی دەبینین زیاتر لە هەموو شتێک، تەنانەت ئەم نوسینەی کە ئێستە من نوسیومە بریتییە لە تایپۆگرافی، تایپۆگرافی واتە نوسین.

تایپۆگرافی لەو کتێبانەی کە دەیخوێنینەوە.

 

تایپۆگرافی لەو وێبسایتانەی کە سەردانیان دەکەین.

 

تایپۆگرافی لە هەموو شوێنێک، تابلۆی سەر شەقامەکان، نوسینی سەر پاکەتی خواردنەکان، زۆری تر…

 

TYPOGRAPHY

  • دەربڕین یاخود دەرخستنی نوسینە.
  • هونەرێکە کار لەگەڵ نوسین دەکات.

شتێکە کە تۆ هەردەم پێویستتە، بۆ نموونە دروست کردنی ڕاپۆرتێک یان نوسینی کتێبێک یان هەر نوسراوێکی تر.

 

پێویست ناکات تۆ زۆر خەبیر بیت لە تایپۆگرافی دا، زانینی کەمێک لە تایپۆگرافی وا دەکات جیاوازیەکی زۆر لە کارەکانی ڕۆژانەتتدا بێت.

هەندێک جۆری فۆنتەکان کە تۆ پێویستە شارەزا بیت لێیان.

فۆنتی Serif بەم شێوەیە دەر دەکەوێ، شێوازی ئەم فۆنتە پێی دەڵێن کلاسیک واتە شێوازێکی کۆنی هەیە.

 

دیزاینەر بەپێی خواستەکانی خۆی ئەم فۆنتە بەکار ئەهێنێت، بۆ نموونە لە ئیشی پرینت کردندا، وەک مەگەزین و ڕۆژنامەکان.

 

فۆنتی Sans Serif بە پێچەوانەی Serif ئەم قەراغانەی نیە وەک لە وێنەکەدا دیارە، ئەم جۆرە فۆنتە خاوێنتر و جوانترە لە فۆنتی Serif

 

وە ئاسانە بۆ خوێندنەوە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل و تابلێتیش.

 

فۆنتەکان زۆر ستایلی جۆراو جۆریان هەیە ئەتوانین بەکاریان بێنین بەپێی کارەکانمان، وەک نموونەی ئەم سێ فۆنتە.

 

بە هەمان شێوەی فۆنتە ئینگلیزیەکان فۆنتە کوردیەکانیش لەم بوارەدا کار دەکەن، فۆنتی کوردی و عەرەبی تا ڕادەیەکی زۆر لە یەکەوە نزیکن، بەڵام ناتوانین بڵێین بە تەواوەتی لەبەر ئەوەی پیتەکانی وەک (ە،ێ،پ،ڕ،ۆ،ژ) لەگەڵ فۆنتی عەرەبیدا یەک ناگرن بە شێوەیەک ئەگەر یەکێک لەو پیتانە لە نوسینێکدا بێت و بمانەوێت شێوازی فۆنتێکی عەرەبی بدەین بە نوسینەکە ئەوە ئەو پیتانە بە ئاریال دەمێننەوە ڕستەکە یاخود وشەکە ناشرین دەکەن، بە هەمان شێوەی فۆنتەکانی تر فۆنتی کورد پێک هاتووە لە کۆمەڵێک فۆنتی زۆر کە کەسانی شارەزا هەڵدەستن لەسەر شێوازی فۆنتی عەرەبی دەیکەنەوە بە کوردی یاخود خۆیان لە سەرەتاوە فۆنتەکە دیزاین دەکەن.

 

بەکارهێنانی فۆنتەکان لە شوێنە جیاوازەکاندا، بۆ نموونە لێرەدا سەردێڕەکە بێجگە لەوەی کە بە قەبارە گەورە ترە لە ناوەڕۆک ئەبینین بە فۆنتێکی جیاواز نوسراوەو شێوەیەکی جوانی هەیە.

 

فۆنتەکان زمانی جیاوازیان هەیە، هەر یەکەیان ئەیانەوێ شتێک بڵێن، بۆ نموونە ناکرێ من ناوەڕۆکی ئەم کتێبە بە فۆنتێکی تۆخ بنوسم، نوسینی تۆخ و گەرە ئاماژەیە بۆ سەری بابەت، بۆیە پێویستە بیر بکەینەوە پێش ئەوەی لەخۆمانەوە دیزاینێک بکەین، بە زۆر دیزاین کردن دەسمان ڕادێت لەگەڵ بەکارهێنانی فۆنتەکان لەگەڵ بابەتە جیاوازەکان.

 

ئەتوانیت یەک فۆنت بە چەند شێوازێک بەکار بهێنیت، بۆ نموونە یەکێکیان بە تۆخ بنوسیت یاخود بە لاری یان بە قەبارەیەکی گەورەتر، یاخود ئەنجامدانی هەموو لە یەک نوسیندا.

 

 

هەوڵ بدە سەیری دیزاینی کەسانی لەخۆت پێشکەوتوو تر بکەو ئەزمونیان لێ وەربگرە، لە وێبسایت بێت یاخود کتێب و ڕۆژنامەو پۆستەر.

 

هەر دیزاینێک کە تۆ دەیکەیت دەبێت بزانیت پێویستە چی شتێک لەبەرچاوبێت و یەکەمجار ببینرێت، بۆیە پێویستە ئەو چەند دێڕ نوسینە جیاوازبێت لەوانی تر، گەورەتر، تۆخ تر، یان فۆنت و ڕەنگی جیاواز.

 

Leading: واتە بۆشای بەینی هێڵی نوسینەکان، ئەگەر نازانیت چەندێک بۆشای دابنێی لە نێوان هێڵەکاندا ئەوە گرنگ نیە، چونکە ئێستە بەرنامە پێشکەوتووەکانی وەک Word 2016 خۆی بە شێوەیەکی ستاندارد بۆشای بەینی هێڵەکانی دیاری دەکات، لێرەدا مەبەستەکە ئەوەیە کە ئەو نوسینەی کە ئەینوسین بە ئاسانی بخوێندرێتەوەو خوێنەر بێزار نەکات، پێدانی بۆشای زۆر یاخود کەم شێوازێکی ناشرین دەدات بە نوسینەکەو خوێنەر بێزار دەکات لەکاتی خوێندنەوەدا.

 

Tracking: واتە بۆشای لەنێوان پیتەکاندا، هەندێک جاریش پێی دەوترێ Character spacing، زۆرێک لە بەرنامەکان ڕێگەت پێ دەدەن کە بۆشای بەینی پیتەکان دەستکاری بکەیت، وەک بەرنامەی Word و Photoshop لە وەشانە نوێکاندا.

 

لە هەندێکی لە دیزاینەکاندا لەوانەیە پێویست بکات ئەزموونی خۆت بەکاربهێنی بۆ دەستکاری کردنی بۆشای نێوان پیتەکاندا بۆ ئەوەی شێوەیەکی جیاواز دەرکەوێت، وە ئەشتوانی دەستکاری بۆشای بەینی ئەو پیتانە بکەیت کە لە هەندێک فۆنتدا شێوازەکەی وایە کە پیتەکان زۆر لەیەکەوە نزیکن.

 

 

COLOR

ڕەنگ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دیزاینداو هەموو ڕۆژێک ئێمە بە چاو دەیبینین، ئەتوانیت هەر شتێک بە خەیالتدا دێت وێنەی بکێشی بەڵام ناتوانی بەبێ بەکارهێنانی ڕەنگ ئەم کارە بکەیت، زۆرجار تەنها ڕەنگەکان بەکاردێن بۆ گەیاندنی مەبەستێک، بۆ نموونە لە ترافیکدا سوور مانای وەستانەو سەوز بۆ ڕۆشتن و زەرد ئاگادار بوون.

 

چۆن بزانین کوام ڕەنگانە گونجاون بەیەکەوەو کوامانە نەگونجاون؟

وەڵامەکە ئاسانە، پێویستە شارەزابین لە بیردۆزی ڕەنگەکان Color Theory، هونەرمەندانی وێنەکێش و دیزاینەری پێشکەتوو بەباشی لە بیردۆی ڕەنگەکان شارەزان، بەڵام هەموو کەس دەتوانێ لەبارەیەوە فێربێت.

ئەتوانیت ئەنجامی ئەم کارە ببینیت چ لە بەکارهێنانی ڕەنگەکان لە دیزایندا بێت یاخود لە هەڵبژاردنی ئەو پۆشاکانەی کە ئەیکڕیت، هەموو ئەمانە تۆزێک لە ئاڵۆز ئەچێت بەڵام وا دەکات کە تۆ بە شێوەیەکی نوێ لە ڕەنگەکان بڕوانی.

با لە سەرەتاوە دەست پێ بکەین.

بیرمان بێتەوە کە هەموومان لە قۆناغەکانی سەرەتای خوێندندا فێری ڕەنگە سەرەکیەکان و دووەمیەکان بووین، ئەگەر بیرت نەماوە ئەوە ئەتوانیت زیاتر لە ئینتەرنێت بەدەست بهێنیت، ڕەنگی زەرد و سوور و شین ڕەنگە سەرەکیەکانن و ئەوانی تر ڕەنگە دووەمیەکان.

 

بیردۆی ڕەنگەکان چیە؟

بیردۆزی ڕەنگەکان دەڵێ ڕەنگی سوور و زەرد پێکەوە ڕەنگی پرتەقاڵی دروست دەکەی، زەرد و شین ڕەنگی سەوز دروست دەکەن وە سوور و شین ڕەنگی مۆر دروست دەکەن، ئەگەر بەردەوام بین لەسەر ئەم تێکەڵ کردنەوە کۆمەڵێک ڕەنگی زۆرمان دەست دەکەوێت، هەموویان بەیەکەوێ پێی دەوترێ بازنە یاخود خولی ڕەنگەکان.

 

با یەک هەنگاوی تر بچینە پێشەوە لەگەڵ ئەم سێ ناوە نوێیە.

  • Hue
  • Saturation
  • Value

لەوانەیە ئەم ناوانەت زۆر نەبیستبێ لە ژیانی ڕۆژەنەدا بەڵام کلیلێکن بۆ ناسینی ڕەنگە نوێکان.

 

Hue: هەر ڕەنگێکی سادە کە با تەواوەتی هەمووی یەک ڕەنگ بێت پێی دەوترێ Hue، وەک نموونەی ئەم شەیپە، لە ڕاستیدا ئەمە ناوێکی ترە بۆ ڕەنگ واتە بە هەموو ڕەنگێکی سادە دەوترێ Hue.

 

Saturation: واتە ڕێژەی تێربوونی ڕەنگەکە، واتە ڕەنگەکە چەندێک تۆخ بێت و چەندێک کاڵ بێت، ئەشتوانین پێی بڵێین (ڕێژەی تێری ڕەنگ)

Value: بریتییە لە ڕێژەی تاریکی و ڕووناکی ڕەنگەکە، بۆ نموونە تا ئەو ڕەنگە سوورە بەرەو تاریکی بەرین دەبێت بە قاوەی، تا بەرەوەی ڕووناکی بەرین دەبێت بە سپی و لە کۆتایشدا پەمەی.

 

کەواتە چۆن وابکەین هەموو ئەمانە ڕێک بخەین و دیزاینەکەمان جوانتر بکەین؟

پێویستە دووبارە بچینەوە سەر بازنەی ڕەنگەکان.

سەرەتای ترین شیوازی ڕەنگەکان بریتییە لە Monochromatic)) واتە تاک ڕەنگ، لەم بەشەدا تۆ تەنها یەک ڕەنگ هەڵدەبژێری، ئەتوانیت ئەم ڕەنگە چەند شێوازێکی لە دەربێنێت بەو شێوەیەی کە لە پێشوودا باسمان کرد بە دەستکاری کردنی نرخەکەی (Value)، واتە بە دەستکاری کردنی ڕێژەی تاریکی و ڕووناکی ڕەنگەکە یان بە تۆخ و کاڵ کردنی.

 

Analogous: ئەم شێوازەیان هەڵبژاردنی سێ ڕەنگە بە تەنیش یەکەوە وەک شین و سەوز.

مەترسە لە بەکارهێنانی ڕەنگەکان، بە دڵی خۆت دەستکاریان بکەو چونکە بەو شێوەیە فێر دەبی.

 

Complementary: ئەم شێوازە بریتییە لەو ڕەنگانەی لەبەرامبەر یەکن، بۆ ئەوەی دووبارە لە شێوازەش شێوازی نوێ دروست بکەیت، دەستکاری ڕێژەی ڕووناکی و تاریکی یاخود تۆخ و کاڵی ڕەنگەکان بکە.

 

Split Complementary: بە سێگۆشەیەکی دوو لا یەکسان دیاری دەکرێ وەک ئەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە.

 

Triadic: ئەم شێوازە بە سێگۆشەیەکی سێ لە یەکسان دیاری دەکرێ وەک ئەوەی کە لە وێنەکەدا دیارە.

 

Tetradic: ئەم شێوازە بە لاکێشەکەیک دیاری دەکرێت.

 

ئەم شێوازە کۆنە هەبووە لە دیزایندا، هەرگیز نەتبینیوە کە ڕەنگێک زۆر بێزارکەرە بۆ سەیر کردن؟ پێویستە بەدوور بیت لەم هەڵەیە.

 

هەندێک جار کارەکە زۆر ئاسانە، تەنها دەستکاری نرخی باکگراوندەکە بکە واتە ڕەنگەکە تاریک یان ڕووناک، کاڵ یان تۆخ بکە، ئەگەر ئەمە کێشەکەی چارەسەر نەکردی هەوڵ بدە ڕەنگەکە بگۆڕە.

 

پێویستە ئەو ڕەنگانەی بەکاری دەهێنین ئاسان بێت بۆ بینین و خوێندنەوەو ئەزێتی چاو نەدات، هەندێک جار پێویست ناکات بۆ هەموو بەشێک یاخود بۆ هەموو نوسینێک ڕەنگی جیاوازی بەکار بهێنیت، ڕەنگە سروشتیەکانی وەک سپی و ڕەش و ڕەساسی ئەتوانین شێوازێکی جوان دروست بکەن.

 

 

هەموو ڕەنگێک مەبەستێک دەگەیەنێ، ئەو ڕەنگە هەڵبژێرە بۆ دیزاینەکەت کە لەگەڵیدا گونجاوە، بۆ نموونە ڕەنگە گەش و کراوەکان هەستێکی خۆش بە مرۆڤ دەبەخشن، نموونەی ئەم بزنس کارتە کە شێوەیەکی پێشکەوتووی هەیە.

 

ڕەنگە داخراوەکان زیاتر بۆ کاری بازرگانی بەکاردێن.

 

یەکێك لە ڕێگا سەرکەوتووەکانی فێربوونی بەکارهێنانی ڕەنگ بریتییە لە سەیر کردنی دیزاینی براند و گروپە جیهانیەکان، شیکار کردنی ڕەنگەکانیان و وەرگرتنی فکرە لێیان.

 

یاخود کارە هونەریە بەناوبانگەکان ئەوانەی کە زیاتر ئیشی ڕەنگی تێدا کراوە.

 

یاخود ئەتوانی لە ئینتەرنێت گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ ئەو ڕەنگانەی کە ڕێکخراون، یان تێکەڵکردنەکانی ئەوان بەکار بهێنیت یاخود ئەزموونیان لێ وەربگری، لە سایتە بەناو بانگەکان کە تایبەتە بە ئیشی دیزاینەران یەکێک لە ئیشەکانی ئەوان هەڵبژێرەو هەوڵ بدە دووبارەی بکەوە، بەڵام نەک ڕیک وەک خۆی، هەوڵ بدە گۆڕانکاری تێدا بکە تا ئەزموونی لێ وەربگری، هەتا سەیری چوار دەورت بکەیت دەبینیت هەمووی ڕەنگە، ئەم ئیشە یاخود ئەم خولیایەی کە تۆ دەستت داوەتێ پێویستی بە شارەزا بوونە لە ڕەنگەکاندا، لەبەر ئەوە هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ دەرباز بوون، پێویستە خۆت فێر بکەیت و ئەزموون وەبگری، بە زووترین کات چێژ دەبینیت لە بەکارهێنانی ڕەنگەکان و دروست کردنی دنیایەکی نوێ.

چێنەر

ژمارەی بابەتەکان: 6

بەڕێوبەری ماڵپەڕی فێرگە، نوسەر لە ماڵپەڕی درەختی گەشەپێدەران، گرافیک و وێب دیزاینەر و وێب پرۆگرامەر بەڵام ئەوەی کە زیاتر دیارە گرافیک دیزاینە، کار کردن لە بواری ئەنیمەیشن و موشن گرافیک، خوێندکاری زانستی، نوسەر و ناسێنەری بوارە جیاجیاکانی تەکنەلۆجیا، شارەزا لە بواری هاردوێر بۆ موبایلە زیرەکەکان و کۆنسلەکان.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *