background

واژوی پەڕگە پاشەکەوتبوەکان (Checksum)

هاوپۆل: پاراستن  ژ.بابەت : 300  بەروار : ئایار 14, 2016
QR Code For:  واژوی پەڕگە پاشەکەوتبوەکان (Checksum)

واژوی پەڕگە پاشەکەوتبوەکان

جۆرەکانی بیرگە و شێوازی پاشەکەوتکردنی پەڕگەکان

لە زانستی کۆمپیوتەردا چەند چەند جۆرە بیرگەیەک هەیە کە تێیدا پەڕگە کاتی و هەمیشەییەکانی تێدا هەڵدەگیرێت کە دەکرێن بە دوو بەشەوە یەکەمیان کە بیرگە سەرەکیەکانن دوو جۆریان هەیە یەکەمیان بیرگە بە ڕێتێبەریی ھەڕەمەکییەوە (Random-Access Memory) کە چەشنێک کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەرە کە ئەیەڵێ دراوە لە کامە شوێنی ھەڕەمەکیدا کۆگە کرابێ، ڕاستەوخۆ ڕێ ببرێتە ئەوێ و دەست پێی بگا. پێچەوانەی ئەمە، چەشنەکانی تری کۆگەی دراوە وەکوو دیسکی سەخت، سی دی، دی ڤی دی و نەواری مەگنەتیک، لەبەر بێدەرەتانییەکانی داڕشتنی میکانیکی، تەنیا ئەوەیان بۆ ئەکرێ کە بە ڕیز و یەک لەدوای یەک درواەکان بخوێننەوە یان بیاننووسنەوە. ئەمەش ئەبێتە ھۆی ئەوە کە کاتی پێویست بۆ ڕێبردن بە شوێنی دراوەیەکی ڕەچاوکراو بەزۆری بەسترابێ بە شوێنە فیزیکییەکەیەوە.

جۆری دووهەم بیرگەی تەنیا-خوێندەنی (Read-only memory) کۆگەیەکە کە لە کۆمپیوتەرەکان و ئامێرە ئەلەکترۆنیکەکانی تردا بەکەڵکە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە دراوەکەی ناوی بەئاسانی ناگۆڕدرێ، ھەر بەم بۆنەشەوە زیاتر بۆ بەشینەوەی نەرمەواڵا بەکار ئەھێنرێ. مەبەست لە نەرمەواڵا ئەو نەرمامێرەیە کە زۆر لە نزیکەوە بە ڕەقامێرێکی تایبەتەوە گرێ درابێ و، ڕێی تێ نەچێ زووبەزوو نوێ و بەڕۆژ بکرێتەوە.

بەشی دووهەم جۆری بیرگە یەدەگەکان-ن کە بریتین لەو کۆگایانەی کە پەڕگەکان بە شیوەیەکی هەمیشەی هەڵدەگرن نمونە دیسکی ڕەق (Hard Disk Drive) وە هەروەها پەپکەی پتەو (Compact Disk) وە هەروەها جۆرەکانی تری بیرگە یەدەکیەکان.

پەڕگە کە لەم کۆگایانە پاشەکەوت دەکرێن هەر پەڕگەیەک لە چەند پەرچە پەرچەیەک پێکهاتوون کە بەیەکەوە پەڕگەکە پێکدەهێنن کە هەر پارچەیەک لە چەند ژمارەیەک بایت (Byte)، ئەمە بە کورتی جۆرەکانی بیرگە و کۆگاکان باسکران لەگەڵ شیوازی پاشەکەوتکردنی پەڕگەکان تێیاندا.

 

ئایا هەر پەڕگەیەک ‌هیچ واژوویەکی تایبەتی هەیە؟

وەک باسمان کرد هەر پەرگەیەک لە چەند پارچەیەک پێکهاتووە کە هەر پارچە و چەند بایت-یکن وە هەر بایتێکیش پێکهاتووە لە هەشت بیت (Bit) ئەم بیتانە ڕەنگە گۆڕانکاریان تێدا ڕووبدات ئەم گۆڕانکاریەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە واژووی پەڕگەکە کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێ (Checksum) کە هەر فایلێک و جۆرە (Checksum) ـێکی دیاریکراوی خۆی هەیە، کە ئەمەش تایبەتمەندێتیە هەر جۆرە پەڕگەیەک (File) ـێک لەوەی تر جیادەکاتەوە.

 

واژووی پەڕگە چیە “Checksum” چیە؟

واژووی پەڕگە کە هەر پەڕگەیەک واژویەکی تایبەت بە خۆی هەیە بریتیە لە جۆریک پشکنین بۆ بیتەکانی هەر فایلێک هەتاوەکو بزانێک کە ئایا هیچ هەڵەیەک لە کاتی گواستنەوەدا یاخود لە کاتی خەزنەکردنی پەڕگەکەدا ڕووی نەداوە، یاخود بۆ دڵنیابوون لەوەی ئایا ئەم پەڕگەیەی کە لە تۆری ئینتەرنێتەوە وەری دەگری هەتاوەکو بزانی کە ئایا ئەمە وینە ڕاستیەکە لە پرۆگرامەکە یاخود نا کە ئەمە بە باشترین جۆری پشکنین بەکاردێت بۆ ئەو پرۆۆگرامانەی کە کەسانە گێرەشێوێنەرەکان هەڵدەستن بە تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆدی کیناوی هەتاوەکو کرداری ناشیاوی پێوە ئەنجام بدەن.

 

چۆن ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجام ئەدرێت؟

لەڕاستیدا بۆ ئەنجام دانی ئەم پشکنینە چەند جۆرە ڕێگایەک (Algorithm) ـێک هەیە کە بەناوبانگترینیان ئەوەیە هەڵدەستێت بە پارچە پارچەکردنی ناوەڕۆکی پرۆگرام و پەڕگەکان و پاشان هەڵدەستێت بە کردارێکی لۆجیکی (XOR) کردنی ژمارەی بیت-ەکانی ئەو پەڕگەیە پاشان ژمارەیەکی نموونەیی (Unique) کە دەبێتە واژویەک بۆ ئەو پەڕگەیە لە کاتی هەر گۆڕانکاریەن تەنانەت ئەگەر بچووکیش بێت ئەوا ئەم بەهایە دەگۆڕێت، بۆیە باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لە ڕاستی و دروستی پەڕگەکان.

 

چۆنیەتی ئانجامدانی ئەم پشکنینە؟

چەندین ئەمڕاز و پرۆگرامۆکە هەن کە ئەم کردارە ئەنجام ئەدەن هەتاکوو ئەم کردارە ئەنجام بدەن دیارترینیان بریتییە لە ئامڕازی (7-Zip) کە بە چەند جۆرێکە لە تێکهەڵدراوەپەڕلە (Hash Function) بۆت دەگەڕێنێتەوە، وە ئەگەر پڕۆگرامسازی ئەوا چەندین ڕێگا هەیە کە دەتوانیت جێبەجێی کەیتە ناو پڕۆگرامەکەتەوە، وە چەند ماڵپەرێک هەیە کە هەڵدەستن بە ئەنجام دانی ئەم پشکنینە بۆ نمونە GitHub Checksum و Defuse.ca و چەندانی تر..

 

نموونەی زیندوو: هەڵدەستین بە ئەنجام دانی ئەم پشکنینە بۆ وێنەی ئەم بابەتە.

دەبێت هەمان ئەنجام لەلای تۆش دەربچێت لە کاتی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە

md5ca03c8a8181116bde3c98f10ba1b0749
LMb334ab21b74bda21e4e8ffff6c89c5f8
NTLM31d6cfe0d16ae931b73c59d7e0c089c0
sha15a9d115632042f9ff8c199d082b97f068e856413
sha256639e352761b5c91c4b119e3ed20362dd1383c97444fe571f20f971939d9e69e2

سامرەند حاجی

ژمارەی بابەتەکان: 11

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *