background

ریگولەر ئێکسپرێشنەکان(Regex) چین ؟

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 334  بەروار : ئایار 22, 2016
codeing, programming, regex, regular expressions, ریگولەر ئێکسپرێشن
QR Code For:  ریگولەر ئێکسپرێشنەکان(Regex) چین ؟

هەروەک باسمان کرد زانستی کۆمپیتەر پرە لە بیرۆکە و سەیرو سەمەرە ریگولەر ئێکسپرێشنەکان یەکێکن لەوانە زۆر بەربڵاون و لە هەموو زمانێکی کۆد کردن هەن

ریگولەر ئێکسپرێشنەکان(Regex) چین ؟

ریگولەر ئێکسپڕێشنەکان بریتین لە چەن یاسایەک کە دەیانوسین، بەکاردەهێندرێن لە دۆزینەوەی پارچە نوسینێک لەسەر شێوازی نوسینی لەناو کۆمەڵە نوسینێکی تر یان بۆ دانانی یاسای شێوازی نوسین ئەو قسانە روون نین دڵنیام بەڵام با باسی نموونەیەک بکەین وادابنێ دەتەوێت ئیمەیڵێک لە بەکارهێنەری سیستەمەکەت وەرگری ئەو بەکارهێنەرە تەنها هەڵدەستێت بە ناردنی نوسینێک بۆ سیستەمەکەت کە دەبێت ئیمەیڵەکەی بێت بەڵام چۆن دڵنیا دەبیت کە ئەوە ئیمەیڵێکی راست و درووستە یان تۆ دەتەوێت هەرچی وشەیەک بە پیتی کەپیتەڵ دەستی پێکرد وەریان گریت یان شتی لەم جۆرە لەوانەیە زۆر گرنگیەکەی دەرنەکەوێت بەڵام دڵنیا بە گەر لە کۆد نوسین بەردەوامبیت رۆژێک لە رۆژان کارت بە ریگولەر ئێکسپرێشنەکان دەبێت 

خۆی ریگولەر ئێکسپرێشنەکان کۆمەڵێک بیرۆکەی لەدوایە کە لە زانستی computational theory دا دەخوێندرێت بەڵام لێرەدا کورتەیەک باس دەکەین و چۆنیەتی بەکارهێنانیان

چۆنیەتی نوسینی ریگولەر ئێکسپرێشنەکان 

سەرەتا چەند شتێک هەیە پێویستە بیانزانین

تێبینی:ئێمە وەک دەڵێین یاسا خۆی لەناو کۆد یاسایەکە و نوسینێکی پێ دەدەیت ئەو دەڵێت ئەو نوسینە بە پێی ئەو یاساییە یان نا یان لەناو نوسینێکی درێژ ئەو شتانە وەردەگریت کە بەپێی یاسایەکەت کار دەکەن

[…..] ئەم دوو کەوانەیە کۆمەڵە نیشان دەدەن نموونە کۆمەڵەی ژمارەکان لە سفرە ەوە تاوەکو نۆ بەم شێوازەیە [9-0] یان کۆمەڵەی هەموو پیتە سمۆڵەکان [a-z] یان کۆمەڵەی پیتە کەپیتەڵ و سمۆڵەکان [a-zA-Z] یان کۆمەڵەی ژمارە و پیتە سمۆڵ و کەپیتەڵەکان [a-zA-Z0-9] ئەو کەوانەیە مانای ئەوەیە کە ئەو پیتەی دەیخوێنینەوە دەشێت یەکێک بێت لەونە

 

*  ئەم نیشانەیان مانای ئەوەیە دووبارە بوونەوە هەیە واتە دەشێت ئەو شتە سفر جار دوبارە ببێتەوە یان زیاتە لە سفر جار جا چەند جارە دیاری نەکراوە نموونە گەر بمانەوێت جۆرە نووسنێک قبوڵ بکەین match بکەین لەم شێوازە بێت کۆمەڵە پیتێکی a دوای ئەو کۆمەڵە پیتێک کە بەس لە b پێکهاتبن  یان هیچمان نەبێت بەم شێوەیە دەنوسرێت *a*b  

+  رێک وەک ئەستێرەکەیە بەڵام جیاوازی ئەوەیە کە مەرجە لە یەک یان زیاترت هەبێت مەبەستم لە یەک یان زیاتر ئەوەیە ئەو نیشانەیە بە هەرشتێکەوە نوسا لە یاسایەکەی دەینوسم ئەو شتە دەبێت بەلایەنی کەم جارێک یان زیاتر دووبارە ببێتەوە لەدوای یەک 

(  ) لەوانەیە زۆر گرنگ دەرنەکەون بەڵام وانیە ئەوە رێگە دەدات بەشەکانی یاسایەکەت لێک جیا بکەیتەوەو بە رێک و پێکی کاریان لەگەڵ بکەیت

~,^  ئەو نیشانیشانانە بە مانای جگە لە دێت واتە هەموو شتێک جگە لەوەی لەناو ئەو سێت ەدا هەیە نموونە هەموو شتێک وەرگرە جگە لە پیتە سمۆڵەکان *[a-z^]

|  یان بە کورتی ئەوەیان وا کاردەکات کە دوو کۆمەڵەت هەبێت بڵێی نوسسینەکەم دەتوانێت سەر بەو کۆمەڵەیە بێت یان ئەو کۆمەڵەیە

ریگولەر ئێکسپرێشنەکان زۆر فراوانن و شێوازی جیا جیا هەیە بۆ نوسینیان لێرەدا زۆر بە سادەیی باسمان لێوە کرد بۆ نموونە کاتێک دەنوسیت

d\ واتای ئەوە دەگەیەنێت [9-0] یان زۆر شتی لەو شێوازە هەیە کورتکراوە

چەند نموونەیەک 

لێرەدا چەند نموونەیەک وەردەگرین کە نیشانی بدات چۆن یاسا دەنووسین بۆ نوسینەکانمان(string لەناو کۆد نوسین)

نموونەی یەکەم: ریگولەر ئێکسپرێشنێک بنووسە ئەو جۆرە نوسینانە وەربگرێت کە تەنها پیتی سمۆڵیان تێدایە و درێژیەکەی بەلایەنی کەم یەک پیتە

وەڵام: (+[a-z])

 

نموونەی دووەم: ریگولەر ئێکسپرێشنێک بنوسە بۆ ناوی گۆراوەکان لە جاڤا تەنها دەبێت بە پیت دەسپێبکەن و دەشێت ژمارەیان تێدابێت

وەڵام:  *[_a-zA-Z_][a-zA-Z0-9]

 

نموونەی سێەم : ریگولەر ئێکسپرێشنێک بنووسە ئیمێل وەربگرێت 

وەڵام:

 

راهێنان کردن

کۆمەڵێک ئامرازی زۆر بەسوود هەن کە یارمەتیت دەدەن لە فێربوونی ریگولەرئێکسپرێشنەکان و راهتن لەگەڵیان و تێست کردنیان نموونەی یەکێک لەوانە

RegExr ە کە ماڵپەرێکە زۆر بەهێز و سادەیە و نموونەی زۆر زۆری تێدایە دەتوانن سوودی لێوەرگرن وێنەی ماڵپەرەکە

 

 

لە کۆتاییدا

باسێکی زۆر کورتی ریگولەر ئێکسپرێشنەکان بوو و باسکردنی رێژەیەکی زۆر زۆر کەمی بوو ریگولەر ئێکسپرێشنەکان شتی زۆر سەیریان پێدەکرێت و زۆر بەسوودن و شێوازی نوسینیان بەو شێوەیە سادە نیە بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستم بوو تەنها بیرۆکە سەرەتایەکە بوو هەروەها باسکردنی بەشێوازێکی زۆر کورت لەو وێبسایتەی دامناوە لینکەکەی هەیە لەسەرەوە دەتوانیت جۆرەها نموونە سەیر بکەیت و هەر شتێکت نەزانی مانای چیە دەتوانیت شیکردنەوەیەکی پوخت و روون بەدەست بهێنیت بەهیوای سوود وەرگرتنتان.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *