background

پاراستنی زانیاریەکان – Information Security

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 3402  بەروار : حوزه‌یران 28, 2020
سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە, نهێنەپەرلە
QR Code For:  پاراستنی زانیاریەکان – Information Security

سڵاو لەپاش دابڕانێکی هێجگار زۆر، من سامڕەند حاجی سەرنوسەری ماڵپەری گەشەپێدەرانی کورد و لێکۆڵەرەوەی بواری ئاسایشی زانیاریەکان لەگاڵتاندام بۆ زنجیرەیەک بابەت کە تایبەتە بە پاراستنی زانیاریەکان هەرچەندە چەندین بابەتی سەربەخۆ لەسەر پاراستنی زانیاریەکان لە ماڵپەرەکەماندا هەیە، بەڵام دەمانەوەێت هەمووی لە چەند زنجیرەیەکدا باس بکەینەوە. لە ماڵپەرەکەمانەوە بینەربە.

پاراستنی زانیاریەکان چیە؟

پاراستنی زیانیاریەکان (Information Security) وەکو دیارە هەر وەک ناوەکەی بەخۆوەیەتی بریتیە لە شێوازی پاراستن و هەڵگرتن و گواستنەوەی ئەو زانیاریانەی کە هەیە؛ جا چ جای ئەڵوگۆڕی پێبکرێت لە نێوان دوو وەرگرو نێردەر، یاخود بە شێوازی هەڵگرتنی داتاکان لە ناوەندێکدا. هەڵبەتە ئێمە لێرەدا مەباستمان زانیاریە دیجیتاڵیەکانە کە بە کۆمپیوتەری کراون یاخود لە ناوەندێکی فیزیکیدا گۆڕاون بۆ لۆژیکی، بۆ نمونە کاتێک تۆ وێنەیەک دەگریت وێنەکە هەڵگری زانیاری تایبەت بە ڕەنگ و بەهێزی ڕەنگەکان دەردەخات (فۆتۆن) لە ناوەندێکی لۆژیکی (کە بریتیە لە فلاش یاخود پەپکەی موگناتیسی “HDD” ناو کۆمپیوتەرکان) کە بە شێوازی پەڕگە هەڵدەگیرێن لەسەر بچینەی کۆدی سفر لەگەڵ یەکدا.

پاراستنی زانیاریەکان ئامانجی پاراستن و شاردنەوەی ئەو زانیاریە دیجیتاڵیانەیە وە هەروەها پاراستنیانە لە دەستی دەرەکی لە گۆڕانکاری کردن تێیدا و یاخود بینیان. بەمەش بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی دزەپێکردنیان و لەناوچونیان. هەڵبەت لە دنیای تەکنەلۆژی ئێستادا داتا -زانیاری- بەیەکێک لە سامانەکان (Asset) هەژمار دەکرێن بەتایبەت بۆ بۆ ناوەندەکانی سیخوڕی، دەزگا ئاسایشیەکانی جیهان، هەروەها کۆمپانیاکانی گواستنەوە (Telecommunication) و کۆمپانیاکانی دایبینکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نامەگەیەنێرەکان وەکو (WhatsApp, Viber, Messenger، و چەندانی دی). بۆیە پاراستنی ئەو زانیاریانە وەکو پاراستنی سامانی تایبەت بەو رێکخراو و کۆمپانیایانە وایە. بەمەش ساڵانە بودجەیەکی زەبەڵاحی تێدا سەرفدەکرێت و چەندان شەریکەش هەڵدەستن بە وەبەرهێنان لەم کەرتەدا.

ىجینەکانی پاراستنی زانیاریەکان چین؟

پاراستنی زانیارکان هەروەک باسمان کرد بە یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی لایەنی تەکنەلۆژی دادەنرێت، بە گشتیش بنچینەی سەرەکی پاراستنی زانیاریەکان دابەش دەکرێت بەسەر سێ بچینەدا کە ئەوانیش بە “CIA” کورت کراوەتەوە کە بریتیە لە بەنهێنی مانەوە “confidentiality” وە پاکی “Integrity” وە بەردەستی بوون “Availability” کە لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئەم سێ بنچیەیە و بەهێزکردنیان دەتوانیت خۆت لە مەترسی دزە پێکردن و لەناوچوونی داتاکانت خۆت بپارێزیت.

  • بەنهێنی مانەوە: بریتیە لەو کردارەی کە بەسەر زانیاریەکاندا دێت بەمەبەستی پاراستنیان لە خوێندنەوە تێگەیشتن لێیان. بۆ نمونە؛ گریمان تۆ نامەیەکت لەسەر پارچە کاغەزێک نووسیووە، لە کاتی ناردنیدا بە پۆستە چیەک دەتەوێت دڵنیابیت کە ئەم نامەیە دەست هەرکەسێکی دی بکەوێت نەتوانێت بیخوێنێتەوە جگە لە کەسی مەبەست، بەم جۆرە دەیخەیتە ناو سندوقێکەوە کە تەنها کلیلەکەی لەلای خۆت وە کەسی مەبەست هەیە بەم جۆرەش ئەو پۆستەچیەی بۆت دەبات ناتوانێت ئەوە ببینێت کە لەناو سندوقەکەدا هەیە.
  • پاکی: کار لەسەر ماناوەی زانیاریەکان دەکات و دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ گۆڕانکاریەکیان بەسەردا نەهاتووە. نمونە؛ هەمان نمونەی پێشوو گریمان سندوقەکەت نارد بەڵام بە جۆرێک لە جۆرەکان سندوقەکە شکێنراو نامەی ناو سندوقەکە گۆردرا بۆ نامەیەکی دی ئەوکاتە کەسی مەبەست چۆن بتوانێت کە دڵنیابێت تۆ نامەکەت بۆ ناردووە؟ بەو جۆرە تۆش مۆرێک دەدەیت لەسەر پەڕەکە کە کەسی مەبەست بینی دەزانێت ئەو نامەیە تایبەتە بە تۆ، وە تۆ بۆت ناردووە.
  • بەردەستبوون: کار لەسەر بەردەستبوونی زانیاریەکان دەکات بەبێ هاتنە پێشەوەی هیچ بەربەستێک. نمونە، تۆ هەستاوەیت بە کۆکردنەوەی چەند نامەیەک لە ژوورەکەی تەنیشتت تا چەند دەتوانیت لەوە دڵنیابیت کە هەمیشە و هەرکاتێک کە ویستت ئەو نامەنە ببینیت کە لە ژورەکەدان بەبێ ئەوەی کەسێکی تر ژورەکەت لێ دابخات.

مێژووی سەرهەڵدانی پاراستنی زانیاریەکان؟

مێژووی سەرهەڵدانی ئەم جۆرە لە زانسنت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی مرۆڤ پێویستی بە پاراستنی ناوەڕۆکی ئەو نامەن بوو کە دەینارد بۆ کەس و لایەنی بەرامبەر، کە یەکەم جار لەسەر دەستی جولیۆ سیزار کە دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠ ساڵ پێش زاین هەڵدەستا بە تێکدانی نوسینەکەو مۆرکردنی بۆ ئەوەی کەسی گەیەنەر نەتوانێت لە ناوەڕۆکی نامەکە بگات کە دوای ئەمە بوو بە یەکێک لە ئەلگۆریتمەکانی بەنهینی مانەوە (نهێنەپەرڵە) کە بە سیزار ناسراوە. پاشانیش بەکارهینانی ئامێری ئینیگما (Enigma) کە لەلایەن سوپای نازی ئەڵمانی بەکار دەهێنرا بۆ شاردنەوەی ئەو نامە تێلیگرافانەی کە دەیانارد بۆ بەرەکانی جەنگ هەرچەندە دوای لەلایەن باوکی کۆمپیوتەری مۆدێرن ئالان تیورین (Alan Turing) ـەوە شکێندرا کە ئەوەش بوە هۆی دۆڕاندنی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم و سەرکەوتنی هێزە هاوپەیمانەکانی ئەوکات.

لە ئێستادا زۆربەی کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە و گەیاند هەروەها کۆمپانیاکانی تایبەت بە نامەنێردەر بەکاردێت، ئەمە جگە لەوەی تۆ کە ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە بە هەمان پرۆسەدا ڕۆیشتووە هەتاوەکو گەیشتۆتە دەستت ئەمەش، بەمەش هەرکەسێک هەستابێت بە گوێڕاگری (Sniffing) ی زانیاریە هاتو ڕۆیشتووەکانی ناو هێڵەکەت ئەوا ناتوانێت بزانێت کە تۆ چیت خوێندۆتەوە و چیت ناردووە. کە لە زنجیرەکانی داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخینە بەر خوێنەرەکان.

وێنەی ئامێری بەکارهاتوو لەلایەن سوپای نازی ئەڵمانیاوە کە بە ئینیگما ناسراوە
ئەمێری بەکارهاتوو لەلایەن قەیصەری ڕۆم جولیۆ سیزار، پەنجا ساڵ پێش زاین

سامرەند حاجی

ژمارەی بابەتەکان: 11

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *