background

زانستی ستێگنۆگرافی steganography چیە؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 574  بەروار : حوزه‌یران 27, 2016
secret, security, steganography
QR Code For:  زانستی ستێگنۆگرافی steganography چیە؟

زانستی ستێگنۆگرافی steganography چیە؟

باسی زانستێکی سەرسورهێنەری تر دەکەین کە لە جیهانی زانستی کۆمپیتەردا بەدی دەکرێت ئەویش زانستی شاردنەوەی زانیاریەکانە،ئامانجی پاراستنی زانیاریەکانە بەڵام گەر ئەوە دەپرسیت جیاوازی چیە لەگەڵ زانستی نهێنەپەرڵەکردن(cryptography) ئەوا لە نهێنەپەرڵەکردن هەوڵ دەدەین زانیاریەک بە شێوازێک دەسکاری بکەین کە تێگەیشتنی زۆر ئەستەم بێت واتە پارێزراو بێت لە دەستی خەڵکی بەڵام لە زانستی شاردنەوەی زانیاریەکان (stenography) زانیاریەکە هەڵدەگرێت لەناو جۆرە پەرگەیەک دەشێت هەر شتێک بێت بەجۆرێک کە کەسێک هیچ گومانێک لەو پەرگەیە نەکات کە زانیاریەکەی تێدایە.

 

پێشەکی

مێژووی دروست بوونی ئەو ریێگایە زۆر کۆنترە لەوەی بیری لێدەکەیتەوە پێش هاتنە کایەوەی کۆمپیتەر و دنیای ئینتەرنێت هەر لەکۆن کاتێک سەرکردەکان بیان ویستبا نامەیەکی شاراوە بنێرن و گرنگی زۆربێت ئەوا بە ئاوی لیمۆ نوسینیان دەکرد(وابزانم) پاشان لە ژێر روناکیەکی کەم دەتوانرا نوسینەکە ببینرێت و بخوێندرێتەوە ئەوە هەڵبەتە لەگەڵ چەند نوسینێکی ئاسایی کە هیچ جێگای گوومان نەبووە، سەبارەت بە جیهانی تەکنەلۆجیا توانراوە بە هەمان رێگا و بیرۆکە ئەم کردارە نیشان بدرێت بۆ نموونە شاردنەوەی چەند دێرێک لە نووسین لەناو بایت(byte) ەکان پەرگەیەکی دەنگی بەبێ ئەوەی ئەم پەرگەیە هیچ کێشەیەکی هەبێت و زۆر بە ئاسانی بتوانرێت گوێی لێبگیرێت تەنها کەسی وەرگر دەتوانێت بزانێت چۆن و چ تەکنیکێک بەکار هاتووە و دەتوانێت زانیاریەکە وەربگرێتەوە.

 نموونەیەک لەسەر ئەوەی مەبەستمان چیە لە نوسینی شاراوە لە کۆنیش شتی لەو جۆرە هەبووە

جۆرەکانی

کاتێک باسی جۆرەکانی دەکەین شتێکی وا نیە رێک وەک بابەتی پەستاندنی زانیاریەکان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی چۆن ئەم کارە دەکەیت کاتێک بیرۆکەیەکت بۆ دێت خەڵکی جۆرەها تەکنیکیان داهێناوە و دەتوانی بیانخوێنیتەوە کە بەراستی جێگای سەرسورمانن جا ئەم کردارە لە جۆرە پەرگەیەکەوە دەگۆرێت بۆ یەکێکی تر بۆ نموونە وێنە دەتوانین پەرگەی دەنگی لەناو وێنەیەک بشارینەوە یان نوسینێک یان تەنانەت وێنەیەکی تر یان هەر جۆرە پەرگەیەک بێت جێگای ببێتەوە لەناو وێنەکەدا جا جۆرەها تەکنیک هەیە بۆ ئەم کارانە

نموونە

خۆشترین بەشی بابەتەکە لێرەدا باسی تەکنیکێک دەکەین کە دەتوانی خۆشت بە کۆد دروست بکەیتەوە و فێرکاری ڤیدۆکە لەخوارەوەیە بەڵام سەرەتا دەبێت کەمێک باسی بیرۆکەکان بکەین لێرەدا زانیاریەکانمان لەناو وێنەیەک هەڵدەگرین بەڵام پێش ئەوە گەر نازانی وێنە چۆن کاردەکات و بیرۆکەکانی چین ئەم دوو بابەتە بخوێنەوە

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی یەکەم

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی دووەم

ئێمە ئێستە دەزانین وێنە لە کۆمەڵێک وێنەخاڵ(pixel) پێکدێت کە ژمارەی وێنەخاڵەکان لەناو وێنەیەک دەکاتە دەرەنجامی لێکدانی درێژی و پانیەکەی کە خۆی درێژی و پانیەکەی بە وێنەخاڵ پێوانە دەکرێت شتێکی لەم بابەتە Pixel Number=~Width *~Height

بیرۆکەکە لێرەدا ئەوەیە وێنە کۆمەڵێکی زۆر زۆرە لە زانیاری کە بە گۆرینی کەمێکیان چاوی مرۆڤ هەستی پێناکات بۆیە دەتوانین کارێکی لەم شێوەیە بکەین لە باسکردنی وێنەی خۆڵەمێشی گوتمان هەر وێنەخاڵێک ژمارەیەکی هەیە لەنێوان 255-0 ئەوە دەتوانرێت بە 8bit نیشان بدرێت شتێکی لەم جۆرە 11111111 یەکەمین ژمارە لە لای راست پێی دەگوترێت LSB واتە ئەو بت bit ەی بە گۆرینی کەمترین گۆرانکاری لەسەر ژمارەکە دەکات کەواتە گەر بێت و ئێمە لەناو وێنەکەماندا برۆین و وێنەخاڵەکان بخوێنینەوە و کۆتا بت bit بگۆرین بۆ یەکەم بت لە زانیاریەکەمان تا تەواو دەبێت ئەوە توانیمان پەرگەیەک یان زانیاریەک لەناو وێنەیەکدا بشارینەوە، کەواتە ئەو زانیاریەی کە وێنەیەکی خۆڵەمێشی دەتوانێت هەڵی بگرێت لەم شێوازەدا بریتیە لە ژمارەی وێنەخاڵەکان لە وێنەکەدا بەڵام بۆ وێنەیەکی رەنگاورەنگ لەبەر ئەوەی دەتوانیت وەک 3 وێنەی خۆڵەمێشی سەیری بکەیت ئەو زانیاریانەی کە دەتوانین لەناو وێنەیەکی رەنگاورەنگ هەڵگرین بە بت bit بریتیە لە Capacity = (~Width * ~Height)*3

ڤیدیۆی فێرکاری

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *