background

زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization)

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 886  بەروار : ئاب 31, 2016
data, data visualization
QR Code For:  زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization)

زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان(Data visualization)

یەکێکی تر لە بەشەکانی زانستی کۆمپیتەر بریتیە لە بە بیناییکردنی زانیاریەکان کە گرنگیەکی تایبەتی هەیە لە هەموو جیهاندا زانستی بە بیناییکردن تەنها تایبەت نیە بە کۆمپیتەر بەڵکو پێش کۆمپیتەر هەبووە بەڵام لەگەڵ دروست بونی کۆمپیتەر ئەم زانستە چوە ئاستێکی نوێیوە کە هەرگیز پێشتر کەس پێشبینی نەکردبوو و نەدەکرا، لە درێژەی بابەتەکە روونکردنەوەی زیاتر دەدەین، زانستی بە بیناییکردن لەناو کۆمپیتەردا بمانەوێت شوێنێکی بۆ بکەینەوە ئەوا شان بە شانی بینایەکانی کۆمپیتەر(computer graphics) دەنوسرێت بەڵکو بینایەکانی کۆمپیتەر بەشێکە لە زانستی بەبیناییکردنی زانیاریەکان

 

هەندێک پرسیار

لەوانەیە بۆ کەسێکی ئاسایی زۆر روون و ئاشکرا نەبێت بەڵام هیچ جارێک هەبووە پرسیارێکت لەخۆت کردبێت ئایە ئەم وێنەیە چۆن دروست کراوە لە کاتێک دا کەس ناتوانێت ئەم شتە ببینێت ؟؟ نموونەیەکی زۆر دیار بریتیە لە ئەو وێنانەی کە لە دەرەوەی هەسارەی زەویەوە بۆ نموونە شێوەی هەموو جیهان و مەجەرەکان لە زۆر کاتدا وێنەی وا دەردەچێت کە لە خەیالەوە نزیکە بەڵام چۆن ئەو کردارە ئەنجام دەدرێت زۆربەی خەڵکی باوەر بەوە ناکەن و ئاساییە ئەگەر زانیاریت لەسەری نەبێت و نەزانیت چٶن ئەم کردارانە ئەنجام دەدرێن یان زۆر جار لە فلمە دۆکۆمێنتاریەکان شتی وا دەبینن بۆ نموونە لەوانەیە کرداری بڵاوبوونەوەی بەکتریایەک یان ڤایرۆسێک دەدات و چۆنیەتی کارکردنی نەخۆشیەکە زۆر شتی تر وەڵامی ئەم پرسیارانە ئەم زانستەیە.

space_history

 

مێژوو

مێژووی ئەم زانستە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زاینیی کاتێک زانیاریەکان لە ریز و ستونەکان رێکدەخران و نیشان دەدران دوای ئەوە لە سەدەی هەڤدەم فەیلەسوف و بیرکاری زان رێنیە دیکارت(René Descartes) رووتەختی پۆتانی داهێنا لە بیرکاریدا کە تا ئێستاش بەکاردەهێندرێت و بۆ نیشاندانی نرخەکان لەسەر روتەختێک بەکار دەهێندرێت Cartesian-coordinate-system

پاشان لە کەرتی دووەمی سەدەی بیستەم ئەم زانستە زیاتر پەرەی سەند کاتێک بەکارهێندرا بۆ نیشاندانی کۆمەڵک زانیاری لە سەر شێوازی وێنەی دیار و روون

دوای ئەم ماوەیە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجی ئەم زانستە پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە جۆرێک کە کەسان پێشتر هەرگیز خەیاڵیان بۆی نەچوبێت

 

بیرۆکە

بیرۆکەکە سادەیە ئەم زانستە لە زۆر شوێندا بەکار دەهێندرێت و بۆ مەبەستی تێگەیشتن بەکاردەهێندرێت بە پلە یەک زۆربەی کاتەکان هەندێک زانیاری هەن زۆر ئالۆزن یان بەجۆرێک زۆر و گەورەن تێگەشتن لێیان زۆر ئەستەمە و لەوانەیە تێگەیشتن لەم زانیاریانە ببێتە هۆی چارەسەر کردنی نەخۆشیەک دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەیەکی بیرکاری یان تێگەشتنی قوتابی لە وانەکان و مەبەستم لە زانیاری زۆر و ئالۆز سەیری فەیسبووک بکە بەکارهێنەرێکی ئێکجار زۆری هەیە وەرە نامەی هەموو ئەم بەکارهێنەرانە کۆ بکەوە لە شوێنێک و سەیر بکە بزانە چ وشەیەک زۆر بەکارهاتووە گەورەیی کێشەکە دەبینیت و ژمارەکان خەیاڵین بۆیە ئەم زانستە بەکاردەهێندرێت لە تێگەشتن لە کێشەی لەم جۆرە و زۆرانی تر.

 

بەکارهێنان

ئەم زانستە زۆر فراوانە  لەبەر ئەوەی پێوستە بەکاربهێندرێت لە زۆربەی زانستەکانی تردا وەک پزیشکی و گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و فیزیا و کیمیا و بیرکاریدا زیاتر خۆی وەک بیرۆکە نیشان دەدات لەوەی وەک زانستێکی سەربەخۆ بەڵام پێویستە ئەوانە بزانینن ئەمە هەندێک بەکارهێنانە

1- بواری پزیشکی : لە بواری پزیشکیدا نابێتە درۆ گەر بڵێین هەموو بواری پزیشکی بردە ئاستێکی نوێ لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ئەم زانستە کە راستەوخۆ پەیوەست بو بە کۆمپیتەر سوودی لێ وەرگیرا لە بواری پزیشکی بە تێکەڵ کردن لەگەڵ چەند زانستێکی دیکە توانرا زۆر شت  روونکردنەوەی بۆ بکرێت و یەکێک لەو بەکارهێنانە دیارانە بریتیە لە ئامێری MRI

2- لە بیرکاریدا : ئەمە لەوانەیە یەکێک بێت لە گرنگترین بەکارهێنانەکان هەندێک کێشە و بیرۆکە هەن کە زۆر گرانن بۆ تێگەیشتن گەر تەنها سەیری ژمارەکان بکەیت بەڵام کاتێک ئەم ژمارانە بە شێوازی وێنە دبینیت هەموو کردارەکان زۆر سادە دەبنەوە و تایبەتمەندی نوێی نەخشەو ژمارەکان دەتوانینن ببینین نموونەیەک لەسەر نیشاندانی ژمارە خۆبەخشەکان

لەگەڵ یەکەم سەیرکردن هەندێک دووبارە بوونەوە دەبینیت و شێوەیەکی سەیر دەبینیت کە دەشێت زۆر زانیاری زیاتر بدات لەوەی هەزارەها ژمارەی خۆبەخش بنوسیت و سەیریان بکەیت، نموونەیەکی تر لە بیرکاریدا نەگۆری پای PI ی هەیە کەسێک هەستاوە کردویەتی بە وێنە و ئەنجامەکانی بیر و خەیاڵ دەبات وێنەی زیاتر

GwgWDm8

 

3- لە ئەندازیاری : هەرچەندە بواری ئەندازیاری دەتوانینن بڵێین بەجێهێنانی بیرکاریە یان بنەمای ئەندازیاری بیرکاریە بەڵام لە ژیانی راستیدا زۆر کردار هەن پێویستە زانیاریەکانیان ببینرێن و پێشبینی بەسەرهاتەکان بکەن  ئەم وێنەیەی خوارەوە جووڵەی شلەیەک نیشان دەدات لەناو بۆریەک کە لە ئەندازیاریدا ئەم جۆرە کارانە زۆر پێوسیتن بۆ نشاندانی شوێنی لاواز و بەهێز و باشی و خراپیەکان

4- لە کۆمپیتەردا : تەنانەت ئەم وێنەیەی دەیبینت لەسەر شاشەی کۆمپیتەرەکەت لە راستیدا هەمووی ژمارەی سەیر سەیرن گەر بە ئاسایی بیانبینت هەر لێیان دەترسیت بەڵام بە شێوازی وێنەیەک نیشان دەدرێت کە مرۆڤ زۆر بە ئاسانی مانایان تیدەگات و زانیاری وەردەگرێت

5-لە بواری گەردوونناسیدا : زۆر بەکار دەهێندرێت نموونە دوای چەند ملیۆن ساڵێکی دی گەلە ئەستێرە ئێمە رێگای کاکێشان تێکەڵ دەبێت لەگەڵ گەلە ئەستێرەیەک بەناوی ئەندرۆمیدا بۆیە زاناکان هەڵسان بە شێوەکردنی رووداوەکە و شتێکی لەو شێوازە دەرچوو لە بنەرەتدا ڤیدۆیە شتەکە بەڵام تەنها وێنەیەک لە روداوەکە

 

دەتوانین بڵێن لە هەموو زانستەکانی تردا بەکار دەهێنرێت بەڵام ئەوەندەمان نوسی کە بیرۆکەیەک وەرگرین

 

جۆرەکانی

راستی وەك دەڵیین جۆر شتێکی ۆر گشتگیرە وەک بینیتان لە زۆر شوێندا بەکاردەهێنرێت بەڵام شتێک دەتوانین ببیننن ئەمانە هەمویان وێنەن یان ڤیدیۆ جۆری دیکە هەیە دەتوانیت کردارت هەبێت لەگەڵیان یاریەکان جۆرێکن لەم زانستە پێیان دەگوترێت interactive graphics بینایە کرداریەکان و لەوانەیە هەندێک شتی زانستیش هەبێت بتەوێت خۆت دەسکاری بکەیت و بگۆرێت ئەمەش هەر دەچێتە هەمان قاڵبەوە

کۆتایی

لە درەئەنجامدا دەگەین بەوەی کەوا ئەم زانستە لە هەموو لایەنەکی ژیانماندا بوونی هەیە و لەوانەیە تێکەڵ بکرێت لەگەڵ زانستەکانی دیکەدا بەڵام زۆر جیاوازە لەوانەیە ئەم نووسینە زۆر جیاوازی نیشان نەدات بەڵام بێگومان بە لەوەی زۆر جیاوازە ئەم هەڵە تێگەشتنە لەوەدایە بە هەماهەنگیەکی زۆرەوە لەگەڵ زانستەکانی دیکەدا کاردەکات بۆیە بەو شێوازە دەردەکەوێت لە کۆتایی ئەم نووسینە تەنها پێناساندنێک بوو دەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن

 

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *