ھیچ لێدوانێک نیە.

      1. من هێشتا هیچ هەنگاوێکم نەناوە بۆ بون بە پرۆگرامینگ و هەر بۆیە ئەمەوێت کۆرسێک یان فێرکاریەک هەبێت کە سەراتە وشەکانت تێ بگەیەنێت مەبەستم ناوی زمانە و ئەوانە

  1. سڵآو لە برا ئازیزەکانم
    ماوەییک بوو کە هەر دیار نەبووین و بە هۆی گۆڕانکاری لە مالپەڕ لینکەکانم سڕیەوە.بەڵام ئیمڕۆ بە سانازیلینکێکی سوورمان دانا.براستی یەکێک لەو مالپەرانەن کە لە زانکۆکان کوردستان سوودتتان فرەترە.
    هەر بمینن و بەردەوام بن.براتان قەزوان

  2. سڵاو کاک یوسفی بەرێز
    دەستەکانت خۆش بن براستی نایابن ،بەهیوای خوای مێهرەبان کەمێ گۆڕانکاری لە ماڵپەڕ دەدەین و باشتر ئیمەش خۆمان بەلای ئێوە ڕادەکێشین … زۆر کەس پێی وایە کە Html گاڵتەیە و ناتوانین بڵێین زمانی بەرنامە نووسیە بەڵام کاتێک پەیج و بری گوگڵیان دامەزراند ئەم زمانەیان نەدەزانی…هیوادارم هەم بەرێزتان هەم ئەندازیار ئارام بەردەوام بن.حورمەت

    1. زۆر سوپاس. بۆ مەسەلەی لووپ، زۆربەی جار لەناو یەکتر دەنووسرێن. وە لەوانەیە زۆر جار هەرواش باشتر بن. هیچ ڕێگایەک بۆ هەموو حاڵەتێک باش نییە، بە پێی حاڵەتەکە دەگۆڕدرێ. ئەگەر گەیشتییە حەڵەتێک کە لووپەکان لەناو یەک بنووسی ڕوونتر و ڕێکتر بوو لە بەکارهێنانی چەند فەنکشنێکی جیاواز، ئەوا بێ دوو دڵی لەناو یەکیان بنووسە. وە ئەو دژە پاتێرنە زۆرتر لە بەکارهێنانی (If-else) خراپییەکانی بەدیار دەکەوێت.

    1. ڕاستە، بەڵام خێرایی VPN یش پەیوەستە بەو کۆمپانیایەی دابینی دەکا، بەو سێرڤەرەی کۆنێکتی دەبی و بە ئاستی ئینکریپشن (Encryption).

  3. دەست و چاوت خۆشبێت کاك محمد ، ئایا ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسی هیە کە لە ڕێگای بیت تۆرێنتەوە هۆستەکان دەتوانن پڕۆسێسەری یەکتری بەکاربهێنن! شتێکی وام لەشوێنێک بەرچاوکەوت بەس وردەکاریەکەم بەتەواوەتی لەیادنەماوە.

    1. ڕاستییەکەی هیچ شتێکی وام گوێ لێ نەبووە، دەتوانی سەرچاوەکەیم بۆ بنێری بۆ ئەوەی کەمێک لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەم؟

  4. Dast w chawt xosh bet barasty esfadam le krd nmwnatan zor bet labaray program y dahat w mn wakw xom 7az dakam lasar sound recognition bnwsyt mabastm tegashtny ameraka la dangy mrov w dozynaway nabarakany sawt la kotay da alem dastan xosh bet w bradawam bn kaleneky am harema damawatan prkrdotawa

    1. زۆر سوپاس :)، بابەتی Sound Recognition بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بەڵام ڕاستی درووستکردنی ئاسان نییە، پێویستی بە کۆکردنەوەی داتای زۆر و کەسانێکی پسپۆڕە لەو بوارەدا، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی تا ئێستا کتێبخانیەکی ناسینەوەی دەنگ نییە بۆ زمانی کوردی بەڵام لە ئێستادا کۆمپانیای ئاسۆسۆفت خەریکی درووستکردنی پڕۆژەی لەو جۆرەیە بۆ زمانی کوردی (هەم Text-To-Speech و هەمیش Speech Recongnition) دەتوانی لێرە زانیاری زۆرتر وەربگری: http://asosoft.com/about-us/

  5. دەستت خۆشبیت بەڕێز چینەرە بەڕاستی دەسپێشخەریەکی زۆر گرنگت لەپرۆژەیەکی واگرنگ کردوە، من ھیوای بەردەوامی و کاری باشترتان لیدەکەم دڵنیام سودێکی زۆری دەبیت ئەوزنجیرە فیرکاریانە، سەرکەوتوبن.

  6. سڵاو برای ئازیز دەستی ماندوو بونت ئەگوشم و خوای گەورە پاداشتت بداتەوە ، بەڵام براگیان بۆچی ڤیدۆی بەشی شەشەمت دیلێت بوەو و تۆش دوبارە دات نەناوەتەوە ئەگەر لاتبێت سپاست ئەکەم بۆ ئیمەیلەکەم بنێری .. ڕێز

  7. ئاخری دۆزیمەوە!
    ئەمشەو هەر بە هیوا بوم سایتێکی کوردی بدۆزمەوە کە بەکار بێت بەردەوام سەردانە بکەیت و بابەتەکانی بخوێنیتەوە. ئیوەم لە گیتهاب دۆزییەوە. بووکماڕکم کردن. دەستان خۆش هەروا بەردەوام و سەرکەوتوو بن!

  8. سووپاس بۆ خوا، بەدوای سایتێکی سەرچاوەی کوردی دەگەڕام وەک خۆم من لە زمانەکان باش نیمە، زۆر بەباشی لە بابەتەکان تێنەدەگەیشتم، بەڵام بەهۆی ئەو سایتە ئێستا زۆر باشترم، وە بابەتەکانیشتان زۆر بەسوود و گرنگن، لەو کاتەی کە بە تەکنەلۆژیا شاد بوویمە حەزم لێبووە خۆم فێری زۆربەی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە تەکنەلۆژیاوەیە فێربم.
    سایتێکی دیکەش هەیە زۆرم سەردان دەکرد بەڵام بابەت و فێرکاریەکانی نەمایە ئێستا.
    خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات هەر ساغ و سەلامەت بن.

  9. ده‌ست خۆش Concurrent collection به‌ ته‌یبه‌تی له‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ كۆمه‌لێك كردار به‌یه‌كه‌و ئه‌نجام بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كی به‌ هه‌ڵه‌ تۆمار بكریت.

  10. دەست خۆش کاکا ئارام سوپاس بۆبابەتەکەو بابەتیکی گرنگ و پر زانیاری بوو.
    من پرسیارم هەیە دەربارەی چۆنیەتی بەدەست خستنی id و apikey هەر سایتیک، دەپرسم ئایە ئەمانە لەبەشی شاراوەی سایت دان وەک سی پانیل یان خۆت دەتوانی بۆ سایت دروستی کەیت؟ وە گەر بمەویت ئەم دوانەم دەست بکەویت چ ریگایەکە هەیە چۆن بەدەستی خەم، هیوادارم لەمەبەستەکەم تیگەیشتبیت و لات رون بیت، دواتر دەمەویت بۆم رونبکەیتەوە گەر بەئەرک نەبیت، سوپاس…

    هەروەها دەربارەی Json پرسیارم هەیە گەربەئەرک نەبیت و شارەزایتان هەبیت وەلاممان بدەنەوە.
    پرسیارەکەم: بۆنمونە ئەم سایتەی ئیوە گەر بمەویت فایلی json ی بەدەست بخەم چۆن چۆنی دەتوانم بەدەستی بخەم ئایە هیچ ریگا هەیە یان هیچ سایت هەیە بتوانم سایتەکەی ئیوە بگۆرم بۆ سەرشیوازی json، یان دەبیت کەسەکە خۆی بەگویرەی داریژراوی سایتەکە دروستی بکاتەوە!، هیوادارم مەبەستم رون بیت دوبارە سوپاستان دەکەم گەر جوابمان بدەنەوە….

    1. سڵاوت لێبێت کاک بریار
      سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت : API key زۆربەی کات ماڵپەرەکە یان ئەو لایەنەی کە خزمەتگوزاریەک پێشکەش دەکات پێدەدات بۆ نموونە Hcaptcha بۆ ئەوەشە کە بزانن کێ چ داواکاریەک دەنێرێت و رێگری بکەن لەوەی هەر کەسێک لینکی API یەکەی هەبوو بە دڵی خۆی داواکاری بنێرێت چوونکە لەوانەیە API ەکە بە پارە بیێت

      سەبارەت بە پرسیاری دووەم : نەخێر ماڵپەرەکەمان لە ئێستادا هیچ وەلامدانەوەیەکی json نیە بەڵام گەر زۆر بە پێویستی دەزانیت دەتوانینن ئەم خزمەتگوزاریە بەردەست بخەین، هەموو ماڵپەرێک مەرج نیە زانیاریەکانت بە شێوازی REST API پێبدات واتە json بەڵکو دەبێت ماڵپەرەکە خۆی ئەم شتە بەردەست بخات

      1. زۆر سوپاس کاک ئارام بۆوەلامدانەوەی پرسیارەکانم.
        من ئەودوپرسیارەم بۆئەوەکرد خۆم شارەزایی ویبسایت نیم دروستم نەکردوە واتا تەواوی پیکهاتەی ناوسیت بەگشتی ئاخۆ هموو ویب سایتیک api key هەیە یان نا، هەرچەندە خۆم هیندەک شارەزام لەبواری مۆبایل ئەپلی کەیشن هەیە بۆیە ویستم بزانم گەر ویستم سایتیک ریسپۆنس بکەم بۆسەر شیوازی مۆبایل ئەپلی کەیشن ئەوا ئەوکات پیویستم API KEY دەبیت، وە ویستم بزانم ئەگەر ریگای ئۆنلاین هەبیت ویب سایت وەرگیریت بۆسەر فایلی json ئەوا حەزدەم دەکرد بزانم شتیکی لەوجۆرەهەیە بۆگیرانەوەی کات و نوسینی کۆد.
        بەلام ئایە گەر api key نەبیت هەر بەکارهینانی URL ی سایتەکە و ریسپۆنس کردنی ئایە هەمان ئیش دەکەن گەرشارەزایتان هەبیت؟ سوپاس بۆ وەلام دانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *