background

ئەلگۆریثمەکانی گەران و ریزکردن و باشی ئەلگۆریثمەکان

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 756  بەروار : ئاب 1, 2016
Algorithm, data structures, searching, sorting
QR Code For:  ئەلگۆریثمەکانی گەران و ریزکردن و باشی ئەلگۆریثمەکان

ئەلگۆریثمەکانی گەران و ریزکردن

یەکێک لە گرنگترین بوارەکان کە زانای کۆمپیتەر بیزانێت بریتیە لە داتاسترەکچەرەکان راستی هەر کەسێک کە کۆد بکات بە بێ داتاسترەکچەر هیچی پێ ناکرێت چونکە هەموو زانستی کۆمپیتەر بریتیە شێوازی کارکردن لەگەڵ جۆرەها زانیاری داتاسترەکچەرەکان گوتمان شێوازی هەڵگرتنی زانیارین و بە پێی جۆرەکانی کردارەکانیان دەگۆرێت و جۆرەکانیشیان بە پێی شوێن و پێداویستی دەگۆرێت بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانین بریتیە لەو کردارانەی کە دەشێت بیانکەین و گرنگن، گەران و ریزکردنی زانیاریەکانی ناو داتاسترەکچەر جا بە هەر شێوازێک بێت زۆر گرنگن لە ژیانی راستیدا سادەترین نموونە وا دابنێ لیستی کۆمەڵێ ناوت لایە و ئامانجت دۆزینەوەی ناوێکە گەر ئەو لیستەی بەردەستت بە پێی پیتەکان ریز کرابن کردارەکەت زۆر خێرا دەبێت بەڵام وا دابنێ ئەو لیستەی بەردەستت بە تێکەڵە دەبێت یەکە یەکە سەیری ناوەکان بکەیت دەبینیت کا کارەکە قورستر و خاوترە هەمان شت راستە بۆ کۆمپیتەر.

 

گرنگی

گرنگی ریزکردن  و گەران لەناو لیستێک دا زۆر یان لەناو هەر داتا سترەکچەرێکدا گرنگە بەڵام هەندێک داتا سترەکچەر هەن کە بە پلەی یەکەم کرداری رێکخستن و گەرانی لەسەر ئەنجام دەدرێت ئەوانیش (ِ…,Array,Tree,Linked List,Heap) ئێمە لێرەدا زۆر گرنگی دەخەینە سەر ئەررەی لەبەر چەند هۆکارێک

١- ئەررەی دووەم سادەترین داتاسترەکچەرە

٢- بیرگەی کاتی کۆمپیتەر (RAM) ئەررەیەکی زەبەلاحە لەبەر ئەوەی سیستەمی وەگەرخەر زۆر کاری لەگەڵ دەکات پێویستی ئەو دو کردارە زۆر زۆرە

٣- دەتوانین بە سادەیی لە کردارەکان بگەین لەبەر ئەوەی ئەررەی خۆی سادەیە بۆ تێگەیشتن و لە داهاتوو دەشێت بیرۆکەکان زیاتر باسکەین،

هەروەک شوێنی بەکارهێنانی ئەو دوو کردارە زۆر زۆرە بە تێپەربوونی کات و خوێندنی زیاتر تێدەگەیت گرنگیان چیە کاتێک پرۆگرام دەنوسیت هەموو کات ئەو کردارە دێتە پێشت دیارترینیان بریتیە لەوەی ویندۆس هەیە بۆ پەرگەکان

sort

هەوموو کەسێک دەزانێت ئەوە چ کار ئاسانیەک دەکات ئەوە شوێنێکی دیارە کە ئەو دوو کردارەی تێدا ئەنجام دەدرێت لە داهاتوو لەوانەیە هەندێک پرۆگرام بنوسین ئەو کردارانە بەکار بهێنین

بریاردان لەسەر باشی ئەلگۆریثمەکان 

لە داتاسترەکچەر کاتێک ئەلگۆرثمێک دادەرێژرێت دەبێت رێگایەک هەبێت بڵێن ئایە ئەو رێگایە باشە یان خراپ ئەوەی لای ئێمە گرنگە لە کۆمپیتەر بریتیە لە

١- خێرایی
٢- شوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی کردارەکە

چونکە ئێمە زۆر گرنگی بەم دوو مەرجە دەدرێت لە کۆمپیتەر کاتێک پرۆگرامێک دادەرێژرێت دەبێت تا بکرێت خێرا بێت پاشان دەبێت زۆر شوێن لە بیرگەی هەمیشەیی داگیر نەکات (hard drive).

 

زۆربەی کاتەکان هاوکێشەی بیرکاری خێرایی و شوێنی پێویست نیشان دەدەن لە ئەلگۆرثمەکان بۆ نموونە بۆ خێرایی ژمارەی جارەکانی ئەلگۆرثمێک سەیری لیستێک دەکات لەگەڵ قەبارەی لیستەکە بە چ شێوازێک دەگۆرێت، یان شوێنی داگیر کراو لە لایەن ئەلگۆرثمێک چۆن زیاد دەکات لەوانەیە ئەم قسانە روون نەبن بەڵام بە دڵنیایەوە زیاتر باسی دەکەین و وردەکاری دەدەین کاتی باسکردنی ئەلگۆریثمەکان

زیاتر

ئەوانەی باسمان کرد بەس نین بەڵکۆ زۆر جار ئەلگۆریثمێک دەنوسیت بۆ لیستی بچوک زۆر خێرایە بەڵام لەگەڵ زیاد بوون و گەورە بوونی لیستەکە ئەو رێگایەی دیزانت کردووە خاو دەبێتەوە بەوەش کاتی زۆری دەوێت یان لەوانەیە لە لیستی بچوک خاو بێت و باش کار نەکات بەڵام کاتێک لیستەکە گەورە بوو لە هەموو رێگایەکی تر باشتر بێت یان ئەوەتەیە ئەو رێگایەی تۆ بە هەموو شێوازێک خراپە یان بە هەموو شێوازێک باشە هەروەک دەبینین ئەگەرەکان زۆرن بۆیە خەڵکی هەستاون بە دانانی سێ یاسا بە رێکتری بیڵێین سێ رێگا بۆ نیشاندانی ئەم کردارە

١-باشترین سیناریۆ : ئەوە نیشان دەدات ئەلگۆریثمەکەت لە چ بارێکدا بە باشترین و خێراترین شیواز کاردەکات
٢- سیناریۆی مامناوەند: ئەوە نیشان دەدات ئەلگۆریثمەکەت لە چ بارێکدا بە شێوازێکی باش و باوەرپێکراو کاردەکات

٣- خراپترین سیناریۆ: ئەوە نیشان دەدات ئەلگۆریثمەکەت لە چ بارێکدا بە خراپرترین شێواز کاردەکات.

 

بەڵام شتێکی تر هەیە بریتیە لەوەی چۆن ئەم سێ بارەی سەرەوە بە شێوازێکی بیرکاریانە نیشان بدەین بۆ ئەم مەبەستە سێ بیرۆکە هەن دەتوانین بەکاریان بهێنین پێیان دەڵێن asymptotic notation ئەوانیش

Big-O notation

Big-θ (Big-Theta) notation

Big-Ω (Big-Omega) notation

لەم لینکە دەتوانیت زانیاری وەربگریت نەشیان خوێنیەوە کێشە نیە کە هەر سێ بیرۆکە ئەوە نیشان دەدەن ئەلگۆریثمەکە چۆن هەڵسوکەوت دەکات کاتێک لیستەکەت گەورە دەبێت بە تێپەربوونی کات ئەلگۆریثمەکە نەخشەیەکی دەبێت ئەم سێ نەخشەیەی سەرەوە یەکێکیان نزیکراوەی نەخشەکەی خۆتە Big-O notation یەکێکیان نەخشەیەکە لە خوارەوەی نەخشەی ئەلگۆریثمەکەت Big-θ (Big-Theta) notation ئەوی تریان نەخشەیەکە لە سەرووی نەخشەی ئەلگۆریثمەکەت Big-Ω (Big-Omega) notation یە و ئێمە Big-O notation بەکار دەهێنین و لە ئەوانی تر بەربڵاوترە چەونکە هەلسوکەوتێکی نزیکی ئەلگۆریثمەکەت نیشان دەدات بە نەخشەیەکی بیرکاری

لە دوایدا تێدەگەین ئەوانە مانایان چیە و چۆن لەم هاوکێشانە تێبگەین ئەگەر ئەوەی باسمم کرد روون نەبێت

کۆتایی

لە کۆتایدا ئێمە کۆمەڵە بابەتێک لەسەر رێگایەکانی ریزکردن و گەران بڵاودەکەینەوە و شێواز و جۆریان زۆرە لە هەر ئەلگۆریثمێک باسی دەکەین هەروەها یەکەم جار دەس بە ئەلگۆریثمەکانی ریزکردن دەکەین و بەناوبانگترینیان باس دەکەین.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *