background

ریکێرشن چیە و چۆن بەکاردێت؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 1230  بەروار : تشرینی دووه‌م 16, 2016
factorial, fractals, loop, programming, programming concepts, recursion
QR Code For:  ریکێرشن چیە و چۆن بەکاردێت؟

پێشەکی

بابەتێکی دیکە لە جیهانی کۆد نوسین بریتیە لە ریکێرشن(Recursion) لێرە و لەوێدا لەوانەیە بەبەر گوێت بکەوێت  و لەوانەیە شتێکی سادەی لەسەر بزانیت لەم نوسراوەدا هەوڵ دەدەم کەمێک باسی گرنگی ئەو تەکنیکە بکەم و چۆن یارمەتیمان دەدات لە شیکارکردنی کێشەکان کە چۆن هەندێک کێشەهەن لە بنچینەدا بییرۆکەی ریکێرشن بەکاردەهێنن و ناکرێت بە هیچی دیکە شیکار بکرێن جگە لە ریکێرشن.

 

ریکێرشن(Recursion) چیە؟

سادەترین پێناسەی ئەمەیە

.the repeated application of a recursive procedure or definition

بەواتای دوبارەکردنەوەی چەندکرداریکە یان چەند پێناسەیەک.  ؟؟ لەوانەیە زۆر روون و ئاشکرا نەبێت بۆتان, بیرۆکەکە ئەوەیە لەناو کۆد دا نەخشەیەک(function) لە پێناسەی خۆیدا خۆی بانگ بکات

 

ئەم کۆدەی سەرەوە لە x right infty دەروات بەبێ وەستان گەر کەمێک لە کۆد یان کۆمپتەر بزانینن درک بەوە دەکەین کە ئەم کردارە مەحاڵە تەواو ببێت و بگەین بە ئەنجام بۆیە base case بەکاردەهێنرێت بۆ وەستاندنی ئەم لووپە ئەمە لەو نمونەیەی ئێمە وایە و لە زۆربەی حاڵەتەکانی ریکەرشن پێویستیمان بە وەستاندنی ئەم لووپە هەیە کە دروست دەبێت.

گرنگترین ئەو خاڵانەی کە دەبێت رەچاوبکرێن

  1. لە کاتی نووسینی ریکەرشن دەبێت ئاگەداری ئەوە ببیت لەکوێ نەخشە(function)کە خۆی بانگ دەکاتەوە لە پێناسەکەی خۆیدا
  2. چۆنیەتی هەڵگرتنی ئەنجامی گەراوە لە هەر هەنگاوێک لە ریکەرشنەکەو ناردنی بۆ هەنگاوی داهاتوو ، لەم نموونەیەی سەرەوە x ەکەی سەرەوە هەر ژمارەیەکی تەواوە و نێردراوە بۆ نەخشە(function)کە خۆی بەڵام پێش ناردنی یەکێکی بۆ زیاد کراوە ++x

گرنگترین دووخاڵ ئەمانە بوون بێگومان گرانی نوسینی ریکێرشن لە کێشەیەکەوە بۆ کێشەیەکی دیکە دەگۆرێت بیرۆکەیەکی زۆر سادەیە بەڵام کاتێک دێیتە سەر بەکارهێنانی ئەوا شتێکی ئاسان نیە بە رێکوپێکی کاریپێبکەیت و بتوانیت بەکاریبهێنیت راهێنانێکی زۆر دەوێت

لە کوێ بەکاردەهێنرێت

ریکێرشن لە زۆر شوێندا بەکاردەهێنرێن دیارترینیان

  1.  داتاسترەکچەرێکە پێی دەگوترێت دار(Tree) ریکەرشن لە گەران و زیادکرن و کردارەکانی ئەم داتاسترەکچەرە بەکاردەهێنرێت کە ئەم داتاسترەکچەرە زۆر بنچینەییە لە زۆر زانست و شوێندا دیارترین نموونەش بۆ بەکارهێنانی داتاسترەکچەری دار لەناو کۆمپتەردا بریتیە لە فۆلدەرەکان tree
  2. لە فراکتاڵەکان بەکاردەهێنرێن لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرەزۆری فراکتاڵەکان لە بنچینەوە بە بییرۆکەی ریکەرشن دروست دەبن
  3. لە بیرکاریدا لە بەشێکدا پێی دەگوترێت دیفرێنشیاڵ ئیکوەیشنەکان(Deferential Equations )

من خۆم ئەوەندەم لەبیرە و لە زۆرشوێنی دیکەدا بەکاردەهێنرێت

هەندێک نموونە

ریکەرشن دەتوانرێت وەک لووپ بەکاربهێندرێت و جۆرەها کێشەی پێ شیکار بکرێت یەکێک لەوانە

  1. زنجیرەکانی فیبۆناچی febnochi-sequince
  2. نموونەیەکی دیکە لە دروستکردنی فراکتاڵەکان سەرنج بدەن چۆن کاردەکات
    fractal
  3. یان بۆ دۆزینەوەی لێکدراوەی ژمارەیەک (factorial)factorial

 

کۆتایی

لەکۆتایی دا باسێکی کورتی بیرۆکەی ریکێرشن بوو لەوانەیە لە داهاتوو وەک باسی داتاسترەکچەری دار دەکەین ئەوە ریکەرشن دێتەوە پێشمان و سوودی لێوەردەگرین یان لە هەر شوێنێکدا هاتەپێشمان ئەوا بیرۆکەیەمان هەیە لەسەری بەهیوای سوودوەرگرتن.

 

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *