background

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم

هاوپۆل: گشتی  ژ.بابەت : 121  بەروار : نیسان 18, 2016
website, websites, وێب, وێبسایت, وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم
QR Code For:  وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم

وێبسایتەکان چۆن کاردەکەن بەشی دووەم

لەم بەشەیاندا بە تایبەتی باس لەوە دەکەین کە یەک وێب پەیج دەشێت چۆن بێت و چی بێت و چۆن کاربکات و بەچی درووست بکرێت

ئەوەی بەشی یەکەمی نەخوێندۆتەوە ئەمە لینکی بابەت

دەسپێک

ئێمە ئەو فایلەی هەمانە(وێب پەیج) ەکەی باسی لێوە دەکەین چۆن دروست کراوە وەک پێشوتر باسم زمانێک(HTML) هەیە کە ئەو وێب پەیجە نشان دەدات وێب پەیجەکان دەشێت چەند پاشگرێکیان هەبێت php. یان html. ئەوە لە زۆربەی کاتەکان وایە باشە ئەوانە جیاوازیان چیە پاش کەمێکی تر باسیان دەکەین.

کاتێک تۆ کۆدی HTML دەنسویت تا رادەیەکی زۆر زۆر کۆنترۆڵی ئەو شتانە دەکەیت کە لەناو پەرەکە هەیە بەڵام دیزاینەکانیان و رێکخستن و جوانکردن لەرێگای زمانێکەوە دەبێت پێی دەڵێن css کە کاری سەرەکی ئەوەیە وێبپێجەکەت جوان بکات لە رەنگ و ئەنیمەیشن و کۆنترۆڵ کردنی پارچەکانی ناو وێب پەیجەکە .

وایە ئێستە ئێمە پەرەیەکی جوان و رێکمان هەیە بەس تا رادەیەک مردوو دیارە جا چۆن ئەو شتانە دەکرێن کە وێنەیەک لێرە دێت و یەکێک لەولاوە دەروات (مەبەستم سلایدەرە) زۆر شتیی سەیرتیشمان دیتووە دڵنیام ئەوانە هەموووی لەرێگای زمانێکەوەیە پێی دەگوترێت java script ئەو زمانە سەیرە نەک بەس لە وێب بەڵکو لە زۆر بواری دی بەکاردێت و زۆر فراوانە گرنگ ئێمە لە وێب باسی دەکەین لە داهاتوو

ئەو هەموو شتەی باسمان کرد ئەو زمانانە پێیان دەڵێن (client side languages) واتە ئەو زمانانەی کە کۆدەکانێن داونلۆد دەبێتە ناو کۆمپیتەری بەکارهێنەر گەر سەیر بکەیت دەتوانیت بگەیت بە کۆدی جاڤا سکرپت لەناو براوسەرەکەت ئەو زمانانەی باسمان کرد هەموی کۆدەکانیان داونلۆد دەبێتە ناو کۆمپیتەر

پرسیاری زیاتر

باشە ئەو شتانەی باسمان کردن تەواون و وان ئەی چۆن ئەو خەڵکە ئەو وێبسایتە گەورانە درووست دەکات هەر جارێک شتێک گۆرا فایلەکە نوێ دەکەنەوە یان چۆن ئەوە دەکرێت لەوانەیە ئەوە بکرێت و بۆ هەندێک کەس ئیش بکات بەڵام کەمێک سەیری شتی گەورەتر بکەین فەیسبووک یان گووگڵ یان ئەو وێبسایتە گەورانە چۆن هەموو کاتێک شتەکانیان بە نوێی دێڵنەوە لێرەدا پێویستیمان بە تەکنیکی نوێ هەیە لەبەر ئەوەی ئەو شتانەی ئێستە ئێمە باسمان کردوون هیچیان بەبێ دەسکاری کۆدەکەیان ناگۆرێن ئەوانە پێیان دەگوترێت static web pages یانی ئەو وێب پەیجانەی کە نەگۆرن 

ئەو تەکنیکەی کە باسی دەکەین شتەکە دەگۆرێت و هەر بەکارهێنەرێت دەتوانێ شتی خۆی دەسکاری بکات و شت بڵاوبکاتەوە ئەوەیان پێی دەگوترێت Dynamic web pages کە لە بابەتی داهاتوو تەواوکەرەکەی دادەنێم.

روونکردنەوە

لێرەدا وا دابنێ وێب پەیجێکت هەیە ناوی خەڵکی تێدایە دەمەوێت بەبێ ئەوەی دەسکاری کۆدەکە بکەم شت زیاد بکەم دەبێت رێگایەک هەبێت کە ئەو زانیاریانەم پاشەکەوت بکەم و بتوانم بەکاریان بێنم بیرکردنەوە لەوە ئەوەیە لەوانەیە بڵێیت لەناو تێکست فایلێک هەڵیان دەگرم و هەر چۆنێک بێت زانیاریەکان دەبەمەوە ناو پەرەکە، رێک شتەکە ئاواییە بەڵام لەجیاتی تێکست فایلێک لێرەدا کۆمەڵێک فایلن کە زانیاریەکانمی لەناو پاشەکەوت دەکرێت و پێویست ناکات خەم لەوە بخۆم کە بیشارمەوە لە خەڵکی و پێی نەگەن و دەسکاری نەکەن تەنها بەو شێوازەی کە خۆم دەمەوێت.

بیرتە باسی سێرڤەرمان کرد ئێ سێرڤەر ئەو کارەت بۆدەکات خەڵکی شتی زۆر چاکیان درووست کردووە پرۆگرامی گەورەن کە ئەو فایلانە کۆنترۆڵ دەکەن بەو بەرنامانە دەڵێن (DBMS) ەکان کورتکراوەیە لە گووگڵ لێبدە دەزانیت کورتکراوەکەی چیە جا جۆر زۆرن لەوانەیە یەكیک کە زۆر بەرچاو بێت بۆ خەڵکی مایکرۆسۆفت ئەکسس ە بەڵام لە بواری وێب ئەمە جیایە ئەکسس بەکار نایەت یان بەشێوەیەکی گشتی شتی تر بەکار دەهێندرێت ئەو یەک لەوان mysql ە کە خەڵکی زۆر باسی دەکەن و لەوانەیە بەشێکی کەمیان بزانن ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە باشە گەر کەمیک شارەزایت هەبێت ئەوا دەزانیت ئەم DBMS انە بە زمانێک کاریان پێدەکریت پێی دەڵێن SQL کە کویری نوسینە کویری چیە رستەیەکە دەینوسیت بە داتابەیسەکە دەڵێت ئەو زانیاریەم بۆ بێنەوە یان ئەوە بگۆرە 

وەک دەڵێن

ئەو هەویرە ئاوی زۆر دەوێت

ئەم باسەی ئێمەسش زۆربڵێی چاکی دەوێت لەم بابەتە باسی ئەوەمان کرد زمانەکانی چین و هێشتەش باسیان لێوە دەکەین لە داهاتوو ئەوەشان زانی وێبسایتی ستاتیک و داینەمیك مەبەستیان چیە هەروەها سەرەتایەک بیرۆکەی پاشەکەوتکردنی زانیاری و وەرگرتنەوەی لە بابەتی داهاتوو زیاتر باسی لێوە دەکەین بە هیوای سوود وەرگرتنتان.

ئارام

ژمارەی بابەتەکان: 77

ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەکی کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە ( Dwrandaz, Jiasaz, Lezzoo ,Avesta Group , Lucid ,GIGANT, eDRV) هەروەها هاودەمەزرێنەری کۆمپانیای Hesta ی پرۆگرامسازیم حەز بە دروستکردنی سیستەم و وێب ئەپلیکەیشن دەکەم.