background

بەکارهێنانی *-data داتا ئەترربیوتەکان

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 1190  بەروار : تشرینی یه‌كه‌م 22, 2016
client side, html5, javascript, jquery, js, programming, web
QR Code For:  بەکارهێنانی *-data داتا ئەترربیوتەکان

data-attributies داتا ئەترربیوتەکان

لەم بابەتدا باسی تەکنێکێک دەکەین کە لەوانەیە ئەو کەسانەی تازە دێنە ناو بواری وێب دارشتنەوە لەوانەیە بیرۆکەیان لەسەری نەبێت یان باش لێی نازانن ئەویش بریتیە لە  داتا ئەترربیوتەکان ( data-* attributes) کە یەکێکە لە ئەترربیوتە گشتیەکان کە بوونی هەیە لە HTML5 دا

بەکارهێنانی

ئەم جۆرە ئەترربیوتە بەکاردەهێندرێت کە لەکاتێکدا دەتەوێت هەندێک زانیاری بە بەشێکی DOM ەکەوە بلکێنیت بەبێ ئەوەی کە دەربچێت و ببینرێت بۆ نموونە کاتێک کرتە(click) دەکەم لەسەر دووگمەیەک ئەوا زانیاری هەڵگیراوم پێبدات بۆ نموونە ID یەکێک لە بڵاوکراوەکان

داتا ئەترربیوتەکان دەتوانرێت بلکێندرێن بە هەموو جۆرە تاگێک لە HTML لە دواییدا دەتوانرێت لە رێگای Javascript ەوە وەردەگیرێنەوە.

شێوازی نوسین

شیکردنەوە

element:

 هەر تاگێکی HTML هەبێت دەتوانرێت بنوسرێت بۆ نموونە (a,img,table,tr,td,p,span,div,…)

data-name:

کاتێک لە جاڤاسکریپت دەتەوێ نرخەکەی وەرگرییەوە، ئەو ناوە بەکاردێنێت. لە شوێنی name ە هەر ناوێک کە دەتەوێت دەتوانیت بینوسیت بە مەرجێک هەمووی بە پیتی بچووکی زمانی ئینگلیزی بێت (lowercase). بۆ نموونە: data-car یان data-my-custome-info بەڵام ناکرێ بنووسرێ: “data-Age” چونکە وەک گوتمان نابێت پیتی گەورەی تێدا بەکاربهێندرێت، یانیش هەر تەنها “data-” لەبەر ئەوەی دەبێ ناوەکە یەک پیت یان زۆرتر بێت، واتە ئاساییە بنووسین: “data-a”.

Some Value:

لێرەدا هەر نرخێکت دەوێت دەتوانیت بینوسیت بەمەرجێک دەبێت نرخەکەی بریتی بێت لە نوسینێک یان سترینگ

نموونەیەک

شێوازی وەرگرتنەوەی زانیاریەکان

لەم نموونەی سەرەوە دەمانەوێت لە رێگای کۆدی جاڤاسکرپت ەوە زانیاری Owl وەربگرین بزانین چ جۆرە گیاندارێکە  ئەمە کاتێک کرتە دەکەیت لەسەر هەر li یەک کە ئیڤێنتی پێ درابێت بۆ کرتە کردن

هەروەها لە رێگای Jquery دەتوانین هەمان کار بکەین بەڵام بە شێوازێکی پوختەتر

هەروەک سەرنج بدەن لەرێگای بەکارهێنانی Jquery پێویست ناکات وشەی data بنوسین بەڵکو لەگەڵ بەکارهێنانی مێثۆدی ()data.  ئەوا خۆی دەزانێت کە دەبێت داتا ئەترربیوت وەربگرێت

کۆتایی

بابەتێکی کورت بوو دەربارەی داتا ئەترربیوتەکان بەڵام شێوازی بەکارهێنانی دەگەرێتەوە بۆخۆت و بە پێی پێداویستیەکانت تاکە شت کە گرنگ بوو ئەوەیە هەر تاگێک یان هەر ئیلیمێنتێکیی html هەبێت دەتوانیت زانیاری لەناو هەڵگریت و لەکاتی روودانی ئیڤێنتەکان دەتوانیت زانیاریەکە وەرگریەوە و کاری لەگەڵ بکەیت.

بابەت نوسراوە بە سوود وەرگرتن

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *