کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی یەکەم

دەسپێک

هەر لەکۆنەوە مرۆڤ بایەخێکی زۆری بە وێنە داوە چوونکە رێگایەک بووە بۆ نیشاندانی هەست و نەستی وێنەکێشەکان و ئامرازێکی بەهێزی زانایەکان و باشترین رێگا بۆ گەیاندنی زانیاریەکان هەروەک دەزانن مرۆڤ پێخۆشترە وێنە ببینێت لەوەی نووسن چوونکە بەجۆرێک پشت بە چاوەکانمان دەبەستین کە بەبێ چاوەکان ژیانمان زۆر ئەستەم دەبێت، ئەوەندەی باسمان کرد پێویستی وێنە بوو هەر لەگەڵ شیکردنەوەکەی حسن إبن الهيثم(کابرایەکەی سەر دەهەزاری) کە چاوی مرۆڤ چۆن کاردەکات بیرۆکەی کامێرە گەشەی سەند هەر لەو سەردەمانەوە تەکنەلۆجیای وێنە گرتن بەرەو پێش چووە تا ئێستە خۆتان دەزانن گەیشتووە بە چیی

بەشی بەرنامەکانمان

بەناوی خودای گەورەو مهرەبان

دوای هەندێک بیرکردنەوە  تیمەکەمان بریاریدا کە بەشی بەرنامەکانمان بکاتەوە لە ماڵپەرەکەمان کە تایبەتە بەو پرۆگرامانەی کە خۆمان دروستیان دەکەین پێمان باش بوو کە ئەو بەشە هەبێت بۆ ئەوەی میوانانی ماڵپەرەکەمان سودی لێوەرگرن و بەم شێوەیە دەبێت شێوازی دانانی پرۆگرامەکان

بیرۆکەی هەرەمەکیەت لەناو کۆمپیتەردا (Randomness)

بەکارهێنانی بیرۆکەی هەرەمەکی لەناو کۆمپیتەردا(Randomness)

وەک دەسپێکێک کەمێک باسی هەرەمەکی سیستەمێک دەکەین پاشان وردەکاریەکان و جۆرەکانی و دوای ئەوە بەکارهێنانی سیستەمی هەرەمەکی یان نرخێکی هەرەمەکی لەناو کۆمپیتەرو بەکارهێنانەکانیدا بێسنوورە لە زۆر جێگادا بەکار دەهێندرێت نەک بەس لە زانستی کۆمپیتەرە بەڵکو لە هەموو زانستێکی تردا لە خاڵێکدا زاناکان پێویستیان بە برە زانیاریەکی زۆر دەبێت کە هەرەمەکین جا هەر بۆ لاسیی کردنەوەی سیستەمی ژینگەیی بێت یان دوبارە کردنەوەی کردارێک بێت یان هەرشتێک لەو جۆرانە بەڵام بابەتەکە کورت دەکەمەوە لەسەر ناساندی شتێکی هەرەمەکی و  هەندێک بەکارهێنانی لەناو کۆمپیتەردا

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی دووەم –

کورتە باسێکی زیاتر لەسەر نهێنەپەڕلە

نهێنەپەرڵە هەروەکو لە جارەکەی پێشوو ئاماژەمان پێدا کە بریتیە لە زانستێک یاخود ڕێگایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی زیانیار و پەرگەکانمان و هەروەها چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاریەکان لە نێوان دوو کەسدا .. بۆ خوێندنی زیاتر تکایە کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە ( سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم – ).

بنەماکانی بنکەی زانیاری Relational Databases) SQL)

بنەماکانی بنکەی زانیاری SQL

لەم وانەیەدا باسی بنەماکان و بنچینەکانی بنکەی زانیاری SQL لە بابەتی پێشودا باسی بنکەکانی زانیاریمان کرد بەشێوازێکی گشتی و گوتمان دەبن بە چەند جۆرێک ئەوەی کە لە کۆرسەکانمان و لە وانەکانی داهاتوو کارمان پێی دەبێت بنکەی زانیاری SQL ە گەر بابەتەکەت نەدیووە پێم باشە بیخوێنیتەوە ئینجا بێیتەوە ئێرە چوونکە پێویستە بیرۆکەیەکت هەبێت بۆ ئەوەی لەبیری نەکەیت کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

بنکەی زانیاریەکان چیە ؟

بنکەی زانیاریەکان (Database) چیە ؟

لێرەو لەوێدا زاراوەی بنکەی زانیاریەکان دەکەوێتە بەرگوێمان و ئەو کەسەی کەمێک لە بابەتەکە بزانێت لەوە دەگات کە خەڵکی چەند بە هەڵە ئەو زاراوەیە بەکار دەهێنن و راستیەکەی شتێکی زۆر بێزارکەرە. لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم کەمێک رونیبکەمەوە داتابەیس واتای چی و بەشێوەیەکی کەمێک رێک و پێک.

ئۆبجێکتی جەیسۆن(JSON) چیە ؟

ئۆبجێکتی جەیسۆن(JSON) چیە ؟

پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکاریەکان سەرەتا با باسی کەمێک بیرۆکە بکەی ئایە هیچ رۆژێک هەبووە کە بیر لەوە بکەیتەوە چۆن زانیاریەک بگۆریەوە لەنێوان دوو زمانی کۆد کردن کە زۆر لەیەک جیان یان هەبووە بیرت لەوە کردبێتەوە بۆ نموونە چۆن چاتەکانی فەیسبووک راستەوخۆ لە مەسنجەری مۆبایلەکەتەوە و لە وێبسایتەکە بە هەمان شێواز دەگەن چۆن دروست کراوە چۆن هەمان زانیاری دەگات بە مۆبایلەکەت یان کاتێک هەبووە کە ویستووتە کۆمەڵە زانیاریەک بەشێوەیەک هەڵگری کە زیاتر لە یەک شت بتوانن وەری بگرن و لێی تێبگەن نموونە وێبسایتەکان و مۆبایلەکان و کۆنسۆڵەکانی یاری کردن هەر بۆ نموونە. ئەم هەموو باسە بە شتێک چارەسەر دەکرێت پێی دەگوترێت Javascript Object Notation  کورت کراوەکەی JSON ە 

ئەلگۆریثم چیە؟

ئەلگۆریثم(Algorithm)

کاتێک سەیری جیهانی کۆمپیتەر دەکەین دەبینین جۆرەها زاراوە هەن و بەکار دەهێندرێن کە پێویستە لەسەرمان بیانزانین یەکێک لەم زاراوانە ئەلگۆریثمە ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەم زاراوەیە تایبەت نیە تەنها بە کۆمپیتەر بەڵکو لە زۆربەی بوارە زانستیەکان بەکار دەهێندرێت لێرەدا باسی دەکەین و بزانین چیە

سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم –

کورتە باسێکی سەرەتای بۆ نهێنەپەڕلە

بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیاو جیهانگیر بوون دووهۆکارن کە وایان لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا کردووە باڵ بەسەر ژیانی مرۆڤدا بگرن بە جۆرێک زۆربەی کارو فەرمانەکانی مرۆڤ ڕادەپەڕێنێت بە کاتێکی کەم و خێرا و بێ هەڵە، لایەنێکی تریش گواستنەوەی پەیوەندیەکانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند کێشەیەک ڕوویکردۆتە ئەم پەیوەندیانە ئەویش سیخوڕیکردنە جا چ لالەیەن تاکە کەس یاخود لایەنێک یاخود وڵاتێک، بۆیە ڕیگەیەکی بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی پارێزراو ئەم پەیوەندیانە بەڕێوە ببرێت ئەویش لەڕیگەی نهێنەپەڕلە ( Cryptography ) ـەوە دەکرێ!