background

پێشکەوتووترین جۆری هێرشی هاک – Quantum Insert

هاوپۆل: پاراستن  ژ.بابەت : 602  بەروار : ته‌مموز 9, 2016
Agency, cryptography, hack, hacking, NSA, securtiy
QR Code For:  پێشکەوتووترین جۆری هێرشی هاک – Quantum Insert

کوانتەم ئینسێرت – Quantum Insert

لە ئێستادا تەکنەلۆژیا قووڵبۆتەوە لە ژیانماندا بە جۆرێک لە هەموو کارێکی ڕۆژانەماندا پێویستمان دەبێت، بۆیە هەم لەلایەن دەوڵەتەوە یاخود کەسان و گروپی بێلایەنەوە رۆژانە تەکنەلۆجیا دەکرێتە ئامانج هەتاکوو بتوانن زۆرترین کەس قۆرخ کەن و سیخوڕی بکەن کە ڕەنگە زۆربەمان لەم کێشەیەدا تێوەگلابین.
لە پاش هەڵهاتنی ئێدوارد سنۆدن (Edward Snowden) لە ئاژانسی پاراستنی میللی – ئەمریکا (NSA) هەستا بە بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەم ئاژانسە؛ لە ناو یەکێک لە بەڵگەنامەکاندا باس لە جۆریک تەکنیکی هاک دەکات کە ئەم ئاژانسە بەکاریانهێناوە بۆ چوونەناو کۆمپیوتەری خەڵکەوە کە ناو نراوە (QUANTUMINSERT).

وینەی یەکەم: وێنەی ئێدوارد سنۆدن (Edward Snowden) کە لە ئاژانسی پاراستنی میللی – ئەمریکا کاریدەکرد بەڵام هەڵهات

 

کوانتەم ئینسرێت چیە؟

جۆرێکە لە هێرش کە هەمان تەکنیکی (Man-in-the-Middle) بەکار دەهێنی بەڵام بە شێوەیەکی پێشکەوتوو تر کە ناویان ناوە (Man-on-the-side) ئەم هێرشە سەرەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە دەستی پێکرد لەلایەن ئاژانسی پاراستنی میللی – ئەمریکاوە (NSA) وە هەروەها دەزگای سیخوری بریتانی بۆ هاکردنی ژمارەیەکی زۆر و کۆمەڵە سیستەمێکی ئەستەم بۆ دەستگەیشتن پێی.
ئەم جۆرە هێرشە زۆر بەسودە بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە ئەسەتەمە هاکردنیان بە شیوازی ئاسایی. ئەم هاکە هەڵدەستیت بە هاکردنی وێبگەڕەکەی (Browser) پاشان زۆرتلێدەکات کە پەڕەیەک بکەیتەوە کە تێدا بارنامەی کیناوی تیدایە (بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامەی کیناوی) لێرەشەوە هێرشکەرەکە هەڵدەستێت بە دەبەزاندنی بەرنامە سیخوڕیەکە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت لەڕێگەی پەڕەی وێبەکەوە.
ئەم هێرشە بەکاردەهێنرا بۆ هاکردنی کۆمپیوتەری تیرۆریستەکان کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەندان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو ئاژانستی پاراستنی ئەمریکا و دەزگای سیخوڕی بەریتانی هەستان بە هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆمپانیایەکی پەیوەندی بەلجیکی ‘بەلجیکۆم’ هەروەها دژی ئەو کەسانەی کاریان دەکرد لە ڕێکخراوی نەوتی نێودەوڵەتی (OPEC) کە رێکخراوێکە هەڵدەستێت بۆ هەناردەکردنی دەوڵەتانی جیهان.

 
ڤیدیۆی یەکەم: شیکارکردنێکی کوانتەم-ئینسرێت (QUANTUMINSERT)

 

چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە!

هێرشی کوانتەم ئینسێرت کە وەک ئاماژەمان پێدا هەڵدەستێت بە هاککردنی ویبگەڕەکەت پاشان دەتنێرێتە نێو پەڕەیەکی ویبەوە کە تێیدا بەرنامەی کیناوی هەیە بەمەش دەستدەگرێت بەسەر کۆمپیوتەرەکەتدا. سەرەتا هێرسکەرەکە هەڵدەستێت بە چاودێری کردنی هاتووچۆکردنە ڕایەڵیەکانی ڕایەڵەیەک کە ئەمەش لە ڕێگەی هاکردنی ڕایەڵەیەک یاخود هاک کردنی دابینکەری خزمەتگوازی ئینتەرنێت (Internet Service Provider) بۆ نموونە نەورۆزتیلیکۆم یاخود گۆراننێت .. هتد پاشان سایتێک دیاریدەکات لە کاتی چاودێری کردنەکەدا هەر هاتووچۆیەک هەبێت لە نێوان سایتە  دیاریکراوەکە و کۆمپیوتەرەکە ئەوا ئەمان هەڵدەستن بە هاککردنی کۆمپیوتەرەکە ئەویش بەهۆی ئەوەی کاتیک تۆ دەگەڕێت بە ناوسایتەکەدا داوای پەڕەیەکی دیاریکراو لە سایتەکە دەکەیت داواکاریەک دەنێریت لە ڕێی ڕایەڵەکەوە پەشان ئەم داواکاریە دەگاتە دەست سایتەکەش وە هەروەها هێرشکەرەکە، لێرەدا هێرشەکە هەڵدەستێت بە ناردنی وەڵامێکی ساختە پێش گەڕانەوەی وەڵامی سایتەکەی تر و دەتباتە سێرڤەریکی ساختەولێرەوە بەرنامەکە دادەبەزێنێتە نێوکۆمپیوتەرەکەت و هاکت ئەکات وە پاش گەڕانەوەی وەڵامی سایتەکە دەتنێرێتە ئەو پەڕەیەی کە لە وەڵامی سایتەکەدا هەیە بەمەش تۆ هەست بە هاکردنەکە ناکەیت!

هۆکاری ناولێنانی بە کوانتەم (بڕ) بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تۆ هەڵدەستێت بە ناردنی داواکاریەک بۆ وێبسایتەکە ئەو تۆ جۆرە پاکێتێک (Packet) سایتەکە پێی دەوترێت (SYN) پاشان لەکاتی وەڵام دانەوەی ئەم پاکێتە لەلایەن سایتەکەوە پاکێتێکت بۆ ئەنێرێت کە ناسراوە بە (ACK) بەڵام لە کاتی تووشبوون بەم جۆرە هێرشە ئەوا لە کاتی ناردنی پاکێتێکی (SYN) ئەوا بە دوو پاکێتی (ACK) جوابت ئەدرێتەوە کە هەردووکیان هەمان ژمارەی ڕیزبەندیان هەیە بەمەش دوو پاکێت بە هەمان ژمارەوە پێت دەگات کە هەمان ژمارەی ڕیزبەندیان هەیە!

وێنەی دووهەم: شیکارکردنی چۆنیەتی وەڵام دانەوەی پاکێتەکان لەلایەن ماڵپەڕەکانەوە

 

 

کێ دەتوانێت ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بدات؟

ئەنجام دانی ئەم هێرشانە لە توانای هەموو کەسێکدا نیە و هەموو کەس ناتوانێت هەڵبستێت بەم هێرشانە ئەویش بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکیەوە؛ یەکەمیان پێسویستە هێرشکەر پێداویستیەکی هێجگار زۆر و پێشکەوتووی بەدەستبێت بە واتاییەکی تر پێسویستی بە کۆمپیوتەری بەتوانا (Supercomputer) هەیە ئەمەش بۆ دەگەڕێتەوە بۆ چاودێریکردنی هاتووچۆکردنی کۆمپتیوتەرەکان بەناو ڕایەڵەکاندا تاوەکو بتوانن چاودێری ژمارەیەکی زۆر لە هاتووچۆی ڕایەڵە بکەن. هۆکاری دووهەمینیان پێویستە ئەو کەسەی -یاخود ئەو گروپ و لایەنەی- کە هەڵدەستێت بە چاودێری کردنی هاتووچۆکانی ناو ڕایەڵەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت (Internet Service Provider) دەسەڵاتیان پێدرابێت چونکە بەبێ دەسەڵاتی ئەوان ناتوانن هەڵبستن بەو چاودێریە بۆیە ئەوانیش بەشێکن لە هێرشەکە بۆیە ئەمە تەنها بە کەسانی باڵادەست و گروپ و لایەنی دەستڕۆیشت و دەکرێت هەروەک ئاژانسی پاراستنی نەتەوەیی – ئەمریکا و دەزگای سیخوڕی بەریتانی دەیکەن.

وێنەی سێهەم: وێنەی بەڵاخانەی ئاژانسی پاراستنی میللی – ئەمریکا (NSA)

 

 

چۆنیەتی دەستنیشان کردنی هێرشەکە!

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ڕیکخراوی ‘FOX-IT‘ دەربارەی ئەم هێرشە ئەنجامی داوە چۆنیەتی دەستنیشان کردن و ئەنجام دانی هێرشەکەی ڕوونکردنۆتەوە، ئەویشت کاتێک پاکێتێکی (SYN) ئەنێرێت و بە پاکێتێکی (ACK) وەڵام ئەدرێتەوە لێرەدا بە دوو پاکێتی (ACK) وەڵام دەدرێیتەوە کە هەمان ژمارەی زنجیرەیان هەیە بەڵام یەکێک لە پاکێتەکان لەناوەڕۆکەکەیدا ئاڕاستە گۆڕەری تێدایە (HTTP/1.1 302 Redirect ) کە وات لێدەکات بچیتە نێو سایتێکی جیاواز لەو سایتەی کە داوات کردووە بەمەش دەردەکەوێت کە تووشی هێرشەکە هاتووی!

 

وێنەی چوارهەم: چۆنیەتی ئاشکرا کردنی هێرشی کوانتەم-ئینسرێت

 

 

جیاوازی نێوان هێڕشی Man-in-the-middle و Man-on-the-side؟

هێرشی کوانتەم ئینسێرت (QUANTUMINSERT) کە لە هەمان کات بە هێرشی (Man-on-the-side) ناسراوە كە کورتکراوەکەی (MOTS) هەروەها جۆرە هێرشێکی ترمان هەیە کە بریتیە لە (Man-in-the-middle) کە کورتکرداوەکەی (MITM) هەردووکیان دەکرێنە سەر خزمەت-وەرگرەکانی ڕایەڵەیەک بەڵام جیاوازیەکەیان لەوەدایە کە کوانتەم-ئینسێرت هەڵدەتێت بە چاودێری کردنی هاتوچۆکانی ناوڕایەڵە و هەروەها ناردنی وەڵامی ساختەیە بۆ خزمەت-وەرگرەکان -لەپەشانیشدا وەڵامە راستەقینەکە لە ماڵپەڕە راستەکەوە وەردەگێرێت- و دەتێرێتە پەڕەیەکی وێبی ساختە و پاشانیش بۆ پەڕەوێبە ڕاستەکە. بەڵام لە هێرشی Man-in-the-middle دا هێرشکەر هەڵدەستێت بە گۆڕینی و دەستکاری کردنی وەڵامە ڕاستەقینەکەو پاشانیش دەینێرێت بۆ خزمەت-وەرگرەکە بەمەش خزمەت-وەرگرەکە یەک وەڵام وەردەگرێتەوە کە لەلایانە هێرشکەرەکەوە دەستکاری کراوە جیا لەوەی کە لە کوانتەم-ئینسرێتدا ڕوودەدات بە وەرگرتنی دوو وەڵامی جیاواز لە ناوەڕۆک و هاوتا لە ژمارەی زنجیرەدا.

 

 

سامرەند حاجی

ژمارەی بابەتەکان: 11

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *