background

ئەلگۆریثمەکەی لوهن چیە؟

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 1273  بەروار : كانونی یه‌كه‌م 22, 2016
Algorithm, credit card validators, java, luhn algorithm
QR Code For:  ئەلگۆریثمەکەی لوهن چیە؟

لەم بابەتەدا باسی یەکێک لە ئەلگۆریثمێک دەکەم کە لە زۆر شوێندا بەکار دەهێنرێت و بۆ مەبەستێکی زۆر سادە.

بەکارهێنان

وا دابنێ تۆ سیستەمێکت دروست کردووە کە بۆ کریارەکانت ژمارەیەکی تایبەت دەدەیت یان هەر کەسێک ژمارەیەکی تایبەتی هەبێت یان نموونەیەکی دیکە ناسنامەیەک دەدەیت بە بەکارهێنەر ژمارەیەکی لەسەرە ئیتر لەمەو دوا ئەو کەسە هەر کارێکی هەبێت لە کۆمپانیاکەت بە ژمارەی سەر کارتەکەی دەناسرێتەوە بەڵام لەوانەیە پێویست بکات ئەو ژمارەیە داخڵ بکرێتەوە سیستەمەکەت لە لایەن بەکارهێنەرێکی سیستەمەکەت تا ئێرە هیچ کێشەیەک نیە بەڵام بیر لەوە بکەینەوە ئەگەر ئەو فەرمانبەرە یان بەکاربەری سیستەمەکەمان ژمارەی کارتەکەی بە هەڵە نووسی و هی کەسێکی دیکە دەرچوو ئەوا هیچ رێگایەک نیە بڵێی ئەو کەسەی کە کارەیەکی بۆ کراوە هەمان ئەو کەسەیە کە ناسنامەکەی پێ بووە چارەسەری ئەو کێشەیە بە ئەلگۆریثمی لوهن دەکرێت.

 

بیرۆکە

بیرۆکەی چارەسەری ئەو کێشەیەی باسمان کرد بەم ئەلگۆریثمە بەو شێوازەیە تۆ وادابنێ ژمارەی ناسنامەکەت 7992739871 بەو شێوازەیە لە کۆتاییدا ژمارەیەکی دیکەی بۆ زیاد دەکەین کە هەر کاتێک یەک ژمارە گۆرا ئێمە هەست بکەین کە گۆراوەو بە هەڵە نوسراوە هەروەها گەر ئەو ژمارەیەی ئێمە کە زیادی دەکەین ئەویش بە هەڵە نوسرا ئەوا ژمارەکانی دیکە پێمان دەڵێن ئەوە هەڵەیە بەو جۆرە ئەگەری ئەوە سەدان جار کەمدەکەینەوە کە فەرمانبەرەکەمان کە سیستەمێک بەکار دەهێنێت هەڵە بکات لە نوسسینی ژمارەی ناسنامەکە ئەو ژمارەیەی کە بۆ کۆتایی کۆدی ناسنامەکە زیادی دەکەین پێی دەگوترێت check digit

 

شێوازی کاکردن و نموونەیەک

ژمارەی ناسنەمەکەمان 7992739871

هەنگاوی یەکەم

لە هەنگاوی یەکەم لە دەستە راستەوە ژمارەیەک دادەنێت ناوی لێدەنێت x ئەوەیە دەبێتە check digit ەکەمان کەواتە بەو شێوەیەی لێدێت 7992739871x

هەنگاوی دووەم
لە هەنگاوی دووەم لە دەستە راستەوە هەموو دووەم ژمارەیەک  دیاری دەکەین بەڵام ئاگاداربە x وەک ژمارە دادەنێین
7   underline{9}   9   underline{2}   7 underline{3}   9   underline{8}   7   underline{1}   x

هەنگاوی سێیەم

ئەو ژمارانەی دیاریمان کردووە جارانی 2 دەکەین بەم شێوەیەی لێدێت
7   underline{18}   9   underline{4}   7 underline{6}   9   underline{16}   7   underline{2}   x

هەنگاوی چوارەم

هەر ژمارەیەک ئەنجامەکەی لە  9 زیاتر بوو ئەوا ئەو ژمارەیە کەمی  9 بکە
7   underline{9}   9   underline{4}   7 underline{6}   9   underline{7}   7   underline{2}   x
بەم شێوەیەی لێدێت

هەنگاوی پێنجەم

لە هەنگاوی پێنجەمدا هەموو ژمارەکان کۆ دەکەینەوە
7+underline{9}+9+underline{4}+7 underline{6}+9+underline{7}+7+underline{2}=67

 

هەنگاوی شەشەم

لە هەنگاوی شەشەمدا دەتوانینن بەم هاوکێشەیە نرخی  x بدۆزینەوە 67 * 9 mod 10
یان بە مانایەکی سادەتر ژمارەکە جاران 9 بکەو نرخێک دەردەچێ603
یەکەمین ژمارەی دەستە راست بریتیە لە نرخی  x

هەنگاوی حەوتەم

کەواتە ژمارەی ناسنامەکەمان بەو شێوازەی لێهات  79927398713 ئێمە ئەو ژمارەیە لەسەر ناسنامەکە دەنوسینەوە هەر کاتێک شتێک نوسرا ئێمە هەمان کردار دووبارە دەکەینەوەو ژمارەیەکمان بۆ دەردەچێت و بەراوردی دەکەین بە یەکەم ژمارە لە دەستەراستەوە ئەگەر یەکسان بوون ئەوا ئەو ژمارەیە زۆر بێ کێشە نوسسراوە و دەتوانینن رێێگە بە سیستەمەکەمان بدەین کردارەکانی تەواو بکات بەڵام ئەگەر وانەبێت ئەوا بێگوومان ئەگەری ئەوە هەیە کەسەکە لە ییەک ژمارە یان زیاتر هەڵەی کردبێت .

لاوازی ئەلگۆریثمەکە

لاوازیەکەی ئەوەیە هەموو حاڵەتێکی هەڵە دەسنیشان ناکات بۆ نموونە کاتێک لە دوو ژمارەدا هەڵە دەکەیت هەندێک جار ئەو کردارانە دەکەیتەوە هەمان ژمارە دەردەچێت و ئەلگۆریثمەکە هیچ هەڵەیەک نابینێت.

شوێنی بەکارهێنان

ئەم ئەلگۆریثمە لە زۆر شوێندا بەکاردەهێنرێت یەکێک لەوانە لە ڤیسا کارت ژمارەیەکی گەورەی لەسەرە کۆتا ژمارە  check digit ە و رێک بەو ئەلگۆریثمە دروستکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی نوسینی ژمارەی ڤیساکارت ەکەت پێش ئەوەی کردارەکەت ئەنجام بدەیت بزانیت بە راستی ننوسیوتە یان هەڵەیەکت کردووە.

 

کۆدی ئەلگۆریثمەکە

سەرچاوەی کۆدەکە

 

کۆتایی

لەکۆتاییدا ئەمە باسێکی ئەلگۆریثمی لوهن بوو بەهیوای ئەوەی سودێکی گەیاندبێت بۆیە لەمەودوا هەر سیستەمێکت دروست کرد کە ژمارەیەکی وەک ناسنامە دا بە کەسێک ئەوا لەناو سیستەمەکەت ئەوە بەکار بهێنە بۆ کارئاسانی خۆت و هەروەها ئەگەری ئەوەی کە زانیاری هەڵە داخڵی سیستەمەکە بکرێت کەم دبێتەوە.

بە سوودوەرگرتن لە ویکیپیدیا

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *