background

Permadelete

هاوپۆل: ئەندازیاری نەرمەکاڵا ( سۆفتوێر )  ژ.بابەت : 1412  بەروار : شوبات 13, 2017
file shredder, open source, permadelete, shred
QR Code For:  Permadelete

تێبینی: لەم وتارە سڕینەوە بەرانبەر Delete بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی ئاسایی. وە لەناوبردنیش بەرنبەر Shred بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی هەتا هەتایی.

بۆ هەر فایلێکی ناو کۆمپیوتەرەکەت،  کە هەڵگیراوە لەسەر دیسک، سیستەم هەندێک زانیاری هەڵدەگرێت: ناوی فایل، جۆری فایل، بەرواری درووستکردن و بەرواری دوایین دەستکاری و بەرواری دوایین خوێندنەوە. ئەو جۆرە زانیارییانە پێیان دەگوترێ مێتاداتا(Metadata) بەڵام یەکێک لە گرنگترین ئەو زانیارییانەی کە سیستەم پێویستی پێیەتی دەربارەی هەر فایلێک ئەوەیە کە ئەو فایلە بە دیاریکراوی لە کوێی دیسک هەڵگیراوە. کاتێک کە فایلێک دەسڕیتەوە، بۆ نموونە بەهۆی داگرتنی دوگمەی “Delete” لەسەر کیبۆڕدەکەت، ئەوە فایلەکە نییە کە دەسڕێتەوە، بەڵکو مێتاداتای فایلەکەیە. واتا داتا ڕاستەقینەکە، 1و 0ـەکان, هێشتاش هەر لەسەر دیسک ماون. کەواتە هەروەک پێشتریش باسمان کردووە، بەهۆی بەکارهێنانی نەرمەکاڵای تایبەت دەکرێ ئەو فایلانە بگەڕێندرێنەوە.

یەکێک لە ڕێگاکانی لەناوبردنی فایل، بەکارهێنانی جۆرە بەرنامەیەکە کە پێیان دەگوترێ File Shredder. ئەو جۆرە بەرنامانە پێش ئەوەی فایلەکە بسڕنەوە، داتای بێکەڵک و بێ مانا لەسەر فایلەکە دەنووسن و دواتریش مێتاداتای فایلەکە تێکدەدەن. ئینجا دەیسڕنەوە. بەو شێوەیە ئەو جۆرە فایلانە ناتواندرێ بگەڕێندرێنەوە.

ناساندنی Permadelete

پێرمادیلیت-یش پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەی درەختی گەشەپێدەرانە. کاری بەرناماکە سڕینەوەی فایلە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. بەرنامەکە بەرابنەر بە زۆرتر لە ٧ بەرنامەی ڕیکەڤەری تاقیکراوەتەوە و هیچیان نەیانتوانیوە ئەو فایلانە بگەڕێننەوە کە پێرمادیلیت لەناویان دەبات. دەتوانی زانیاری زۆرتر وەرگری لەسەر چۆنییەتی کارکردنی پێرمادیڵیت.

چۆنییەتی بەکارهێنان

پێرمادیلیت وا درووستکراوە کە زۆر ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان، لێرەدا سێ ڕێگا باس دەکەم بۆ لەناوبردنی فایل بەهۆی پێرمادیلیت:

یەکەم: بەهۆی Send To

کلیکی لای ڕاست لەسەر هەر فایلێک یان فۆڵدەرێک بکە کە دەتەوێت و Send To و دواتریش Permadelete هەڵبژێرە

سڕینەوەی فایل بەهۆی

دووەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ویندۆی پێرمادیلیت

سڕینەوە بەهۆی Drag and Drop

سێیەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ئایکۆنی بەرنامە

شۆرتکەتێکی بەرنامەکە لەسەر دێسکتۆپ یاخود هەر شوێنێکی دیکە درووستبکە و ئەو فایلەی دەتەوێ بخە ناوی. دەتوانی وەک Recycle Bin بەکاری بهێنی.

سڕینەوەی فایل بەهۆی Drag and Drop

دابەزاندن:

محمد یاسین

ژمارەی بابەتەکان: 21

قوتابی بەشی ئەندازیاریی سیستەمی زانیاری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر