خولی فێربوونی ویندۆز ئاستی یەکەم

وانەی یەکەم

له‌م وانه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م فۆرمات كردن چیه‌ و ده‌بێت چی بكه‌ین پێش فۆرمات كردن ؟ ئایه‌ داتاكان ره‌ش ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سیسته‌م فۆرمات بكه‌ین ؟ وه‌ باسكردنی هارد و پارتێشن

ماکینەی خەیاڵی چیە و بۆ بەکاردێ؟

زانیاری دەرباری ماکینەی خەیاڵی

وەک دەزانین لە دونیای ئەمڕۆی پێشکەوتوی تەکنەلۆجیدا و بەرەوپێشچوونی خواست لەم بوارەدا بوەتە هۆیەک بۆ ئەوەی چەندین سەکۆ و سیستەمی بەکارخەری جیاواز وەدەرکەون کە هەریەکەیان لەگەڵ جۆرێک لە خواست و پێداویستیەکانمان پڕکەنەوە، بۆیە ئەمەش بۆتە هۆی بەربڵاوبوونی چەندین جۆری جیاواز لە سیستەمی بەکار خەر هەر بگرە لە Windows ــەوە کە کۆمپانیای Microsoft پێشخەرەکەیتی هەتاکو سیستەمەی Mac OS X ، Linux ، UNIX ، Solari OS و RedHat و چەندانی تر کە هەریەکەو بۆ بوارێکی جیاواز بەکاردێت.
بۆ ئەوەی ئەم سیستمانەش کار پێبکەی بێگومان پێویستت بە ماکینەیەکی کۆمپیوتەر-ە بۆئە ڕەنگە ئەستەم بێت بۆ هەریەکەیان و کۆمپوتەرێکی نوێ بەکار بهێنیت بۆیە باشترین چارەسەر بۆ ئەم مەبەستە بەکار هێنانی ماکینەی خەیاڵیە کە پێی دەوترێ Virtual Machine، کە ئەمیش لەڕێگەی چەند ئامڕاز و پڕۆگرامێکەوە دەتوانی وا لە کۆمپیوتەرەکەت بکەی کە لە یەک کاتدا زیاتر لە سیستمێکی بەکارخەر کارپێبکات، چەندین ئامڕاز و پڕۆگرامیش بۆ ئەم مەبەستە دروستکراوە.