background

نەرمەکاڵای گەراندنەوەی پەرگەکان چٶن کاردەکەن؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 1155  بەروار : تشرینی یه‌كه‌م 10, 2016
delete, deleted files, file, file recovery, recovery
QR Code For:  نەرمەکاڵای گەراندنەوەی پەرگەکان چٶن کاردەکەن؟

یەکێکی دیکە لەو باسانەی کە خەڵکی زۆر لێی تێناگەن یان بیرۆکەی هەڵەیان لەسەری هەیە لەگەڵ ئەوەی باسەکە سادەیە بەڵام گەر کەسێک نوێ بێت لە بوارەدا ئەوا لەوانەیە زۆر بە ئاسانی بە هەڵەدا بچێت باسەکە یەک پرسیاری سادە وەڵام دەداتەوە ئەویش بریتیە

پەرگە سراوەکان چیان بەسەر دێت ؟

بەرلەوەی کە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە دەبێت بزانین کۆمپیتەر چۆن مامەڵە لەگەڵ هەڵگرتن و پاشەکەوتکردنی پەرگەکان دەکات بە شێوەیەکی گشتی

 

پەرگەکان چۆن پاشەکەوت دەکرێن

یەک روونکردنەوە بکەینەوە جۆری پەرگەکان ( file extension ) لەوانەیە کاریگەری نەخاتە سەر شێوازی هەڵگرتن بەڵکو جۆری پەرگەکان چەند کارێکیان هەیە بە سیستەمی وەگەرخەر دەڵێت دەبێت چۆن کار لەگەڵ ئەو زانیاریە بکەیت و چ نەرمەکاڵایەک بەکارببەیت، درێژە بە باسەکەمان دەدەین هەموو پەرگەیەک لە خوارەوەی سیستەمدا کاتێک کاری لەگەڵ دەکرێت تەنها 0 و 1 ە هارد دیسکەکە (Hard Disk) کە شوێنی پاشەکەوتکردنی زانیاری درێژخایەنە 0 و 1 پاشەکەوت دەکات بەڵام سەرنج بدەین هارد دیسک تەنها یەک پەرگەی لەسەر پاشەکەوت نەکراوە بەڵکو بە هەزاران پەرگە هەندێکیان تایبەتە سیستەمی وەگەرخەر هەندێکی دیکە تایبەتە بە بەکارهێنەر بۆیە دەبێت شێوازێکی رێک و پێک هەبێت بۆ دابەش کردنی هارددیسک و هەڵگرتنی زانیاریەکان ئێمە زۆر ناچینە ناو باسەکە چوونکە چۆنیەتی کارکردنی هارددیسک و هەڵگرتنی پەرگەکان تەنها خۆی چەند بابەتی دەوێت بەڵام بە سادەیی دەتوانین وا بیری لێبکەینەوە کە وەک کۆمەڵێک ناوچەیە کە هەر ناوچەیەک پریەتی لە هوتێل هەر هوتێلەش کۆمەڵێک ژووری هەیە ئەم  0 و 1 ەکانە لە ژوورەکانی هوتێل دەمێنەوە

پەرگەکان چۆن دەسرێنەوە

کاتێک تۆ پەرگەیەک دەسریتەوە دەچێتە تەنەکەی خۆڵ(Recycle bin) بەڵام کاتێک لەوێدا دەسریتەوە هیچ رێگایەک نیە بۆ گەراندنەوەی بە رێگایەکی ئاسایی, ئەوەی لە راستیدا روودەدات سرینەوەی پەرگەکە نیە بەڵکو سرینەوەی گەیشتن بە پەرگەکەیە واتای چی ئەم قسەیە بۆ نموونە تۆ چەند کاڵایەکت لە ژوورێک دادەنێت یان لە خانویەک بەڵام لەناکاو ناونیشانی خانوەکە لەبیر دەکەیت کاڵایەکەت هەر ماوە بەڵام ناتوانیت پێی بگەیت رێک ئاوا کاردەکات کرداری سرینەوە تەنها ناونیشانی زانیاریەکە دەسرێتەوە بەمەش کەس ناتوانێت بەو زانیاریە بگات و کاتێک زانیاری ناونیشانەکەی سرایەوە ئەوا سیستەمی وەگەرخەر دووبارە ناونیشان دەدات بەو شوێنانە  و ئەو زانیاریە کۆنانە دەگۆرێتەوە بەو زانیاریە نوێیانە کە پێویستە پاشەکەوت بکرێت

 

نەرمەکاڵاکانی گەراندنەوەی پەرگەکان چۆن کاردەکەن ؟

وابزانم دەبێت تێگەیشتنێکی سادەت هەبێت کە چۆن کاردەکەن بەڵام با باسی بکەین  ئەم نەرمەکاڵایانە دەچن لەناو هارددیسکەکە دەگەرێن بەدوای شوێنی بەتاڵ یان ئەو ژوورانەی کە ناونیشانیان نیە و زانیاریەکان دەردەههێنێت و دەیانخاتە پاڵ یەکدی و سەیر دەکات ئایە ئەمە دەبێتە هیچ پەرگەیەکی سوودبەخش؟ ئەگەر بەڵێ ئەوە نیشانی بدەو بیگەرێنەوە گەر نا ئەوا کارێکی دیکە دەکات پەیوەستە بە نەرمەکاڵاکە بەڵام کێشەیەک هەیە لێرەدا پەرگەیەک دەشێت لە چەند هوتێلێک هەڵبگیرێت وەک لەسەرەوە باسمان کرد یان چەند ژوورێک جا ئەوەیان دەگەرێتەوە بۆ بەختی تۆ کە کۆمپیتەرەکەت هیچ شوێنێکی ئەو زانیاریانەی بەکار نەهێنابێتەوە گەر وایکردبێت ئەگەری گەراندنەوەی پەرگەکەت کەمترە یان دەگەرێتەوە بە تێکشکاوی لێرەدا ئەوە بڵێن هەندێک زانیاری دەشێت بە چەندین ساڵ لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە هەشیانە تەنها چەند خولەکێک یان چەند کاتژمێرێک دوای سرینەوەی ناونیشانی پەرگەکە ئەوا کۆمپیتەر شوێنەکانیان بەکار دەهێنێت و زانیاری دیکە دادەنێت لە شوێنیان.

 

کۆتایی

لەم بابەتەدا تەنها یەک بیرۆکەمان روونکردەوە و بە شێوازێکی نا ئەکادیمیانە بۆ سادەکردنەوەی بابەتەکە هەندێک بیرۆکەی وەک ژوور و ناونیشان و هۆتێلمان بەکارهێنا بە مەبەستی تێگەشتن هۆکارەکەشی ئەوە بوو چونکە ئەگەر باسی شێوازی هەڵگرتنی زانیاریەکان بکەین لەناو هارددیسک بابەتەکە زۆر قوڵ دەبێتەوەو  ناوەرۆک و مەبەست لەدەست دەدات بەهیوای ئەوەی بیرۆکەیەکتان هەبێت و سوودی هەبوبێت.

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *