background

ئەلگۆریثم چیە؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 228  بەروار : نیسان 27, 2016
ئەلگۆریثم, ئەلگۆریثم چیە
QR Code For:  ئەلگۆریثم چیە؟

ئەلگۆریثم(Algorithm)

کاتێک سەیری جیهانی کۆمپیتەر دەکەین دەبینین جۆرەها زاراوە هەن و بەکار دەهێندرێن کە پێویستە لەسەرمان بیانزانین یەکێک لەم زاراوانە ئەلگۆریثمە ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەم زاراوەیە تایبەت نیە تەنها بە کۆمپیتەر بەڵکو لە زۆربەی بوارە زانستیەکان بەکار دەهێندرێت لێرەدا باسی دەکەین و بزانین چیە

 

ئەلگۆریثم چیە؟

زاراوەی ئەلگۆریثم بەواتای رێگای شیکار کردنی کێشەیەک دێت زۆر بەوردتری چۆنیەتی شیکار کردنی کێشەیەک نیشان دەدات بە جۆرێک کە هەموو کەس بتوانێت تێیبگات و نشاندانی رێگای شیکارکردن بە شێوازێکی زۆر سادە و کەم لەبواری کۆمپیتەر شێوازی نوسینی کۆدەکەت یان پرۆگرامەکەت بۆ رووندەکاتەوە بەجۆرێک بیرۆکەکان زۆر بە روونی بگەن بە کەسەکەو بتوانێت دروستیان بکاتەوە بەبێ هیچ گرانیەک

 

زاراوەی ئەلگۆریثم لەکوێوە هاتووە؟

بروا بکەی و بروا نەکەی ئەلگۆریثم  ناوی زانایەکی موسوڵمانە و خەڵکی خوارزم ە لە ئێران گەر هەڵە نەبم ناسناوی الخوارزمي بووە و ناوی راستی خۆی محمدی کوری موسای خوارزمی بووە بە سادەیی ئەم برادەرە بە یەکێێک لە گەورەترین زاناکانی بیرکاری  دادەنرێت بەدرێژای مێژوو زۆر زۆر شتی نوێی داهێاوە لەوانەیە گوێت لە وشەی ئەلجێبرا ببێت (algebra) بە باوکی ئەلجێبرا دادەنرێت کە گۆراوی وشەی عەرەبیە الجبر هەڵسا بە نووسینی کتێبێک لەسەر سادەکردنەوەی کاروباری ناوبازار بە بەکارهێنانی هاوکێشەکان و شێوازی بەکار هێنانیان و یەکەم کەس بوو شتی لەم جۆرە بکات سادەکردنەوەی هاوکێشەکان گرنگ زۆری لەسەر نەرۆم کەسێکی موهیم بووە ئەوانە قسەی من نین قسەی هەموو جیهانە

 

شێوازەکانی نوسینی ئەلگۆریثم

راستیەکەی هەر شێوازێک بێت دەبێت تەنها یاسا ئەوەیە بەشێوازێکی روون و رێک و کەم بیرۆکەکەت نیشان بدەی و بە دوو شێوازی سەرەکی دەتوانرێت بنوسرێت

١- قسەی ئاسایی کە شێوازەکان نیشان دەدات و کردارەکان رووندەکاتەوە لەبوواری کۆمپیتەر لەوانەیە سودۆ کۆد بێت (pesudo code )  کە شێوازێکە لە قسە کردن کە لە کۆد نزیکە بەڵام کۆد نیە  سەیری نموونەیەک بکەن بۆ پرۆگرامێک کە چۆنیەتی دۆزینەوەی ئەنجامی توان دەکات

٢- رێگا بۆ نیشان دان یان نوسینی شیکاری کێشەیەک (algorithm) ەک بە شتێکە پێیی دەڵێن فلۆچارت

کە هەریەک لەو شکڵانە مانایەکی خۆیان هەیە گەر ویستت دەتوانی زیاتریان لەسەر بخوێنیەوەو زانیاری زیاتر وەرگری

 

 

هیوادارم بیرۆکەیەکتان کۆکردبێتەوە لەسەر ئەوەی ئەلگۆریثم  چیە و چۆن بەکاردێت بەهیوای سودوەرگرتن 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.