background

زانستی شیکردنەوەی ژمارەیی(Numerical Analysis)

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 860  بەروار : ئاب 22, 2016
Analysis, CS, math, numeric
QR Code For:  زانستی شیکردنەوەی ژمارەیی(Numerical Analysis)

زانستی شیکردنەوەی ژمارەیی(Numerical Analysis)

یەکێکی تر لە زانستەکان کە زۆر گرنگە لە بوای کۆمپیتەردا بریتیە لە زانستی شیکردنەوەی ژمارەیی (Numerical Analysis) لەم بابەتەدا کورتەیەکی لەسەر باسدەکەین, ئەم زانستە تەنها تایبەت نیە بە کۆمپیتەر بەڵکو چەندەها سەدە پێش کۆمپیتەر هەبووە و لقێکی گرنگی بیرکاریە

هەندێک پرسیار

گەر کەمێک بیرت کردبێتەوە لە هەندێک کۆد کاتێک دەیان نوسین شتی سەیر دەبینین وەک دۆزینەوەی رەگی دوجا (square root) یان دۆزینەوەی sin  و cos ئەمە لە کاتێکدایە لە ژیانی راستی داوای یاسەیەک دەکەیت بۆ دۆزینەوەی ئەم جۆرە نرخانە ئەوە زۆربەی کاتەکان بە وەڵامێکی لەو شێوازە کۆتایی پێدێت

ئەم شتە یاسای نیە

باشە گەر یاسای نەبێت ئەم نرخە لە کوێوە هاتووە ؟!(بێگومان مەبەستمان لە یاسا ئەوەیە شتێکی دیاری کراو ئەم جۆرە نەخشانە نزیکراوەیان هەیە بە رێگاری series بەڵام کۆتایان نیە خۆی ئەمە دەبێتە بەشێک لەو زانستە چونکە تەنها مامەڵە لەگەڵ ژمارەدا دەکات و کردارەکان لەسەر ژمارە ئەنجام دەدات) بەڵێ زانیت بە بەکارهێنانی زانستی شیکردنەوەی ژمارەیی دەتوانیت نرخ بۆ ئەم چەند شتەی سەرەوە بدۆزینەوە بەڵام پەلە کردنی ناوێت ئێستا باسی دەکەین و بیرۆکەکە شی دەکەینەوە

 

مێژوو

مێژووی دروست بونی ئەم زانستە زۆر کۆنە لە سەردەمی بابلیەکانەوە هەیە کاتێک هەوڵیان داوە نرخی sqrt 2

نزیک بکەنەوە

هەروەها کاتێک ئەم بوارە دەخوێنیت زۆر ناو دەکەونە پێش چاوان کە بەناوبانگن لە بیرکاریدا وەک نیوتن ، گاوس، ئیولەر…

بە درێژایی مێژوو ئەم زانستە هەبووە

 

شیکردنەوەی ژمارەیی چیە؟؟

ئەم زانستە لەو جۆرە کێشانە دەکۆڵێتەوە کە دەرهێنانی ئەنجامەکانیان بە شێوازێکی ئاسایی زۆر گرانە یان بگرە چەندان ساڵی دەوێت وەک ئەو چەند شتەی لە سەرەوە باسم کردن لەگەل کێشەی دیکە کاتێک ئاستی کێشەکان بە رادەیەک ئاڵۆزە رێگایە ئاسایەکان کە بەکاردەهێندرێن لە بیرکاریدا زۆر بێ کەڵک دەبن لەبەر ئەوەی کرداری شیکارکردنیان زۆر زۆر ئاڵۆز دەبێت و هەندێک جار مەحاڵە بۆیە ئەم زانستە بەکاردەهێندرێت بۆ نزیکبوونەوە لە ئەنجامی راستی کێشەکە بە شێوازێک کە ئەو جیاوازیەی لەنێوان ئەنجامە راستیەکە و ئەو ئەنجامەی پێی گەیشتووی نەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری ئەو کارەی کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.

چەند نموونەیەک لەوانەیە زیاتر مەبەستەکە روون بکاتەوە وا دابنێ ژورێکت هەیە پریەتی لە تۆپی لاستیکی بچووک هەریەکەی بە ئاراستەیەک دەجوڵێت و بەیەک دەکەون گەر داوات لێبکەم  جووڵەی یەک تۆپ نیشان بدەیت یان خێرایەکەی یان تاودانەکەی دەبێت زۆر زۆر شت لەبەر چاو بگریت و لەوانەیە شتەکە مەحاڵ دەرکەوێت بەڵام ئەم زانستە لەو شوێنانەدا بەکار دەهێندرێت بە شێوازێکی گشتی لە زۆر کێشەی بیرکاری پێ شیکار دەکرێت ئەم زانستە زۆر جار بیرۆکەی بنەرەتیی شتەکان وەردەگرێت و کاری لەسەر دەکات چەند شتێک کە دەشێت بەم زانستە بدۆرزرێتەوە
١- داتاشراوەکان derivatives

2- تەواوکاریەکان integrals

3- هەڵگەراوەی ماتریکس matrix inverse

4- دۆزینەوەی ئەنجامی هاوکێشە پێکەوەیەکان systems of linear equations

زۆر کێشەی دیکەش کە دەشێت بیخوێنینەوە لەسەریان

 

لە کۆمپیتەردا 

کۆمپیتەر زۆر لەوە زیاتر بیرکاری بەکار دەهێنێت کە بیری لێدەکەیتەوە ئەم زانستە تەنانەت لەم ساتەدا بەکاردەهێندرێت لە لایەن کۆمپیتەرەکەتدا کاتێک ئەم نوسینانە دەخوێنیتەوە ئەوە ئەنجامی لێکدانی دوو زانستن یەکێکیان شیکردنەوەی ژمارەیی کە بەکار دەهێندرێن بۆ نیشاندانی فۆنتەکان یان لە فیلم و یاریەکاندا بەشێکی زۆر زۆریان ئەم زانستە بەکار دەهێنن چوونکە لاسایی کردنەوەی ژیانی راستی کارێکی زۆر قورسە لەسەر کۆمپیتەر بۆیە دەبێت ئێمە کردارێک بکەین کە بتوانینن هەستێکمان پێبدات ئەمە راستیە بەس مەرجیش نیە رێک وەک راستی بێت مەبەستمان لەوەیە کە خۆمان نزیک دەکەینەوە لە ئەنجام نموونە کاتێک تۆپێکی لاستیک لەناو ئەنیمەیشنێکدا بەر زەوی دەکەوێت مەرج نیە رێک وەک ژیانی راستی هەڵسوکەوت بکات گرنگ ئەوەیە ئەو هەستەت پێ ببەخشێت کە راستیە، راستیەکەی تا نەچیتە ناو قوڵای هەندێک شتی تەکنیکی ئەم زانستە بەکار ناهێنیت وەک پرۆگرامەرێک چونکە لە پرۆگرامی ئاساییدا کارت بەو جۆرە شتانە نابێت بەڵام بێگومان لە داهاتوو کارت پێی دەبێت

 

لە کۆتاییدا

ئەمە باسێکی زۆر کورتی باسکردنی زانستێکی تری بیرکاری بوو کە لەوانەیە بەبێ ئەم زانستە بیرۆکەی کۆمپیتەر مەحاڵ بوایە دەتوانیت زانیاری زیاتر لە ویکیپیدا وەربگریت و ئەمەش شتێکی سەیری دەیکەی بیرکاری بە هیوای سوود وەرگرتن

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *