background

بنکەی زانیاریەکان چیە ؟

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 245  بەروار : ئایار 3, 2016
database, DB, mangoDB, sql, بنکەی زانیاریەکان, داتابەیس
QR Code For:  بنکەی زانیاریەکان چیە ؟

بنکەی زانیاریەکان (Database) چیە ؟

لێرەو لەوێدا زاراوەی بنکەی زانیاریەکان دەکەوێتە بەرگوێمان و ئەو کەسەی کەمێک لە بابەتەکە بزانێت لەوە دەگات کە خەڵکی چەند بە هەڵە ئەو زاراوەیە بەکار دەهێنن و راستیەکەی شتێکی زۆر بێزارکەرە. لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم کەمێک رونیبکەمەوە داتابەیس واتای چی و بەشێوەیەکی کەمێک رێک و پێک.

دەسپێک ی بیرۆکە 

لە سەرەتا دا با هەوڵبدەین بزانین بنکەی زانیاریەکان چیە، باشە با کەمێک لە کۆمپیتەر بچینە دەرەوە و باسی نموونەیەکی ژیانی راستی بکەین وادابنێ تۆ کۆمپانیایەکت هەیە لە هەر جۆرێک خەڵک دێن و شت دەبەن بە کۆمەڵ باشە چٶن دەزانی کێ چی بردووەو ئەو زانیاریە دەهێڵێەوە بێگومان لە شوێنێکدا دەینوسیەوە یان هەڵیدەگریت یان لەبیرت دەمێنێتەوە کەواتە ئەو شوێنەی ئەو زانیاریانەی تێدایە پێی دەڵێن بنکەی زانیاریەکان یان داتابەیس لەناو خەڵکیدا باوە بەڵام سەیر بکەیت دەشێت لە چەند پەرێکی سپیدا زانیاریەکان هەڵگری یان لە شوێنێک و شێوازی رێکخستنیان لە کەسێکەوە بۆ کەسێک بگۆرێت یان لە جۆرە کارێکەوە بۆ یەکێکی دی بگۆرێت ئێ ئەو کارکردن و رێکخستنی زانیاریەکانت رێک وەک ئەوەیە کاری DBMS دەکەیت گەر نازانیت ئەمە چیە لە بابەتی وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن باسم کردووە گرنگ ئەوەیە لە کۆمپیتەردا داتابەیس یان بنکەی زانیاریەکان چەند فایلێکن بە سادەیی بەس جیاوازی ئەوەیە شێوازی رێکخستن و دابەش کردنی زانیاریەکان و شێوازی کارکدن لەگەڵیان زۆر جیاوازە پێش ئەوەی لەبیری بکەم نموونەیەکی تر ئەوەیە کاتێک دەچیت بۆ دکتۆر زۆر جار سکێرتێری دکتۆر بایی یەک پەرتوکخانە پارچە پەری نوسیوە و دەگەرێت کاتێک نەخۆش بۆ جاری دەهاتوو دەگەرێتەوە لای دکتۆر ئەو پەرتوکخانەیە بنکەی زانیاریەکانە بۆ ئەو دکتۆرە.

 

بنکەی زانیاری لە کۆمپیتەر چۆنە؟؟

خۆشحاڵانە پێویست ناکات مێشکمان بە شێوازی دروست کردنی فایلەکان و رێکخستنیانەوە ماندوو بکەین چونکە DBMS ەکان ئەو کارەمان بۆ دەکەن ئێ لەوانەیە پرسیار بکەیت ئێمە چی دەکەین لە داتابەیس مادام راستیەکەی بەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی کە DBMS ەکە بەردەستی دەکات بۆ بەرێوەبردنی زانیاری و هەڵگرتیان و وەگرتنەوەیان.

 

جۆرەکانی داتابەیس

ئەم رستەیە خۆی لەخۆیدا جیهانێکە بەڵام ناچینە ناویەوە لەبەر چەند هۆکارێک یەکەمیان خۆم باشی لێنازانم دوەمیان پێویستمان پێی نیە لەبەر ئەوەی داتابەیسەکان بە زۆر شێواز دابەش دەکرێن و شێوازی دابەش کردنەکەی ئێمە بەندە لەسەر چۆنیەتی هەڵگرتینی زانیاریەکان و وەرگەتنەوەکانیان

لەسەر ئەم بیرۆکەیە داتابەیسەکان دەکرێن بە سێ بەشی سەرەکی

1- SQL داتابەیسەکان لەوانەیە ناوێکی سەیر بێت لەبەر ئەوەی ئێمە باسمان کرد کە sql زمانێکە بۆ کۆنترۆل کردنی زانیاریەکانت بەڵێ وایە، و ناوەکەی بەخۆوەیەتی واتە ئەو بنکە زانیاریانەی کە زمانی sql بەکار دەهێنن بۆ کۆنترۆڵ کردنی زانیاریەکان

2- شێوازی دوەم پێیان دەڵێن NoSQL داتابەیس واتە ئەو جۆرە بنکە زانیاریانەی کە ئەو زمانە بەکارناهێنن بۆ وەرگەتنەوەی زانیاریەکان و هەر زانیاریەک هەڵدەگریت لەناو ئەم داتابەیسە وەک ئۆبجێکتێکی جەیسۆن لێدێت و دەتوانیت زانیاریەکانت وەرگریتەوە

3- شێوازی سێیەمان هەیە کە لەنێوانی هەردوو جۆرەکەی سەرەوەن و راستیەکەی زانیاری زۆرم نیە لەسەری بۆیە زۆری قسە لەسەر ناکەم بەڵام دڵنیام بیرۆکەیەت بۆ دروست بووە کە چۆنە خۆت دەتوانیت بچیتە دوای

 

جیاوازی نێوان SQL database  و NoSql database

ئەوەیان قسەی زۆری لەسەرە زۆر بە کورتی باسیان دەکەم چوونکە گەر بزانیت چۆنن و چین ئەوە دەزانیت کە پێویستیە هەردووکیان هەبن

sql داتابەیسەکان زۆر بەهێزن لە هێنانەوەی زانیاریەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان دوو جۆر یان زیاتر زانیاری کە لە یەک شوێندا نەبن ئەو پەیوەندیە پێی دەڵێن (Relation) کە لە بابەتێکی تایبەتی باسی ئەو جۆرە داتابەیسە دەکەم چوونکە یەکێکە لە بنچینەکانی وێب نەک وێب بە تەنها بەڵکو زۆربەی پرۆگرامەکان نموونەیەک mysql ە

 

Nosql داتابەیسەکان زۆر زۆر خێران بەڵام ئەوەندە بەهێز نین وەک sql داتابەیسەکان لە وەرگرتنەوەی زانیاریەکان یان دروستکردنی پەیوەندی لەراستیتدا ئەوان ناتوانن (relation) دروست بکەن و هۆکاری خێرایەکەیان ئەوەیە نموونەیەک ئەوەیە MangoDB ئەوەی لەگەڵ NodeJS کاری کردبێت دەزانێت چیە

 

هەڵەی خەڵکی

لێرەدا ئەوەیە هەڵەی خەڵکی زاراوەی داتابەسی بۆ پرۆگرامێک بەکار دەهێنن کە داتابەیسەکە دەسکاری دەکات جیاوازی زۆرە هەرچی لە جیهانی تەکنەلۆجیا دەیبینیت پەیوەندی بە زانیاریەکان و چۆنیەتی کارکدن لەگەڵیان هەیە و داتابەیسەکان بنەمای زۆر زۆر لە زانست و کار و پرۆگرامەکانن بۆیە زاراوەیە بەکار بهێنیت بۆ نیشاندانی پرۆگرامێکی سادە ئەوە هەڵەیە.

لە کۆتایی دا

sql داتابەیسەکان و nosql داتابەیسەکانمان باسکرد ئەوە مانای ئەوە نیە sql داتابەیسەکان خاون بەڵکو بەجۆرێ خێران کە خێرایی گەراندنەوەی زانیاریەکانیان لە چرکەیەک کەمترە بۆ کردارە ئاساییەکان هەروەها nosql داتابەیسەکان مانای ئەوە نیە کە نەتوانن بە رێک و پێکی کار بکەن نەخێر وانیە زۆر بەهێزن بەڵام هەر یەک لەم جۆرانە بۆ مەبەستی تایبەتی کراوە

 

ئەمە کورتەباسێکی بنکەی زانیاریەکان بوو بەهیوای سوودوەرگرتن لە وانەی داهاتوودا پێم باشە بەشێوەیەکی قووڵ باس لە  sql داتابەیسەکان بکەم چوونکە کاریان پێدەکەین و وەک بڵیی بنچینەی هەموو شتەکەیە بەهیوای سوودوەرگرتن.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.

  • بۆچوونەکان

    نووسینی وەڵام

    پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *