background

سەرەتای رێگا

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 25  بەروار : نیسان 14, 2016
دەسپێک, سەرەتا, سەرەتای رێگا
QR Code For:  سەرەتای رێگا

بەناوی خودای گەورە و مهرەبان

لەدوای ماندوو بوون و کۆششێکی زۆر توانیمان سەرەتایەک بۆ بیرۆکەکەمان دابنێن و لێرەوە بتوانین ببینە هۆی سوودگەیاندن بە دەورەبەرمان ، ئەوەی دەیبینین لێرە برێکی بچوک نشان دەدات لە بیرۆکەکانمان بۆ خزمەتکردنی زانست ئەوە بە یەکەم بڵاوکراوەی وێبسایتەکەمان دادەنێم کا تێیدا تەنها راگەیاندنە بەوەی کە دەستمان بەکارەکانمان کردووە و هەوڵ دەدەین زۆرترین زانیاری بە خوێنەری بەرێز بگەیەنین بۆ زانیاری ئەو بابەتانەی لێرەدا بڵاو دەکرێنەوە پەیوەندی بە هەواڵی تەکنەلۆجیەوە نیە بەڵکو هەر جارە و شتێکی تەکنەلۆجیا دەهێنین و باسی لێوە دەکەین کە پەیوەندی بە کۆد نوسین هەیە یان بیرۆکە یان   هەر شتێکی نوێ لە بواری کۆد و شیکردنەوەی یان باسکردنێکی بە کورتی

وەک باسم کرد لە بەشی بڵاوکراوە ئەو شتانەی پەیوەندیان بە کۆد و پرۆگرامینگ هەیە باس لێوە دەکەین لەوانەیە بشێت باسی هەندێک هەواڵی تەکنەلۆجیا بکەین بەڵام ئەوەی پێویستە بزاندرێت ماڵپەری هەواڵی تەکنەلۆجی نیە هەروەها لە بەشی کۆرسەکان  جۆرەها کۆرسی پرۆگرامینگ و بواری زانستی کۆمپیتەر دادەنێن هەڵبەتە ئەوە لە پلانماندایە سەرەتا بە نوسسین و بڵاوکراوە دەسپێدەکەین پاشان بە کۆرسەکان و وەک گوتم زۆر بیرۆکەی ترمان هەیە بۆ ئەو پرۆژەیە کە لە داهاتوو دوای سەرکەوتنی ماڵپەرەکەمان خزمەتگوزاری زیاتر دەخەینە بەردەست بەهیوای ئەوەی بتوانین سوود بە خەڵکی بگەیەنین.

 بەداخەوە

بەداخەوە و بە داوای لێبوردنەوە کەوا ئەوە رادەگەیەنین لەبەر رێکنەکەوتنمان لەسەر ئەو سیستەمەی کە دروستمان کردبوو و بە باش نەبینینی شتەکان و زۆری هەڵە تێدا لەگەل ئەوەی ماندوو بونێکی زۆری تێدا کرابوو بەدرێژایی نزیکەی دوو ساڵ بریارماندا سەرەتا بە سکریپتی وۆردپرێس دەسپێبکەین و بیرۆکەکانی ترمان لە داهاتوو خۆمان درووست بکەینەوە بە شێوەیەکی رێکتر و باشتر هۆکاری ئەوەی ئەو کارەمان کرد لەگەل پلانەکانمان نەدەگوونجا زیاتر دوایبخەین بۆیە لەمرۆوە دەس بە بڵاوکردنەوە دەکەین.

تێبێنی: لەوانەیە کەسانێک هەبن بڵێن بۆ شتی ئامادەتان بەکارنەهێنا نموونەی وۆردپرێسس وەڵامەکەی ئەوەیە ئەگەر بتەوێت فێرکاری کۆد دابنێیت دەبێت کەمێک ئاستی خۆت دەربخەیت + شتێک بێت بە پێی ئیشی خۆت دەسکاری بکەیت و گەورەی بکەیت.

هەندێک جار پیاو دەبێت دان بە راستەکاندا بنێت ئەوەی دروستمان کردبوو باشبوو بەڵام باشترمان دەویست وۆردپرێسس لە ئێستادا باشترینە و لە داهاتوو دەگۆردرێت، سەبارەت بە ئاستیشمان ئینشاڵا ئەو بابەتانەی بڵاویان دەکەینەوە ئاستمان نشان دەدەن لە کۆتایی دا ئامانجمان خزمەتکردنی خەڵکیە ناوەرک گرنگترینە سوپاس بۆ بەشداریبوونتان و یارمەتدانتان و پشتگیریتان لە ئێستاو لە داهاتوودا

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *