background

تەکنیکی ئەجاکس Ajax چیە و چۆنیەتی بەکارهێنانی

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 608  بەروار : ته‌مموز 5, 2016
ajax, Asynchronous Javascript and xml
QR Code For:  تەکنیکی ئەجاکس Ajax چیە و چۆنیەتی بەکارهێنانی

ئەجاکس Ajax چیە و چۆنیەتی بەکارهێنانی

کاتێک باسی بواری وێب دەکەین زۆر شتی جیا لەخۆی دەگرێت کە دەشێت زۆر بەسوودبن و کارەکانمان زۆر خێراتر بکەن یان دەشێت کارەکانمان بەبێ هەندێک تەکنیک بەرێوە نەچێت بۆیە لەم وانەیەدا باسی یەکێک لەو تەکنیکانە دەکەم کە زۆر باوە لەم بوارەدا ئەویش ئەجاکس(Ajax) فەرموون با دەسپێبکەین

ئەجاکس چیە؟ 

ئەجاکس (Ajax) کورتکراوەی (Asynchronous Javascript and xml) واتایەکەی بە کوردی لەوانەیە سەیر دەرکەوێت بەڵام رێگایەکە بۆ گۆرینەوەی برێک زانیاری لەگەڵ راژە(server) بەبێ ئەوەی پەرەکە رەفرێش ببێت لەوانەیە بەم شێوازە سوودی زۆر دیار نەبێت بەڵام بیرۆکەکەی ئەوەیە کاتێک فۆرمێک دروست دەکەی و submit دەکەیت ئەوا داواکاریەک(http request) دەنێریت بۆ راژە(server) لە رێگای پرۆتۆکۆڵی http و ئەو برە زانیاریەی لەناو فۆرمەکەیە دەنێردرێت لەسەر راژەکە دەتوانینن زانیاریەکان وەربگرینەوە یان بە هەمان شێواز کاتێک داوای پەرەیەک دەکەین لە راژەکەمان ئەوا داواکاریەک دەنێرین و پەرەکە ریفرێش دەبێت و زانیاریەکەمان بۆ دەگەرێتەوە بەڵام دەشێت هەمان کار بکەین بەبێ ئەوەی پێویست بکات هەموو پەرەکە ریفرێش ببێتەوە تەنها ئەو پارچانەی پێویستمانە داوایان دەکەین ئەم وێنەیە روونکردنەوەی زیاتر دەدات

How-Ajax-Call-Works-in-Selenium-Webdriver

 

سوودی ئەجاکس

ئەوەی لە سەرەوە باسم کرد یەکێکە لە سوودەکانی ئەجاکس لەوانەیە باشترین نموونە بۆ ئەجاکس سیناریۆیەک بێنینەوەو باسی بکەین، وا دابنێ کارێکت وەرگرت کە پێویست بوو نەرمەکاڵایەکی  مۆبایل دروست بکەی بۆ هەردوو سیستەمی وەگەرخەری Android,ios کە داواکاریەکە بەم شێوەیە بوو

ئێمە ماڵپەرێکمان هەیە کە بابەتی لێ بلاودەکەینەوە پێمان خۆشە نەرمەکاڵایەکمان بۆ دروست بکەیت کاتێک ئێمە شتێکمان لە ماڵپەرەکە بڵاوکردەوە ئەوا لەناو نەرمەکاڵاکان بڵاو ببێتەوە واتە لەگەڵ ماڵپەرەکەمان پەیوەندی هەبێت

سەیری ئەم داواکاریانە بکەیت کێشەی سەرەکی ئەوەیە چۆن زانیاریەکانی سەر ماڵپەرەکە بگەرێنمەوە ناو نەرمەکاڵاکان ئێ سیستەمی android بە جاڤا(java) پرۆگرام دەکرێ و سیستەمی ios بە obj-c ئێ کە زۆر دوورن لە ماڵپەر و وێب ئەم کارە زۆر لەوە ئاسانترە کە بیری لێ دەکەیتەوە بیرتە باسی ئۆبجێکی جەیسۆنمان کرد رێک ئەو کارە دەکەین ئێمە داواکاریەک بۆ پەرەیەکی php دەنێرین لەگەڵ کەمێک زانیاری پاشان ئەو پەرەیە وەڵامێکمان دەداتەوە ئۆبجێکتێکی جەیسۆنە بڵاوکراوەکانی ماڵپەرەکەی تێدایە بەم شێوەیە زۆر بە ئاسایی دەتوانیت ئەم ئۆبجێکتە بەکار بهێنیت لە هەردوو زمانی جاڤا و سی.

ئەمەیان نمونەیەک بو کە چۆن دەشێت ئامێری مۆبایل لەگەڵ بنکەدراوەیەک قسەبکات کە لەسەر راژە نموونەی دیکە هەیە کە بتوانینن باسی لێوە بکەین لە بواری وێب دا وەک باسم کرد لە سەرەوە لەگەڵ تێپەربوونی کات دەزانیت لەکوێ بەکاری بهێنیت باشە.

ناردنی داواکاری لەرێگای ئەجاکس 

خۆی ناردنی داواکاری http لە هەموو زمانێک دەکرێت و لە هەر یەکەیان بە شێوازێکە بەڵام ئەوەی گرنگ بێت من لێرەدا باسی ناردنی داواکاری دەکەم لەرێگای وێبەوە واتە پەرەیەک داواکاریەک بنێرێت بۆ پەرەیەکی تر ئەو کارەش لەرێگای زمانی javascript ەوە دەکرێت هەر لەگەڵ ئەوەدا من لایبرەری Jquery بەکاردەبەم لەم وانەیەدا لەبەر ئەوەی کارەکەی زۆر ئاسان کردووە پاشان بە نموونەی ڤیدیۆ دروستی دەکەین. فەرموون لەگەڵ ڤیدیۆکە

تێبینی: لە ڤیدیۆکە تەنها باسی وەرگرتنەوەی زانیاری دەکەم دەشێت سرینەوەو نوێکردنەوە بە هەمان شێواز بکرێن

 

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.