background

تێگەیشتن لە UNIFORM RESOURCE LOCATOR – URL

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 2081  بەروار : كانونی یه‌كه‌م 6, 2017
http, https, url, web
QR Code For:  تێگەیشتن لە UNIFORM RESOURCE LOCATOR – URL

UNIFORM RESOURCE LOCATOR لای خەڵک بە وێب ئەدرەس (ناونیشانی وێب) ناسراوەو ناو براوە.

ئەگەر تا ئێستە کلیک لە لینکێک کردووە یاخود وێب ئەدرەسێکت نوسیوە ئەوە تۆ URL بەکارهێناوە.

 

URL کورتکراوەی UNIFROM RESOURCE LOCATOR ە

 

هەر بەشێک لەم URLە ئاماژەیە بۆ شتێکی جیاواز

 

سەرەتا بە SCHEME دەست پێ دەکات کە بە براوسەرەکەت دەڵێت جۆری ئەو ئەدرەسە چییە.

 

بەناوبانگترینیان بریتییە لە http و https کە https بەوە جیا دەکرێتەوە کە نیشانەی پارێزراوی پێوەیە.

(HTTPS (Hyper Text Transfer Protocol Secure   هەمان وەشانی HTTPە بەڵام ئاماژەیە بەوەی کە پارێزراوە و سەلامەتە، مانای ئەوەیە هەر داتایەک لەبەینی تۆ و براوسەرەکەدا ئاڵوگوڕ دەکرێت پارێزراوە، ئەمەش تەنها بە زیادبوونی پیتی S کە بەمانای Secure دێت، واتە هەمووی ئینکریپت (encrypted) کراوە.

سوودی ئەمە ئەوەیە کە تۆ بتەوێت لە سایتێک شتومەک بکڕیت، نابێت لە سایتێک بیکڕیت کە پارێزراوە نییە بۆ پاراستنی حسابەکەت لە دزینی پارە لەلایەن بەرامبەرەوە، یاخود بەکارهێنانی سیستمی Online Banking کە زیاتر ئەمە لە ئەوروپا هەیە.

زۆربەی براوسەرەکان  وەک internet explorer و Fire Fox و Chrome ئەگەر ئەدرەسەکە پارێزراوبێت ئەوە نیشانەیەک کە قوفڵێکی داخراوی سەوزە لە پێش httpsەکەوە دادەنێت.

 

براوسەرەکەت زۆرجار SCHEME نانوسێت یاخود تۆ پێویست ناکات SCHEME بنوسیت لەکاتی نوسینی ئەدرەسدا.

بەشی سەرەکی URL بریتییە لە Domain Name، ئەمە پێمان دەڵێت کە ئەو ڕێکخراوە چییە کە ئەم سایتە بەڕێوە دەبات، وەک ئەمەزۆن و فەیسبوک و یوتیوب.

 

Domain سەرەتا بە SUBDOMAIN دەست پێ دەکات، www باوترین نموونەیە، وە لەکاتی نوسینی ئەدرەسدا دەتوانێت نەنوسرێت، بەڵام هەندێک SUBDOMAINی تر هەن کە پێویستە بنوسرێن وەک، ئەم نموونەیە کە پێویستە بنوسرێت بۆ ئەوەی بچێتە پەڕەی هەژمار.

 

بەشێکی تری ناودەبرێت بە TOP-LEVEL DOMAIN بۆ نموونە .com و .net یەکێکن لە باوترین نموونەکان.

دەتوانیت نموونەکانی لە هەموو سایتێکدا ببینی.

 

هەر یەکێک لە TOP-LEVEL DOMAIN ئاماژەیە بۆ شتێک، بۆ نموونە .com ئاماژەیە بۆ Company و .edu ئاماژەیە بۆ education یان .org ئاماژەیە بۆ organization، یاخود تایبەتە بە وڵاتێک بۆ نموونە .fr ئاماژەیە بۆ france

 

لەدوای ئەوە لەوانەیە بەستەرەکە File Pathی هەبێت، کە براوسەرەکە دەنێرێت بۆ پەڕەیەکی تایبەت لە سایتەکە، وەک ئەم پەڕەیەی فێرگە کە هەموو کۆرسەکانی تێدایە.

 

بەشێکی تر بریتییە لە PARAMETER STRING کە بە نیشانەی پرسیار؟ دەست پێ دەکات، زانیاری بۆ سێرڤەرەکە دەستەبەر دەکات بۆ پشاندانی پەڕەکە بە شێوەیەکی ڕاستی و بێ هەڵە.

 

وە ANCHOR بە هاشتاگ# دەست پێ دەکات و براوسەرەکەت ئاڕاستە دەکات بۆ پەڕەی دیاری کراو.

ئێستە با ببینین چی فێربوین لە URL

DOMAIN NAME: پێمان دەڵێت کە ئەمە WIKIPEDIA یە.

PARAMETER STRING: پێمان دەڵێت کە لەوانەیە سایتەکە دەربارەی چی بێت.

ANCHOR: پێمان دەڵێت ئەو بەشەی کە تێیدان لە سایتەکە بە چ ناوێکەوەیەو دەربارەی چییە وەک کۆرسەکانی فێرگە کە ئەمان توانی لەوێوە هەموو کۆرسەکان ببینین.

[maxbutton id=”14″ url=”https://drive.google.com/file/d/1ftQU6kSauKs1xcRwF_Z3NEwFDUKlbAe4/view” text=”دابەزاندنی ئەم بابەتە” ]

 

 

چێنەر

ژمارەی بابەتەکان: 6

بەڕێوبەری ماڵپەڕی فێرگە، نوسەر لە ماڵپەڕی درەختی گەشەپێدەران، گرافیک و وێب دیزاینەر و وێب پرۆگرامەر بەڵام ئەوەی کە زیاتر دیارە گرافیک دیزاینە، کار کردن لە بواری ئەنیمەیشن و موشن گرافیک، خوێندکاری زانستی، نوسەر و ناسێنەری بوارە جیاجیاکانی تەکنەلۆجیا، شارەزا لە بواری هاردوێر بۆ موبایلە زیرەکەکان و کۆنسلەکان.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *