دروستکرنی ماڵپەرێک لە سەرەتاوە Nodejs

0 فێرخواز

ئێمە چەند پڕۆژەیەکەمان هەیە و پڕۆژەکانیش هەمووی سەرچاوەکراوەن. بۆ نموونە ناوی کوردی و پێرمادیلیت. بەڵام ئەوجارە پلانمان وایە کە جگە لەوەی کۆدەکەی سەرچاوەکراوەبێت، تەواوی پڕۆسەی درووست کردنەکەشی ڕیکۆرد بکەین و لە وێبسایتی درەختی گەشەپێدەران بڵاویکەینەوە.

ئامانجامان ئەوەیە کە چۆنییەتی دەست پێکردن و کارکردنی لەسەر و تەواوکردنی پڕۆژەتان پێ نیشانبدەین بە بەکارهێنانی نوێترین فرەیموۆرک و تووڵ. لە ڤیدیۆیەکانیش پلانمان وایە کە بە شێوەی pair programming بن. واتا دوو کەس پێکەوە کار دەکەن و تاوتوێی هەموو هەنگاوەکان دەکەن، بەم شێوەیە باشتر پرسیارەکان وەڵام دەدرێنەوە 

وێبسایتەکە ئێستا لایڤە 🙂

چی فێرده‌بم له‌م زنجیره‌ فێركاریه‌؟

كۆمه‌ڵێك سه‌ردێر و بابه‌ت هه‌ن كه‌ باسیان ده‌كه‌ین له‌وانه‌

  1. چۆن ده‌سبكه‌م به‌ دروستكردنی پرۆگرامێك یان ماڵپه‌رێك؟
  2. nodeJS چیه‌؟
  3. database migrations  و database seed چین
  4. Rest API چیه‌؟
  5. به‌كارهێنانی فره‌یمۆركی expressjs
  6. چۆن له‌گه‌ڵ بنكه‌دراوه‌ی mysql كاربكه‌ین
  7. Query Builder و ORM ه‌كان چین ؟
  8. فایلی env. چیه‌ و سوودی چیه؟
  9. باسێكی web servers
  10. cyclic dependencies چیه‌ و چۆن سودی لێدده‌بینین
  11. server side validation به‌ به‌كارهێنانی express-validator
  12. به‌كارهێنانی JWT و دروستكردنی تۆكن بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ به‌كار ده‌هێندرێت
  13. بیرۆكه‌ی SSR چیه‌؟
  14. ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی SPA
  15. ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی PWA
  16. چ شتێك ReactJs جیاده‌كاته‌وه‌ له‌ Jquery ؟
  17. vercel چیه‌ و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ؟
  18. pm2 چیه‌ ؟
  19. باسكردنی Vultr كه‌ كۆمپانیه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی سێرڤه‌ر و ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ور
  20. Background Job ه‌كان و Cron Job ه‌كان
  21. كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی net framework.
  22. RSS Feed چیه‌ ؟

مامۆستا:

دامەزرێنەری درەختی گەشەپێدرەان ، ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Lezzoo,Avesta Group , Lucid GIGANT Technology) لە چه‌ندین بوار بە سەرەکی بواری وێب پرۆگرامینگ. درەختی گەشەپێدەران پرۆژەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشیە بە هیوای سوود وەرگرتن لە ناوەرۆکەکانی.
خۆڕاییە(بێ پارە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *