background

وێنەی رەنگا و رەنگ بۆ وێنەی خۆڵەمێشی باسکردن و کۆدکردن

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 442  بەروار : حوزه‌یران 14, 2016
image, image proccessing, rgb2gray
QR Code For:  وێنەی رەنگا و رەنگ بۆ وێنەی خۆڵەمێشی باسکردن و کۆدکردن

 وێنەی رەنگا و رەنگ بۆ وێنەی خۆڵەمێشی باسکردن و کۆدکردن

لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەکەین چٶن گەر ئێمە وێنەیەکی رەنگاورەنگمان هەبێت بیگۆرین بۆ وێنەیەکی خۆڵەمێشی وەک لەناو خەڵکی باوە وێنەری رەش و سپی ئێمە لێرەدا سێ رێگا دەخەینە روو کە دەشێت بەکاربێن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە کە دەشێت رێگای زیاتر هەبێت سودمان لەم بابەتە وەرگرتووە کە باسی ئەم ئەلگۆریثمانە دەکات کە نەرماڵەی Gimp بەکاری دەهێنێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، گەر تا ئێستا نازانیت بیرۆکەی وێنە چیە پێویستە ئەم دوو بابەتە بخوێنیتەوە بۆ تێگەیشتن

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی یەکەم

کارکردن لەگەڵ وێنەکان بەشی دووەم

هەروەها زمانی #c بەکار دەهێنین بۆ ئەنجام دانی کارەکەو کۆد کردن لەبەر ئەوەی ئاسانە بۆ کارکدن.

 

بیرت بێت ئێمە لێرەدا لەگەڵ وێنەی رەنگا و رەنگ کاردەکەین بۆ هەر وێنەخاڵ(pixel) ئەم کارانەی لای خوارەوە دەکەین

رێگای یەکەم

پێی دەڵێن lightness کە بەپێی ئەم شێوازە نیشان دەدرێت

{max(R, G, B) + min(R, G, B)} / 2

رێگای دووەم

پێی دەڵێن average واتە ناوەند(معدل) رێگایەکی سادەیە بەم شێوازە نیشان دەدرێت

{R + G + B} / 3

رێگای سێیەم

پێی دەڵێن luminosity ئەم رێگایەیان وەشانێکی رێگای دووەمە بەڵام بەشێوازێکی ئالۆزتر ئێمە هەر یەک لە رەنگەکان لەناو وێنەخاڵێک جارانی ژمارەیەک دەکەی ئەم ژمارانەش لەسەر شێوازی کارکردنی چاوی مرۆڤ دەرهێندراون بۆ نمونە چاوی ئێمە زیاتر هەستیارە بۆ هەندێک لە رەنگەکان و بۆ هەندێکیان کەمتر بەم شێوازە نیشان دەدرێت

0.21*R + 0.72*G + 0.07*B

کۆد کردن و ڤیدیۆی فێرکاری

تێبینی: گەر بەم شێوەیە وێنەکە هەڵگریت لەوانەیە کێشە دروست بکات دەتوانیت ئەم گۆرانکاریە بکەیت لە سەرەوە System.Drawing.Imaging بەکار بهێنی و کۆتا دێر کە نوسیمان بەم شێوەیەیەی لێبێت  ;(result.Save(“D:/result.jpeg”,ImageFormat.Jpeg وێنەی روونکردنەوەیی

 

 

کۆتایی

ئامانجی ئەم بابەتە ئەوە بوو هەستم کرد کەمێک خۆشدەبێت گەر شتێک بکەین ئەنجامی هەبێت و کەمێک کۆدی تێدابێت بە هیوای سود وەرگرتن و کاتێکی خۆش

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *