background

ئۆبجێکتی جەیسۆن(JSON) چیە ؟

هاوپۆل: بەرنامەدارشتن  ژ.بابەت : 241  بەروار : نیسان 30, 2016
ajax, api, java script object notation, JSON, rest, جەیسۆن
QR Code For:  ئۆبجێکتی جەیسۆن(JSON) چیە ؟

ئۆبجێکتی جەیسۆن(JSON) چیە ؟

پێش ئەوەی بچینە ناو وردەکاریەکان سەرەتا با باسی کەمێک بیرۆکە بکەی ئایە هیچ رۆژێک هەبووە کە بیر لەوە بکەیتەوە چۆن زانیاریەک بگۆریەوە لەنێوان دوو زمانی کۆد کردن کە زۆر لەیەک جیان یان هەبووە بیرت لەوە کردبێتەوە بۆ نموونە چۆن چاتەکانی فەیسبووک راستەوخۆ لە مەسنجەری مۆبایلەکەتەوە و لە وێبسایتەکە بە هەمان شێواز دەگەن چۆن دروست کراوە چۆن هەمان زانیاری دەگات بە مۆبایلەکەت یان کاتێک هەبووە کە ویستووتە کۆمەڵە زانیاریەک بەشێوەیەک هەڵگری کە زیاتر لە یەک شت بتوانن وەری بگرن و لێی تێبگەن نموونە وێبسایتەکان و مۆبایلەکان و کۆنسۆڵەکانی یاری کردن هەر بۆ نموونە. ئەم هەموو باسە بە شتێک چارەسەر دەکرێت پێی دەگوترێت Javascript Object Notation  کورت کراوەکەی JSON ە 

 

JSON چیە ؟

ستاندارێکە بۆ گواستنەوەی زانیاریەکان لەشێوازی کلیل و نرخ (key and value) شتێکی وەک ماپ بیرتان دێت باسی ئەررەی مان کرد لە داتاسترەکچەر گوتمان شوێنەکان ناویان هەیە کە ژمارە بون ئێ لێرەدا دەشێت نوسینیش بێت زۆربەی کاتەکان جەیسۆن ئۆبجێکتەکان بەکار دەهێندرێن بۆ پەیوەندی و زانیاری گۆرینەوە لە نێوان سێرڤەر و کلایەنت کە دەشێت هەر شتێک بێت بتوانێت ریکوێستێک بۆ سێرڤەرەکە بنێرێت زۆربەی زمانەکانی کۆد کردن شتێکیان هەیە پێی دەڵێن جەیسۆن پارسەر JSON Parser دەتوانیت وای لێتێبگەیت کە شێوازێکە ئەو زمانە دەتوانێت شتەکانی ناو ئۆبجێکتێکی جەیسۆن وەرگرێت و دەسکاریان بکات و بیانخوێنێتەوە

 

JSON چۆنە و دەشێت چی لەناو هەڵگرین؟

شێوازی نوسینی جەیسۆن زۆر زۆر سادەیە لەگەڵ بینینی دەیبینیت چەند سادەیە ئەو شتانەی دەتوانین لەناوی هەڵیگرین بریتیە لە

١- ژمارەکان

٢- سترینگ یان نووسینێکی تر

٣- جەیسۆن ئۆبجێکتێکی تر

٤- نەڵ واتە هیچ

٥- سپەیس دەتوانین شتێکی بەتاڵ بنێرین بە جەیسۆن

٦- لە زمانی جاڤا سکریپت دەتوانیت فەنکشنی لەناو هەڵگری

ئەمەش نموونەیەک لە جەیسۆن ئۆبجێکتێک

لەوانەیە زۆر باش نەزانین چۆن بەکار دەهێندرێت بەڵام بە دڵنیایەوە لە داهاتوودا بە کۆد باسی دەکەین ئامانجی ئەم بابەتە ئەوە بوو کە ئەو شتە جوانەتان پێ ئاشنا بکەم کە زۆر زۆر بەسود و بەهێزە ، پێش ئەوەی کۆتای بە بابەتەکە بهێنم ئەوە بزانن زۆربەی بەرنامەکان دەتوانن زانیاریەکانیان بەشێوازی جەیسۆن ئێکسپۆرت بکەن .

 

ئەمەش کورتە باسێک بوو لەسەر ئۆبجێکتی جەیسۆن بەهیوای سوود وەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.