پاراستنی زانیاریەکان – Information Security

سڵاو لەپاش دابڕانێکی هێجگار زۆر، من سامڕەند حاجی سەرنوسەری ماڵپەری درەختی گەشەپێدەران و لێکۆڵەرەوەی بواری ئاسایشی زانیاریەکان لەگاڵتاندام بۆ زنجیرەیەک بابەت کە تایبەتە بە پاراستنی زانیاریەکان هەرچەندە چەندین بابەتی سەربەخۆ لەسەر پاراستنی زانیاریەکان لە ماڵپەرەکەماندا هەیە، بەڵام دەمانەوەێت هەمووی لە چەند زنجیرەیەکدا باس بکەینەوە. لە ماڵپەرەکەمانەوە بینەربە.

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی دووەم –

کورتە باسێکی زیاتر لەسەر نهێنەپەڕلە

نهێنەپەرڵە هەروەکو لە جارەکەی پێشوو ئاماژەمان پێدا کە بریتیە لە زانستێک یاخود ڕێگایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی زیانیار و پەرگەکانمان و هەروەها چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریەکان لە نێوان دوو کەسدا .. بۆ خوێندنی زیاتر تکایە کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە ( سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم – ).

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم –

کورتە باسێکی سەرەتای بۆ نهێنەپەڕلە

بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیاو جیهانگیر بوون دووهۆکارن کە وایان لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا کردووە باڵ بەسەر ژیانی مرۆڤدا بگرن بە جۆرێک زۆربەی کارو فەرمانەکانی مرۆڤ ڕادەپەڕێنێت بە کاتێکی کەم و خێرا و بێ هەڵە، لایەنێکی تریش گواستنەوەی پەیوەندیەکانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند کێشەیەک ڕوویکردۆتە ئەم پەیوەندیانە ئەویش سیخوڕیکردنە جا چ لالەیەن تاکە کەس یاخود لایەنێک یاخود وڵاتێک، بۆیە ڕیگەیەکی بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی پارێزراو ئەم پەیوەندیانە بەڕێوە ببرێت ئەویش لەڕیگەی نهێنەپەڕلە ( Cryptography ) ـەوە دەکرێ!