درووستکردنی news.devs.krd

ئێمە چەند پڕۆژەیەکەمان هەیە و پڕۆژەکانیش هەمووی سەرچاوەکراوەن. بۆ نموونە ناوی کوردی و پێرمادیلیت. بەڵام ئەوجارە پلانمان وایە کە جگە لەوەی کۆدەکەی سەرچاوەکراوەبێت، تەواوی پڕۆسەی درووست کردنەکەشی ڕیکۆرد بکەین و لە وێبسایتی درەختی گەشەپێدەران بڵاویکەینەوە.